پرسیارەکان

22) کاتژمێرێکی هه‌ڵواســراو به‌ دیوارێکدا که‌وته‌خوارێ و بووه‌ ســێ پارچە، به جۆرێك هه‌ریه‌که‌یان چوار ژمارەی لەو 12 دانەیەی تێدایە له‌خۆگرت. ئایا چۆن ئه‌و ژمارانه‌ ڕێكده‌خه‌یته‌وه‌ به مه‌رجێك کۆیان له‌ هه‌رسێ پارچه‌که‌دا به‌یه‌کسانی بمێنێته‌وه‌؟

23) چۆن خانه‌كانی ئەم دوو خشتە حەوت ڕسكێنانه كە 7 بەشە‌ و 49 خانه‌‌ی تێدایه‌ به شمارەکانی 1 تــا 7 پڕده‌كرێنه‌وه‌، ئه‌گه‌ر له‌ هه‌ر بەشە و ڕیزێكی سـتوونی و ئاسۆییدا بۆ ته‌نیــا جارێك ئه‌و شمارانە به‌كاربهێنرێن؟

24) چۆن ئەم یاریزانانە جێگۆرکێ بەخۆیان بکەن تا لەهەر ڕیزێکدا کۆیان هەر بکاتەوە ( 12 )؟

25) A) به‌ چ ڕێگه‌یه‌کی ماتماتیکانه‌ ژماره‌ی100 به‌ده‌ست دێنیت به و‌ مه‌رجه‌ی هه‌ر شماره‌ی1 ته‌نیا پێنج جار به‌کاربهێنرێت؟ B) ئه‌و ژماره‌یه‌ چه‌نده‌ گه‌ر له‌ ژماره‌که‌ی دوای خۆی بدرێت ، ئه‌نجامه‌که‌ی ده‌کاته‌ کۆی هه‌ردوو ژماره‌که‌11+؟ C) نامۆ بە کامۆ/ی وت :ـ چ شتێك سەرەنجڕاكێشه‌ بەلاتەوە لە خوێندنەوە و سەیركردنی ئەم ژمارەیەدا [ 8998971798998]؟

26) چۆن لە خانەی (S) وە دەگەیتە خانەی (F)، بەو مەرجەی بە چەقی گشت خانەکاندا بە ڕاستە هێڵێك تێپەربکەیت جگە لە خانە ڕەشەکان؟

27) ئاریا ڕوویكرده‌ شارا و گوتی:ـ ئه‌م سێ پرسەت لێدەکەم تا بزانم لە زانستی ماتماتیکدا چۆنی؟ 1) چۆن به‌ شمارەی 1 و به‌ چه‌ندجا‌بوونه‌وه‌ی بۆ 4 جار گه‌وره‌ترین ژماره‌ت‌ ده‌ستبکه‌وێت؟ 2) ژماره‌یه‌ك دیاری بكه‌ كه‌ دابەش بێت به‌سه‌ر 1 تــــا 9 به‌بێ ماوه‌؟ 3) چۆن بە شێوەیەکی ماتماتیكیانە له‌ 1 تـــا 10 دەگه‌یته‌ ئه‌نجامی 1؟

28) چ ژماره‌یه‌ك له‌م شـوێنه‌ نادیاره‌دا به‌ گونجاو ده‌زانیت؟

29) ئاخۆ دەگونجێت کە ئەم 10 کەلایە لە پێنج ڕیزدا دابنرێن بەو مەرجەی هەر ڕیزە 4 دانە لەخۆبگرێت

30) له‌م کۆمه‌ڵه‌ بازنه‌یه‌دا... چ‌ ژماره‌یه‌ك بۆ ئەو که‌رتانه‌ ده‌گونجێت؟

31) ئاخۆ كام‌ له‌و شه‌ش نیگاره‌ نه‌رێ/ -ve یانه‌‌ له‌گه‌ڵ نیگاره‌ ئه‌رێ/ ve+که‌ی حه‌وته‌مدا ‌بگونجێت؟