پرسیارەکان
171) ئەم نیگارە تڕۆمبێلێكی شێوە پاس ( Bus ) دەنوێنێت، ئاخۆ بە ئاڕاستەی لای چەپ یاخود بەرەو لای ڕاست دەئەهاژوێ؟
172) چه‌ند لاوێك له پیاوێكی ساڵبردهی دنیا دیده‌یان پرسی ده‌رباره‌ی تەمەنی، ئه‌ویش وتی:ـ تەمەنی منتان بۆچی/یه به‌م ئاخری و ئۆخریهمهوه؟ لێم لاده‌ن ئه‌گینا به جۆرێك پێتان ده‌ڵێم كه هه‌ر په‌ی پێنهبهن. پاشان هاته زار:ـ ئه‌گه‌ر بچووكترین ژماره‌ی جووتی چوار خانه‌یی ده‌ربكه‌ن له كۆی گه‌وره‌ترین ژماره‌ی تاكی یه‌ك خانه‌یی و گه‌وره‌ترین ژماره‌ی تاكی دوو خانه‌یی و گه‌وره‌ترین ژماره‌ی تاكی سێ خانه‌یی، ئه‌وه ته‌مه‌نی منتان بۆ ده‌رده‌چێت. ئاخۆ لاوه‌كان چۆن ئه‌و ته‌مه‌نه‌یان ده‌رهێنابێت؟
173) ئەم شێوەندازەی خوارەوە چەندین ژمارەیە، ئاخۆ چۆنچۆنی دووانیان بەهەر جۆرە هێڵێك بەیەكتر بگەیەنرێت بەو مەرجەی یەكتربڕ نەبن و كۆی دوو ژمارەی پێكبەست بكاتە 25؟
174) له‌م كۆمه‌ڵه ئه‌ستێره‌یه‌دا...چۆن ژماره نه‌زانراوه‌كان دیاریده‌كه‌یت؟
175) ئاخۆ به چ ژماره‌یه‌ك ئه‌و شوێنه نادیارانه پڕبكرێته‌وه؟
176) چۆن ئه‌م دوو خشته‌یه كه له هێما گه‌وره و بچووك و یه‌كسانی پێكهاتووه پڕبكرێته‌وه به‌و مه‌رجه‌ی شمارهكان له 1 تـــاکو 6 ی تێدا بێت؟
177) كام له‌و شێوەندازانەی خوارەوە هاوسانن لە ژمارەی هێڵەكانیاندا؟
178) ئاخۆ په‌ی به چ ڕێگەیەك ده‌به‌یت تاكو بە ئاسانی ژمارە خۆبەشەکان لە 1 تـاكـو 100 یان پێ دەستنیشانبكرێن؟
179) لاوین بە نالی/ی وت بزانم دەتوانیت:ـ 1) بە 4 جار 9 بگەیتە ئەنجامی 11 . 2) بە 8 جار 8 بگەیتە ئەنجامی 1000 . 3) بە 4 جار 6 بگەیتە ئەنجامی 72. 4) بە (2، 5، 6، 7) بگەیتە ئەنجامی 43. 5) بە (1،3 ،3 ،6) بگەیتە ئەنجامی 17. 6) بە 5 جار 9 بگەیتە ئەنجامی 10. 7) بە (1، 2، 2، 6) بگەیتە ئەنجامی 22 . 8) بە (2 ، 2 ، 5 ،7) بگەیتە ئەنجامی 30 . 9) بە (1 ، 4 ، 5 ، 7 ، 9) بگەیتە ئەنجامی 3.
180) چۆنچۆنی لە خانەی (S) وە بگەیتە خانەی (F) بەو مەرجەی بە چەقی گشت خانەكاندا بە ڕاستە هیلیك تێپەركەیت بێجگە لە ڕەشەكان؟