پێشەکی
پەیوەندی
دۆزەر
داگرتن
پرسیارەکان
1772
بەرگی یەکەم
: ڕۆژێك دەشنێ لە زینوێی پرسی: A ) هەر زۆرم لا سەیرە کە دەبینم بەشی سەرەوەی تایەیەك وەك خێراتر بسووڕێتەوە وەك لە بەشی خوارەوەی، ئاخۆ هۆیەکەی چی بێت؟ B/ گوڵێك له‌به‌ر شه‌به‌نگی خۆردا به ســوور ده‌بینرێت، کەچی لەبەر ڕۆشنایی شـیندا به ڕه‌ش؟
نیشاندانی وەڵام
وەڵام
A/ ئه‌گەر تایەیەك بێنین و دوو پارچە کاغەزی ڕەنگ جیاواز، سوور لە سەرەوە و شین لە خوارەوەی پێوە بلکێنین و ئەمجا پاڵێك بە تایەکەوە بنێن، ئەو ڕاستییە دەردەکەوێت. هۆکەیشی دەگەڕێتەوە بۆ ئەوەی، ئه‌گەر هەر خاڵێکی سەر ئەو تایە خولاوە وەربگرین، ئەوا لە یەك کاتدا دوو جۆر جووڵەی دەبێت، دەسووڕێت بە دەوری تایەکەدا و لە هەمان کاتدا لە تەك تەوەرەکەدا بەرەو پێش دەچێت. بە کۆکردنەوەی ئەم دوو جووڵەیە، ئەو جیاوازییه دێتە گۆڕێ. لە سوورەکەیاندا خێرایی کاغەزە سوورەکە لە سەرەوەدا دەچێتە سەر خێرایی گواستنەوەکەی تایەکە بۆ پێشەوە چونکە هەمان ئاڕاستەیان هەیە، بەڵام بۆ کاغەزە شینەکەی خوارەوە، خێراییەکەی دەکاتە جیاوازی نێوانیان، لەبەرئەوەی ئاڕاستەی جووڵەکەی پێچەوانەی جووڵەکەی تایەکە دەبێت بۆ پێشەوە. B/ له بنه‌ڕه‌تدا ئه‌و گوڵه خۆی هه‌ر ڕه‌نگی ســووره، كه‌واته هه‌موو ڕه‌نگه‌كانی تیرۆژی خۆر (كه حه‌وت ره‌نگه) هه‌ڵده‌مژیت ته‌نیا ڕه‌نگی سـوور نه‌بێت كه به‌ته‌واوی ده‌یداته‌وه به چاوانداو ده‌بینرێت. به‌ڵام كه تیشكێكی ڕه‌نگ شینی ده‌كه‌وێته سه‌ر، گوڵه‌كه هه‌ڵیده‌مژێت و ئیتر هیچ ڕهنگێكیتریش نیه كه بیداته‌وه به چاواندا، بۆیه هه‌ر به ڕه‌ش له‌به‌ر چاو ده‌رده‌كه‌وێت.
پێشوو
دواتر