بەرگی یەکەم : ئاخۆ پهی به چ ڕێگەیەك دهبهیت تاكو بە ئاسانی ژمارە خۆبەشەکان لە 1 تـاكـو 100 یان پێ دەستنیشانبكرێن؟
نیشاندانی وەڵام
وەڵام
ڕێگەیەك هەیە كە بە ناوی دانەرەكەیەوە ناسراوە كە ئەویش [ گیرباڵ ئیراتۆستین Girbal Iratostein ]ـه. ئهگەر بڕوانین لە1 تاكو 100، دەتوانین ژمارە خۆبەشەكان دیاریبكەین ئەویش ژمارەی 1 و وەك یەكەمین ژمارەی خۆبەش فەرامۆشی دەكەین چونكە بە سەرەتای گشت ژمارەكان دادەنرێت، ئەوجا دووەم ژمارە كە 2 دێت و بە دووەمین ژمارەی خۆبەش دەژمێرێت. كەواتە هەموو چەندانەكانی 2 وەك 4 ، 6، 8 ، 10.... هتد ئەوا بە ژمارەی خۆبەش ناژمێردرێن. دوای ئەوە ژمارەی 3 دێت كە بە سێیەمین ژمارەی خۆبەش دادەنرێت، كەواتە گشت چەندانەكانی 3 وەك 6 ، 9 ، 12 ، 15 ، 18..... هتد بە ژمارەی خۆبەش ناژمێردرێن. ژمارەی 4 خۆبەش نییە و چونكە لە چەندانەكانی 2 دەژمێرێت. 5 بە چوارەم ژمارەی خۆبەش دەژمێردرێت و چەندانەكانی وەك10 ، 15 ، 20 ، 25....هتد بە ژمارەی خۆبەش دانانرێن. ژمارەی 6 بە خۆبەش دانانرێت و لە چەندانەكانی 2 و 3 دەژمێردرێت. ژمارەی 7 بە خۆبەش دهژمێردرێت. بهڵام چهندانهكانی وەك :ـ 14، 21، 28، 35.... هتد بە خۆبەش دانانرێن. ژمارەی 8 ، 9 ، 10 بە خۆبەش دانانرێن چونكە بە چەندانەكانی ژمارەكانیــتر دەژمێرێن. ژمارەی 11بە خۆبەش دەژمێردرێت و بەڵام چەندانەكانی وەك 22،33،44 بە خۆبەش دانانرێن. ژمارەی 13 خۆبەشە بەڵام چەندانەكانی 26 ، 39 ، 52، 65،........ خۆبەش نین. ئیتر بەم چهشنه تاكو دەگەینە دوا ژمارهی پرسهكه واته 100. ۞ سهرنجۆك// 1) ئەوەی لە خشتەكەی ئەو زانایەدا بەدیدەكرێت ئەوەیە كە گشت ژمارە خۆبەشهكان بە ڕەنگتار دەسنیشانكراون. 2) ئاخۆ كە دەوترێت [بای14 =6، یان بای 24 =9، یان بای 45= 14 ......هتد] چی بگەیێنێت بۆمان؟ ئەمە بەمانای ئەوە دێت كە ئاخۆ پێش ئەو ژمارەیە كە دیاریكراوە چەند ژمارەی خۆبەشی تر هەیە بای 14 = 6 ، بە مانای ئەوەدێت كە 6 ژمارەی خۆبەش لە پێش ژمارەی 14 /ەوە هەیە كە ئەوانیش بریتین لە:ـ 13،11،7،5،3،2. بای24 = 9 بە مانای ئەوە دێت كە 9 ژمارەی خۆبەش لە پێش ژمارەی 24/ەوە هەیە كە بریتین لە:ـ 2، 3، 5، 7، 11، 13، 17، 19، 23.