تۆڕی زاراوەپارێزیی وشەدان



سەرچاوە: شیرینی نوێ
حَطَّمَ الرَقم القياسي
كَسَرَهُ / پلەی باڵای شکان. لە پلەی باڵای بردە.
سەرچاوە: گۆڤەند و زنار
دیاستاز
[ا. فر ]
(دیاستاز - diyastaz)
جوره ئەنزیمیکه.
دەروونناسی سیاسی
روانشناسی سیاسی
دەروونناسی سیاسی
Political psychology
دەروونناسی سیاسی
لە ساڵەکانی 1910 بەملاوە، واڵتێر لیپمەن، ڕۆژنامەنووسی ئەمریکی (1889-1974) گوتی: گەورەترین هەڵەی ئەندێشەی سیاسی ئێمە ئەوەیە کە بێ ڕەچاوکردنی«مرۆڤ»، دەم لە سیاسەتەوە بەین.
بابەتی دەروونناسی سیاسی، لێکدانەوەی کاریگەریی کەسایەتی جەماوەرە بەسەر سیاسەتدا بە تایبەت گرنگایەتی سایکۆلۆژی لە بڕیارە سیاسییەکاندا سەرنجی پێدراوە. بەم حاڵەش جۆراوجۆری قوتابخانە دەروونناسییەکان بۆتە هۆی فرەچەشنی دەروونناسی سیاسی. بۆ وێنە جەختکردن لەسەر سایکۆلۆجی فرۆید، سایکۆلۆجییەکی سیاسی جیاوازیش دێنێتە ئاراوە.
دەروونناسی سیاسی، خۆی بە تایبەتمەندییە دەروونییەکانی ئەکتەرە سیاسییەکان سەرقاڵ دەکات. متمانەکردن بە خۆ، هەستکردن بە گوناهباری، هەست بە ئاسایش یا نائەمنی، خودشەیدایی، ئیگۆی لاواز یان بەهێز و… لە جوملەی بابەتەکانی توێژینەوەی دەروونناسی سیاسی لە ئەژمار دێن. بەڕای هەندێ لە پسپۆڕانی ئەم زانستە، سیاسەت بۆ ئەو کەسایەتییانە دڵڕفێنە کە لە قۆناخی منداڵی یا هەرزەکارییان تووشی شکست و سووکایەتی و نامورادی بوبێتن. وەها کەسانێک ئەیانهەوێت بە وەدەسهێنانی دەسەڵات، ئەم کەموکووڕییانەی ژیان قەرەبوو بکەنەوە.
بەم پێیە دەروونناسی ڕێبەرە سیاسییەکان، بەم سێ شتەوە پەیوەستە: یەکەم ناسینی پاڵنەرەکانی کەسایەتی، دووهەم چۆنییەتی بە سیاسیکردنی ئەم پاڵنەرانە و سێهەم پاساودانیان بەپێی بەرژەوەندییە نەتەوەییەکان. لەم ڕوانگەوە ڕەفتاری سیاسی ڕێبەران بریتییە لە دیتنەوە و ئاشکراکردنی پاڵنەرە دەروونییەکان و گرفتە شەخسییەکانی تافی منداڵی ئەوان.
سەرچاوە: شیرینی نوێ
رَقَم قياسي
فَوزٌ بتَفَوُق / پلەی هەرە بەرز. بەرزترین پلە. شاپلە.
سەرچاوە: شیرینی نوێ
رقم قياسي
رقم شاذ / ژمارەی تایبەتی. ریکورد.
سەرچاوە: گۆڤەند و زنار
روبیاسه
[ا. فر ]
(رووبیاسه - rûbyase)
تیره یه کی رووه کانه.
سەرچاوە: شیرینی نوێ
رياسة
رئاسَة / سەرۆکایەتی. فەرمانڕەوایی. سەرکردایەتی. سەرگەلەیی.
