تۆڕی زاراوەپارێزیی وشەدان



سەرچاوە: فەرهەنگی خاڵ
هاوسەر کەمی
بوونی یەکێک بەکەمتر لە هاوشانی خۆی
سەرچاوە: گۆڤەند و زنار
کمی۔ ا (کەمی
( kemî))
کەمی
کمی، کمبودی (ضد فره یی)
کەمی
قِلَّه، نُزورَه، نَزارَه، نَقص، نُقصان
کەمی
کمی، کاستی
سەرچاوە: فەرهەنگی خاڵ
کەمی
بوونی شت بەکەم
کەمی
(هەورا.): کێمی٬ کەماسی٬ کەمایەسی٬ کەماهی٬ کورتی٬ بە پێچوانەی زۆری. نزمی٬ پەستی٬ هیچ و پووچی. ناتوورەیی
کەمین
کمین
کمین کردن
سەرچاوە: فەرهەنگی خاڵ
کەمین
سەرچاوە: نالی
کەمین
سپێر، ئەو شوێنەی تفەنگچیی خۆی تیا حەشار ئەدا بۆ تەقە.

دائیم لە جەنب و خوار و کەمیندا بە ڕۆژ و شەو
بۆ فرصەتە لە ڕێگەی ئیمانی ئەم مەڕە
کەمین
سیپه٬ مەکۆ٬ (جا.کە.):پەیجۆر٬ کەلێن٬ بۆسه٬ مەڵاس٬ هەف٬ حەشار٬ حەشارگە٬ کەمینگا٬ نێچیرگا٬ کەمتر٬ بچووک. (باک.): لەناو چوون٬ سووتان بەکەمە ئاورێکی. پەنهان بوون
کەمینگا
کمینگاه، نخیزگاه، نخیرگاه، کمین
کەمینگا
پەناگا [بۆسە، حەشارگە]
کەمینگا
مَرصَد، مَرتَب، مَکمَن
سەرچاوە: فەرهەنگی خاڵ
کەمینگا
شوێنی خۆ تێدا حەشاردان
کەمینگا
شووێنی خوتێدا حەشاردان٬ پەناگا
کەمینگە
بڕوانە:کەمینگا
کەمینە
اقلیت
اقلاً
سەرچاوە: نالی
کەمینە
کەمتر و بێبایەختر.

چ حوجرە؟ وا لە خاکی میللەتی دەوڵەت پەناهیدا
کەمینە خادیمی سوڵطان و، شاهەنشاهی دەربانە!
کەمینە/کەمایەتی
اقلیت
کەمینە/کەمایەتی
گرووپێک، بە کۆمەڵێ تایبەتمەندی هاوبەشی نەتەوەیی، زمانی، کەلتووری و ئایینی کە بەو پێیە خۆیان لە زۆرینەخەڵکی وەڵاتێک کە تێیدا دەژین، بە جیاواز دەزانن. ئەم هۆشیارییە هاوبەشییەی کەمایەتی لە ئاست ئەم جیاوازییانەدا دەبێتە بنەمایەک بۆ ئامانج گەلێکی سیاسی تایبەت و لەم بەستێنەوە دەکەونە ژێر ئازار و بێعەدالەتی و تاراندن: بۆ وێنە یەکسانبوون لەگەڵ زۆرینە (لە بەرانبەر بێعەدالەتی ئیش و کار) یان ڕەفتارێکی تایبەت (وەک پەروەردە بە زمانی زگماکی) یان داوای خۆدموختاری کردن (بۆ وێنە ئەرمەنییەکان لە ئیمپراتۆریەتی عوسمانی، کوردەکانی ڕۆژهەڵاتی ناوین لە دەوڵەتانی ناوچەکە و کاتولیکەکانی ئایرلەندی باکوور). بە دەگمەنیش هەڵدەکەوێ کەمایەتییەک بە پێچەوانەوە، دەستی بە دەسەڵاتی سیاسی بگا و ئینجا زۆرینە نەکەونە ژێر زەخت و فشارەوە (بۆ وینە ڕژێمی ئەفریقای باشوور لە قۆناغی ڕەگەزپەرستیدا). کەواتە «کەمایەتی» و«زۆرینە» بە پلەی یەکەم، چەمکی سیاسی لە قەڵەم دەدرێن بەر لەوەی کە چەمکێکی عەدەدی بن.
لە پێش سەدەی 19 تەنیا کەمایەتییە ئایینیەکان بوون کە لە گۆڕەپانی نەتەوەیی و نێونەتەوەییدا چالاکییان ئەنوێند. لە سەدەی نۆزدە بەملاوە هۆشیاری نەتەوەیی پەرەی سەند، ئینجا کەمایەتییە نەتەوەییەکانیش گرنگایەتی زۆریان پێدرا. کەواتە لە ڕوانگەی ناوخۆییەوە کەمایەتییە نەتەوەییەکان بەزۆری بۆ چاککردنی وەزعی خۆیان دەنگیان هەڵبڕی (بۆ وێنە چیکەکان لە ئیمپراتۆرییەتی بنەماڵی هاپسبۆرگ). کەچی لە ڕوانگەی نێونەتەوەییەوە کەمایەتییەکان بوونە هۆی ئەوەی کە نەتەوەیەک نەتوانێ لە کاروباری نەتەوەکەی دیکەدا دەستێوەردان بکات (وەک ئەوەی کە هیتلەر کەمایەتییە ئەڵمانی زمانەکانی، کردە دەسپێچکێک بۆ گوشارهێنان بۆ سەر دەوڵەتەکانی چێک و پۆڵەندا).
لە ڕوانگەی زانستی سیاسیەوە هەبوونی کەمایەتی لە کۆمەڵگەدا یەکێکە لە مەرجەکانی دیموکراسیەت. بە واتایەکی دیکە، هیچ وەڵاتێک دیموکرات نییە مەگەر ئەوەی کە کەمینەی لە خۆ گرتبێ. بایەخی دیموکراسیەتیش پابەندە بە دەور و ڕۆڵی کەمینە لە کۆمەڵگەدا. کەواتە زامنکردن و بە ڕەسمییەت ناسینی دەوری کەمایەتی لە کۆمەڵگە دەبێتە هۆی مانەوە و بەقای ڕژێمێکی دیموکراتی. بە هەمان شێوە کە هەڕەشە و گوڕەشە لە کەمایەتیش دەبێتە هۆی لەکەدار بوونی دیموکراسی.
ئێستا کە لە 94 وەڵاتی جیهاندا شەڕ و ئاژاوە بەرپایە کە سەرچاوەی زۆریان دەگەڕێتەوە بۆ پشتگوێخستنی خواست و مافەکانی کەمینەکان کە لە لایەن دەوڵەتانی پێوەندیدار بەم مەسەلەوە وەلا دەنرێت.