پرسیارەکان
351) لەو دوو نیگارەی خوارەدا، ئاخۆ ژمارەی نەزانراو بە چەند مەزەندە بكرێت؟
352) له زنجیرێكی ئاسنینی 21 ئه‌ڵقەییدا، ئاخۆ كه‌مترین پارچه‌كردنی چەند بێت تاكوو بتوانرێت له پێكه‌وه‌لكانیاندا هەمدیس هه‌موو ژماره‌كانی 1 تـــا 21ـیان لێوه ببه‌سترێته‌وه؟
353) ڕۆژێك دەشنێ لە زینوێی پرسی: A ) هەر زۆرم لا سەیرە کە دەبینم بەشی سەرەوەی تایەیەك وەك خێراتر بسووڕێتەوە وەك لە بەشی خوارەوەی، ئاخۆ هۆیەکەی چی بێت؟ B/ گوڵێك له‌به‌ر شه‌به‌نگی خۆردا به ســوور ده‌بینرێت، کەچی لەبەر ڕۆشنایی شـیندا به ڕه‌ش؟
354) بۆچی نامۆ سەری لەم شێوە سێگۆشەیە سووڕمابوو ( هەژمابوو)؟
355) له‌م كۆمه‌ڵه چه‌رخه‌دا ئاخۆ كامه‌یان هه‌مان ئاڕاسته‌ی جووڵه‌ی چەرخەکەی شەشەمین دانەی ده‌بێت؟
356) دانا پرسێكی وه‌بیر زانا هێنایه‌وه: له یادته كاتی خۆی كه زانکار بووین پێكەوە مامۆستا له وانه‌یه‌كدا خیرایی تاوی Lightـی له ڕێی خولاندنه‌وه‌ی هه‌یڤ به ده‌وری زه‌ویدا بۆ ڕوون كردینه‌وه به‌شێوه‌یه‌كی ماتیماتییكانه، ئه‌ویش له‌ڕێی ڕاڤه‌كردنی ئایه‌تێكی قورئانی پیرۆزه‌وه؟ جا گه‌ر له یادت مابێت بۆ خوێنه‌رانی هێژایشی ڕوون بكه‌یته‌وه تاکوو ئه‌وانیش زانیاری‌یان هه‌بێت له‌م باره‌یه‌وه.
357) چۆن ژماره‌ی نادیاری ناو ئه‌م دوو نیگاره دیاری ده‌که‌یت؟
358) ئەگەر لە شێوەندازی (X)ـەوە (Y) بەرجەستە ببێت، ئاخۆ کام لەو چوار شێوەندازەی خوارەوە (Z) بەرجەستە بکات؟
359) ئاخۆ له‌م بازنۆکانه‌دا، شماره‌ی شیاو بۆ بازنۆکه نادیاره‌که چه‌ند بێت؟
360) ئەم خشتەیەی خوارەوە شمارەكانی لە (1 تاكوو 9)ی لەخۆ گرتووە و ئەوەی ڕەچاو دەكرێت كە ڕیزی ناوەڕاست 2 هێندەی ڕیزی سەرەوەیە و ڕیزی خوارەوە 3 هێندەی ڕیزی سەرەوەیە. ئاخۆ چۆنچۆنی ئەو ژمارەیەی سەرەوە ڕیز بكرێتەوە تـا هەمان شێوە و دەستووری پێشوومان بداتەوە؟