سەرچاوە: گۆڤەند و زنار
ریاست
[مص. ع ]
(ریاسه ت - rîyaset)
سه رکردایه تی، بوونه سه رۆک، سه روه ری کردن، سه روه ری، سه رداری، گه وره یی، فه رمانڕه وایی.
زیندانیی سیاسی
زندانی سیاسی
زیندانیی سیاسی
Political prisoner
زیندانیی سیاسی
لە سیستەمە یاساییەکاندا زیندانی سیاسی بە کەسێک دەگوترێ کە بە هۆی بەزاندنی سنوورە یاساییەکانی دیاریکراو بۆ ئازادییە سیاسیەکان ــ کە لە دەستووری بنچینەییدا دیاری کراوە ــ هەروا خستنە ژێر پێی سنووری دەسەڵات و حاکمییەتی دەوڵەت، بڕیاری زیندانی کردنی بۆ دەرئەچێ. گەورەترین تاوانی سیاسی کە لە یاساکانی سزاداندا بە «تاوانی باڵا» ناوبردە کراوە، پیلان گێڕان بە دژی یەکپارچەیی خاکی وەڵات و شەڕی چەکداری بە مەبەستی ڕووخانی ڕژێمی سیاسی وەڵاتێکە.
لە لایەکی دیکەوە، دیلکردنی هەر تاکێک بە هۆی ئەو تاوانانەی سەرەوە، بە پێشێل کردنی جاڕنامەی جیهانی مافی مرۆڤ دادەنرێ چونکە ئەم جاڕنامە لە بەندی نۆزدەهەمدا دەڵێ: هەموو کەسێک مافی ئازادی بیر و باوەڕ و ڕادەربڕینی هەیە و ئەم مافەش بریتییە لەوەی کە بە هۆی بیر و باوەڕیەوە تووشی ترس و خۆف نەبێت و لە پێناو وەرگرتنی زانیاری و ئەندێشە و بڵاوکردنەوەیان، بە ئامرازی گونجاو بێ ڕەچاوکردنی هیچ بەربەستێک، ئازاد بێت (بڕوانە مافەکانی مرۆڤ).
ئەو کەسانەی کە لە ڕوانگەی ڕێکخراوە مرۆڤپارێزەکانەوە بە زیندانی سیاسی لە قەڵەم دەدرێن، زۆربەی دەوڵەتان بە تێکدەر و تیرۆریست و ئاژاوەگێڕ و ناحەز ناونووسیان دەکەن و ئەندامبوونیان لە گرووپە نایاساییەکان دژ بەو پێناسەیە دەزانن کە بۆ زیندانی سیاسی کراوە.
لە یاساکانی سزادان، زۆرینە تاوانی سیاسی لە تاوانە ئاساییەکان جیا دەکەنەوە و بۆ تاوانبارانی سیاسی هەندێ مەرج و ئاسانکاری تایبەت لە بەرچاو دەگرن. بۆ وێنە ئامادەبوونی «ئەنجومەنی چاودێران» و مافی جیاکردنەوەی زیندانی سیاسی لە زیندانی ئاسایی لە ناو بەندیخانەکاندا.
سیاساڵ
وشکەساڵ، ساڵی بێ باران: لە چاوانم نەما بۆ گریە نۆرەی سەجدە بەر دەریە / سیاساڵم نەبارە نوێژی ئیستیسقا نەکەم چبکەم؟ «مەحوی»
سیاساڵ
ووشکەساڵ._ی: ووشکەساڵی: لەڕۆژگارێکی سیاساڵیدا دەستبڵاوی مەکە.
سیاساڵی
خشکسالی
سیاساڵی
وشکەساڵی [گرانی، قاتوقڕی (ساڵی نەهات)]
سیاساڵی
جُدوبه، مُحُول، اُفود، شَصوب، شَهَب، کَحل، اِکحال، تَجَدُّب (سَنَهٌ جَدباء)
سەرچاوە: شیرینی نوێ
سياسَة
حُسن الإدارة. فَنّ الحكم / ڕامیاری.