تۆڕی زاراوەپارێزیی وشەدان



برژاننەوه
برشتن، برشتەکردن، سوزاندن، (برشتن زخم مثلا.)
برژاننەوه
قرچاننەوه. [خوێن ڕاگرتن بەهوی دەرمانەوه.(بۆ نموونه: برژاندنەوەی برین.)]
برژاننەوه
تَلهیب، اِحراق.
سەرچاوە: فەرهەنگی خاڵ
برژانگ
مووی سەر پێڵووی چاو
برژانگ
مژه
برژانگ
بژۆڵ، مژۆڵ، مووی پێڵووی چاو
برژانگ
[[په: موزه‌ك]]
«نا.»،«سیه.» دوو ڕێزە «موو» ی که له کەنارەکانی دووپێڵووی چاوان دەبیندرێن. *«مک» مژۆڵ، بژۆڵ. «سن.» بژانگ، موژه. «بک.» مژگان (تم: کف- ٥٣٨). تێبــ.- ژابا «مژانگ» ی لەباتی به جه معی داناوه «تم: ژابا - ٣٩٧».
برژانگ(هەورا)
سەرچاوە: فەرهەنگی خاڵ
برژانەوە
ژانکردنی برین لە کاتی برژاندنەوەیدا
برژانەوە
سوزیانەوەی زام، ژانی برین و سووتان
وێستانی خوێن بەهۆی دەرمان
برژانەوە
برینێک، کە دەرمانێکی تیژو توندی لێدرێ دەبرژێتەوە، ئێشانی برین لەکاتی برژاندنەوەیدا
سەرچاوە: فەرهەنگی خاڵ
برژاو
سەرچاوە: فەرهەنگی خاڵ
برژاو
شتێکە کە لەسەر ئاگر برژابێ
برژاو
سفتە، (فە) برشیا، چتێکە لەسەر ئاوور برژابێ. نه_: خاو
بلۆکی ڕۆژاوا
West (ern) Bloc
بلۆکی ڕۆژاوا
سەرجەمی وەڵاتانی ئەورووپای ڕۆژاوا و ئەمەریکای باکووری کە بریتین لە پێشکەوتووترین وەڵاتانی سەرمایەداری جیهان، بە بلۆکی ڕۆژاوا ناوبردە کراوە. بە مانایەکی دیکە بلۆکی ڕۆژاوا بە وەڵاتانی ئەروپای ڕۆژاوا (سوید و نەمسای لێدەرچێ) لەگەڵ ئەمەریکای باکوور دەگوترێ کە ئەندامی ڕێکخراوەی ئەتلانتیکی باکووری (ناتۆ) *بن و لە بەرەیەکی سیاسی و سەربازی دژ بە بلۆکی ڕۆژهەڵاتدا یەکیان گرتووە، بەڵام ئەم زاراوە وەڵاتانی سەرمایەداری پێشکەوتووی وەکوو ئوستورالیا و زیلاندی نوێ و ئەفریقای باشووریش لەخۆ دەگرێ. کەواتە وشەی ڕۆژاوا، لایەنێکی جوگرافی ڕووت نییە بەڵکوو ئەویش وەکوو بلۆکی ڕۆژهەڵات زیاتر هەڵگری بارێکی ئایدیۆلۆجیکییە کە درێژەی شارستانییەتی ڕۆژاوا لە ئەژمار دێت.
زاراوەی بلۆکی ڕۆژاوا، هەندێ جار دەوڵەتانی داندراو یان یەکگرتووی ڕۆژاوا لە ئاسیا و ئەفریقا و ئەمەریکای لاتینیش لەخۆ دەگرێ. لێرەدا واتای ئایدیۆلۆجیکی و سیاسی ئەم زاراوە مەبەستە.
دوای شەڕی جیهانی دووهەم، ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا بووە هێزی یەکەمی جیهان و پێشەنگاوی سیستەمی سەرمایەداری. ئەم وەڵاتە لە بەرانبەر سۆڤیەتدا بوو بە دەسەڵاتی سەرەکی بلۆکی ڕۆژاوا و ڕۆژهەڵات. هاوکات لەگەڵ ئاڵوگۆڕەکانی 1960و 70 لە جیهان، دەسەڵاتی سۆڤیەت لە بلۆکی ڕۆژهەڵات، هەر ئەهاتوو لاوازتر دەبوو. ئەمریکاش دەسەڵات و شەوتی جارانی لێ ئەستێندرا. پاش ئاوەدانکردنەوەی ئەورووپا و بەهێزبوونەوەی بەریتانیا و فەرەنسە و ئینجا ئەڵمانیا و ژاپۆن، ئەم وەڵاتانە لە بڕیارە سیاسی و ئابوورییەکانی ئەمەریکادا ڕێدەستیان پەیدا کرد و لە ڕێکخراوەی نەتەوە یەکگرتووەکان، وەڵاتانی هاوپەیمانی ئەمەریکا و ڕۆژاوا لە «جیهانی سێهەم» *دا بەزۆری بە پێچەوانەی ئەمەریکا، هەڵوێستیان دەگرت.
زاراوەی بلۆکی ڕۆژاوا و بلۆکی ڕۆژهەڵات، زیاتر لە قۆناخی «شەڕی سارد» * باو بوون.