تۆڕی زاراوەپارێزیی وشەدان



سەرچاوە: گۆڤەند و زنار
پودینه
[ا ]
(پودینه - pûdîne)
سەرچاوە: گۆڤەند و زنار
پوشینه
[ا ]
(پوشینه - pûşîne)
جلک، پەرده، بەرگ، کەپسول.
سەرچاوە: فەرهەنگی خاڵ
پوودینە
سەرچاوە: فەرهەنگی خاڵ
پوودینە
سەرچاوە: فەرهەنگی خاڵ
پووشینپێج
جۆرە خشڵێکی ژنانەیە دەپێچرێ بەپووشیندا
سەرچاوە: فەرهەنگی خاڵ
پووشینە
سەلەی پووش
پووشینە
سەلەو سەوەتەی پووش
پووشینەو
لەبەرکردنەوەی پۆشاک. داپۆشینەوە
پووینە(هەورا)
پنگ. دارێکە سەرێکی لە ژێرەوە بە خووانکەی ئاشەوە دەبەسترێ و سەرەکەی تری لەدەرەوە دەبێ بەرداشی پێ بەرزو یا نزم دەکرێتەوە بۆ درشتی و ووردی ئارد، کە پێ بەرز بێ ئارد درشت دەبێ، کە پێ نزم بێ ئاردەکەی وورد دەبێ
سەرچاوە: گۆڤەند و زنار
پوینده
[ا. فا ]
(پوییەنده - pûyende)
غارده، رەهوال، رەوان.
سەرچاوە: فەرهەنگی خاڵ
پچڕینەوە
سەندنی شتێک لە یەکێک بەزۆر
سەرچاوە: فەرهەنگی خاڵ
پچڕینەوە
شاڵاوبردن بۆ یەکێک و ڕنینەوەی ئەندامی
سەرچاوە: فەرهەنگی خاڵ
پچڕینەوە
بڕدانی یەکێک لە یەکێک یا لە شتێک
پچڕینەوە
دوورکەوتن کاکەم لە ئێمە پچڕیوەتەوە هاتوچومان ناکا
لە شەڕدا بەرگی یەکتر بە چنگ دڕاندن
پچڕینەوە
پچەڕینەوە، بڕدانی یەکێک لە یەکێک یا لە چتێک، شاڵاوو پەلامار بردنەسەر یەکێک و ڕنینەوەی ئەندامی، ئەستاندنی چتێک لە کەسێک بەزۆر
پچکڕینەوە
پچەڕینەوە، پچڕینەوە
پڕۆلتاریا - چینی کرێکار
بە زمانی لاتینی لە وشەی proles بە مانای منداڵ وەرگیراوە. ئەم زاراوە یەکەم جار لە سەدەی شەشەمی پ.ز، لە ئیمپراتۆرییەتی ڕووم بەکار هێنرا. لەو سەردەمەدا پڕۆلتاریا بە کەسانێک دەگوترێ کە ماف و مووچە و مڵکیان نەبووە بەڵکوو تەنیا ئەرکیان ئەوە بوو کە منداڵەکانیان بنێرنە خزمەت دەوڵەت. بەپێی یاسا دەبوایە خاوەن مڵک و چینەکانی دیکە، یان بە سەرانە و باج یان بە چوون بۆ سەربازی خزمەتیان بە دەوڵەت بکردایە، ئەوانەش کە شتێکیان نەبوو دەبوایە منداڵەکانی خۆیان بناردبا خزمەت دەوڵەت.
ئەم زاراوە لە سەدەی 2ی زایینی دا بزر بوو. لە ساڵی 1838 لە لایەن سیسمۆندی (ئابوورناسی سویسی)، جارێکی دیکە زیندوو کراوە و دەرحەق بەو کەسانە بەکار هێنرا کە«هیچ بەشێکیان بە دارایی و سامانی کۆمەڵگەوە نییە و بۆ ژیانی سادە و ساکار و داهاتووشیان دواڕۆژێکی ڕوون بەدی نەدەکرا» .
ئەم زاراوە زیاتر لەگەڵ ناوی مارکسدا گونجاوە. مارکس لە کتێبی ڕەخنە لە فەلسەفەی «حەق»ی هێگل (1843)، پڕۆلتاریا بە«چینێکی دەستوپێسپی» پێناسە دەکا و مانیفیستی کۆمۆنیست (1848) بەم دەستەواژە پڕ تەنتەنەوە دەست پێدەکات:
«مێژووی هەموو کۆمەڵگە ئینسانییەکان لە ئێستە و ڕابردوودا مێژووی شەڕی چینەکان بووە و سەردەمی بورژوازی، کێشمەکێشی چینەکانی خاو کردۆتەوە و کۆمەڵگەی بە دوو چینی گەورەی دژبەیەک (دوژمن) واتە بورژوازی و پڕۆلتاریا دابەش کردووە» . دیسانەوە لە هەمان شوێندا دەڵێ: «مەبەست لە پڕۆلتاریا، ئەو چینە کرێکارە نوێباوەیە کە خاوەنی هیچ ئامێرێکی بەرهەمهێن نییە و وزە و هێزی خۆی بۆ دابینکردنی ژیانی خۆی دەفرۆشێت» .
زاراوەی پڕۆلتاریا، لە ڕاپەڕینی کۆمۆنیستی سەدەی بیستەم و هەروەها لەنێوان هەندێ لە هونەرمەندان و ڕۆناکبیرانی لایەنگری «کەلتووری پڕۆلتاریایی» لە ئەڵمانیا و سۆڤیەتدا چەمکێکی سەرنج ڕاکێشی لێدەرهات و لە بابەت گرنگایەتی و دەوری سەرەکی لە شۆڕشدا جەختی لەسەر کراوە. دەوری مێژوویی پڕۆلتاریا، لە گوتاری مارکسیزم* ئەوەیە کە بەپێی ڕەوتی بەپڕۆلتاریایی بوونی چینی مامناوەندی و جووتیاران ــ بە لەدەستدانی سەروەت و دارایییەکەیان ــ ئەم چینە دەبێتە زۆرینەی کۆمەڵگە و ئینجا دەبێ شۆڕشی سۆشیالیستی بە ئەنجام بگات.
دیکتاتۆری پرۆلتاریا: ڕابردن و هەنگاونان بۆ کۆمەڵگەیەکی بێ چین و توێژ، قۆناخ بە قۆناخ بە ئەنجام ناگات. یەکەم قۆناخ، شۆڕشی کرێکارییە، ئینجا بەدیهاتنی پرۆلتاریا وەک چینی دەسەڵاتدار یان چینی حاکم. پاش سەرهەڵدانی دیکتاتۆری شۆڕشگێڕی پرۆلتاریا، دیکتاتۆری پرۆلتاریا پەیدا ئەبێ تاکوو دەوڵەت لەناو بچێ و لەبری حکوومەتکردن بە سەر ئینسانەکان، ئیدارەکردنی شتەکان بێتە کایەوە.