تۆڕی زاراوەپارێزیی وشەدان



نان چلە
[(خواردنێک کە چل ڕۆژ پاش مەرگی مردوو بە خەلکی دەدرێت.)]
نان چلە
خۆراکێ کە لە بیرەوەری چل ڕۆژەی مردودا دەدرێ
سەرچاوە: فەرهەنگی خاڵ
چلە
چل رۆژە کە لە جێگایەکی تایبەتیدا هەر خواپەرەستیی تێدا بکرێ
سەرچاوە: فەرهەنگی خاڵ
چلە
ڕۆینی چل ڕۆژە بەسەر بوونی منداڵێکدا یا مردنی یەکێکدا یا هێنانی بووکێک
سەرچاوە: فەرهەنگی خاڵ
چلە
ناوە بۆ چل رۆژ لە ناوەڕاستی هاوین و زستان
سەرچاوە: گۆڤەند و زنار
چلە
[ا ]
(چیلل‍ە - çille)
دەزوی بادراو، ژێی کەوان.
سەرچاوە: گۆڤەند و زنار
چلە
[ا ]
(چیلل‍ە - çille)
چلە، چلەی کە دایک بوون، چلەی مردن، چلەی زستان و...
چلە
چوونە ئەشکەوتی سۆفی بۆ چل ڕۆژ
چل ڕۆژەی هەوەڵی زستان
بیست ڕۆژی ئاخری مانگی دووهەمی زستان
بیست ڕۆژی ناوەڕاستی هاوین
پرسەی مردوو دوای چل ڕۆژ لە مردنی
بەزم و ناندانی چل ڕۆژەی لەدایکبوونی منداڵ
چل ڕۆژی پاش مناڵبوون
چلە بووچک
چلەی گچکە
سەرچاوە: گۆڤەند و زنار
چلە تابستان
[ا. مر ]
(چیللەی تابیستان - çilley tabistan)
چلەی هاوین، چل رۆژی یەکەمی هاوین و وەرزی هەڕەتی گەرما.
سەرچاوە: گۆڤەند و زنار
چلە زمستان
[ا. مر ]
(چیللەی زەمیستان - çilley zemistan)
چلەی زستان.
سەرچاوە: گۆڤەند و زنار
چلە گرفتن
[مص. ل ]
(چیللەی گیریفتەن - çille giriften)
چلە گرتن، رێ و رەسمی چلەی مەرگی کەسێک.
چلە(چللە)
_ی هاوینی: لە نێوەڕاستی هاوینێدایە،_ی زستانێ: سەیدک، (کە) خەفتیان، چل ڕۆژ لە نێوە ڕاستی زستانێدا،_ زەیستانان: ماوەیەکە بۆ ژن، کە منداڵی بوو تا چل ڕۆژان. (فە) گوریسی ئەستوورە لە موو دروستدەکرێ. بە تێپەڕینی چل ڕۆژان دەڵێن دووای بوونی منداڵێکی یان دووای مردنی یەکێکی یا پاش گووێستنەوەی بووکێکی، لە شووێنێکی نەدیوو پەنهانیشدا تا ماوەی چل ڕۆژان خودا پەرستی تێدا بکرێ_ی پێدەڵێن. بە پێی ڕێبازی کوردستانی باکووڕ: لە زستانێدا 20 ڕۆژی کانوونی یەکەم و بیستی کانوونی دووەم دەکاتە چلەی زستانێ، چلەی هاوینیش بەو چەشنەیە: 20 ڕۆژ لە تەباغ و 20یش لە تەمووزێ، لە چلەی زستانێدا سەرما زۆر سەخت و لە هی هاوینێشدا گەرما زۆر بە تین دەبی
چلەبووچک
چلەی کوچک. (از دهم دلو تا اول حوت.)، چله دوم.
چلەبووچک
چلەی دوایین. [چله بچووک (له دەیەمی ڕێبەندانەوه تا یەکەمی ڕەشەمه.)]
چلەبووچک
الاَربعین الاَصفَر.
چلەبووچک
چلّه کوچک
چلەبووچک
چلەی چکۆڵە، لە دەی رێبەندانەوە تا سی ڕێبەندان
چلەبچووک
چل ڕۆژەکانی دووایی زستانێیە
چلەبڕ
بە حاجی لەگلەک و باڵندەیێکی تر دەڵێن، کە لەپێش کاتی خۆیدا گەڕابنەوە کووێستانێ._کردن: هاتنەوەی لەگلەگو باڵندەی تر لە چله ی زستانێدا
سەرچاوە: فەرهەنگی خاڵ
چلەبڕکردن
هاتنەوەی حاجی لەق لەق لە چلەی زستاندا
سەرچاوە: گۆڤەند و زنار
چلەبڕی
[ا. مص ]
(چیلل‍ە بوری - çille bûrî)
چلەبەنان
برێتییە لە چەند دەوارێکی زۆر بە پڕی بە یەکتری داهەڵدرابن بە جوورێکی کەچڵە گیری دەوارەکان بە ناو یەکتریدا چووبن
چلەبەچە
چلّه کوچک
چلەبەچە
چلەی چووکە، چلەی بوچک
چلەخانه
تک¬خانه، چلەخانه.
چلەخانه
جێگەی چلەکێشان.
چلەخانه
میقات، مُعتَکَف، بَیتُ الاِنفِراد، بیتُ العُزلَة، بیتُ الاَربَعین.
سەرچاوە: فەرهەنگی خاڵ
چلەخانە
شوێنێکە چلەی تێدا بگیرێ بۆ خواپەرستی