تۆڕی زاراوەپارێزیی وشەدان



کڵاوفەڕەنگی
قوتکەیەکە بەسەر بۆریەسۆ بەدا دەکرێ تا با دوکەڵ نەگەڕێنێتەوە
نەخشێکە لە فەڕشدا
کڵاوفەڕەنگی
کڵاوێکە دەکرێ بەسەر لوولەی کوورەدا بۆ ئەوەی ٬ کە دووکەڵەکەی باش دەرچێ و با نەیگێڕێتەوە
سەرچاوە: فەرهەنگی خاڵ
کڵاوڕەش
دەردێکی کوشندەیە دووچاری بزن دەبێ، ناوسکی هەڵ دەئاوسێ و خوێنی تێ دەزێ
کڵاوڕەش
بیماری ویژه بز
کنایه از ایرانی
کڵاوڕەش
نەخۆشییەکی تایبەتی بزنە
برێتی لە ئێرانی: لە مابەینی کڵاوسوور و کلاوڕەش، «حاجی قادر»
کڵاوڕەش
(بابا.):دەردێکە تووشی ماڵاتان دێ دووایە تەزووی دەداتە سیپەلاکی دەکۆخێ٬ هەندێکیش دە(هەورا.): ڵێن دەردێکی کوژندەیە دووچاری بزنی دەبێ نێوزگی هەڵدەئاوسێ و خووێنی تێدەزێ. تووک٬ تورکمان٬ عەجەم٬ ترکە ڕەشە
کڵاوڕەشە
گیایەکە
سەرچاوە: فەرهەنگی خاڵ
کۆخەڕەشە
گۆکەڕەشە
کۆلکەڕەنگینە
ئەستوونە زێڕینە، کەسکەسۆر، پەلکەڕەنگینە، کێرستوون، پەلکەزێڕینە
کۆنڤانسیۆنی ئەورووپی پاراستنی مافەکانی مرۆڤ و ئازادییە بنەڕەتییەکان
کنوێنسیون اروپایی حمایت از حقوق بشر و آزادی های اساسی
کۆنڤانسیۆنی ئەورووپی پاراستنی مافەکانی مرۆڤ و ئازادییە بنەڕەتییەکان
European Convention for the Protection of Human Rights and Fundamental Freedoms
کۆنڤانسیۆنی ئەورووپی پاراستنی مافەکانی مرۆڤ و ئازادییە بنەڕەتییەکان
پەیماننامەیەک کە لە ساڵی 1950 لە نێوان پانزە وەڵاتی ئەورووپای ڕۆژاوا مۆرکرا بە مەبەستی پاراستن و مسۆگەر کردنی ئازادی و مافەکانی هاووەڵاتیانی خۆیان. ئەم ماف و ئازادییانە بریتییە لە : مافی ژیان و ئازادی، قەدەغەکردنی کۆیلایەتی و دیلیەتی، دڵنیایی و بێخەمی لە دەسگیرکردن، زیندانی کردن و دوورخستنەوەی پڕوپووچ، مافی داکۆکی کردن لە دادگەیەکی بێلایەن، ئازادی ئەندێشە و بیروڕا و ئایین و ئازادی کۆبوونەوە. (بۆ نموونە ڕێکخستنی یەکیەتی و …)
لە ساڵی 1959 «دادگەی ئەورووپایی مافەکانی مرۆڤ» بە مەبەستی جێبەجێکردنی ئەم گرێبەستە دامەزرا و هاووەڵاتیان مافی ئەوەیان هەیە داواکاری و شکاتەکانیان لە دەوڵەتی خۆیان ڕادەستی کۆمیسیۆنی مافەکانی مرۆڤ بکەن. ئێستا 21 وەڵاتی ئەورووپی لەم کۆنڤانسیۆنە ئەندامن و چەند پرۆتۆکۆلیشی پێ زیاد بووە.