تۆڕی زاراوەپارێزیی وشەدان



ئاوڕژان
ڕژانی ئاو. تووتکان، بۆ نێرو مێیان بەکار دەبرێ، تۆو(مەنی)هاتنەوە. کە چتێک بخورێ بڵێن دا بەشی ئەو منداڵەی بدە با تووی نەشکێ گۆیا، کە تۆوی بتکێ منداڵی نابێ، ڕەنگ ڕژان، نەخشە دانران
سەرچاوە: فەرهەنگی خاڵ
ئاژان
ئاژان
پلیس، پولیس، آژان.
ئاژان
پلیس. [پۆلیس]
ئاژان
بولیس، شرطی، جلواز، زبانیە، زبنیە، قلاع.
ئاژان
[[ فەرەنسی ]]
«نا.»، «کئێر.» ئەندامی پۆلیسخانەی شارێک: ئاژان لەبەر دەرکی حەمامی ڕادەوەستان و چارشێوی ژنانیان دەدرێ، ئەوەیان نەو لێنابوو ئازادی ژنان * پاسەوان، پۆلیس، شورتی. تێبــ. ــ ئەم وشەیە لە زمانی فرەنسیدا بە مەعنای «نوێنەر» ە جا نوێنەری هەر کەس یا هەرچی بێ، ئەوەی بە مەعنای پۆلیس هاتووە «ئاژان دوێ پۆلیس» ە کە دەبێتە نوێنەری شارەوانی، بەڵام لەبەر درێژی هەر ئاژان دەکوترێ و لە تەشکیلاتی دەوڵەتی ئێرانیشدا کورتەکەی وەرگیراوە و هەر بوم جۆرەش هاتۆتە ناو زمانی کوردییەوە.
ئەم پەڕی تەمەنی هۆش پژان
أدنی عمر عقلي
ئەم پەڕی تەمەنی هۆش پژان
Minimum mental age
سەرچاوە: گۆڤەند و زنار
اژان
[ا ]
(ئاژان - ajan)
سەرچاوە: فەرهەنگی خاڵ
برژان
سەرچاوە: فەرهەنگی خاڵ
برژان
سوورەوەبوونی هێندێ شت بە ئاگر
برژان
برشتە بوون
مژول، بژانگ، مووی پێلووی چاو، بڕژانگ
برژان
«مست.، لا.» ١- ئامادە کردنی هەندێ خواردەمەنی کە ڕاستەو خۆ بە ئاگر ڕادێرابن.:: ئەم مریشکه باش برژاوه. ٢- «مج.» زۆر کار تێکردنی گەرما:: ئەم هاوینه هێندە گەرم بووو خەڵک وەختابووو ببرژێن. *«سن.» برژیان.
برژان
سووربوونەوەی هەندێ چت بە ئاوور، (هەورا) برژیان، (دەر) برشیای. برژانگ، مژۆڵ
بن پژان
[[بن/5+پژان]]
«مست. لا.»، «کعر.» تم: بن ڕژان.
بن ڕژان
[[بن/5+ڕژان]]
«مست. لا.»، «مک.» نەمانی کچێنی کچێک - که شوووی نەکردبێ- له ئەنجامی هەر زەبرێکی بەو شوێنەی «بێجگە له جووت بوون دەگەڵ پیاو» :: کچێ ئە بازبازێنەت لە چیه بنت دەرژێ. * «کعر.» بن پژان.
سەرچاوە: فەرهەنگی خاڵ
بنپژان
نەمانی کچێنیی کچ بەهۆی کەوتنەخوارەوەی لە جێگایەکەوە