تۆڕی زاراوەپارێزیی وشەدان



سەرچاوە: فەرهەنگی خاڵ
پێ پێوەنان
بریتییە لە ڕۆین بە چالاکی
سەرچاوە: فەرهەنگی خاڵ
پێوەبوون
نیازکردنی شتێک
سەرچاوە: فەرهەنگی خاڵ
پێوەبوون
گیرخواردنی شتێک بەشتێکەوە یا لە شتێکدا
پێوەبوون
پۆوەبوون، تووشبوون، دووچاربوون، تێئاڵقان، گرفتاربوون. خەریکبوون، گیرخوواردنی چتێک بە چتێکەوە یا لە چتێکیدا. ماوەی ڕۆیشتن، ماوەی پێوە خەریک بوون
پێوەبەرپێدان
بەرپین
پێوەبەستن
(مست.، مت.) 1- لکاندنی شتێک لە لاوه به شتێکی ترەوه،:: هەر کەسێ بێرە دا ڕۆیوه، پەڕۆیەکی به داری ئەم «چاک» ه بەستووه. 2- نیسبە ت دانی شتێک یا کارێک به کەسێک::بەسته زمانه ئاگای لە هیچ نەبووه به زۆر ئەم ئیشەیان پێوه بەست. 3- مێقدارێک پاره و پووڵ له ئەستۆی ئافر ەتێک بارکردن، ئەم کاره بۆ تۆڵەلێ کردنەوەیە و لە وەختێکا دەکرێ که مێردەکەی به نابەدڵی یا تووڕەیی تەڵاقی دەدا و تا ئه و پار یەی تەسلیمی مێردەکەی نەکات، به پێی شەرع ناتوانێ شووبکاتە وه.:؛چۆن خوڵا هەڵد گرێ ئەم ژنه فە قیره هەزار تمەنیان پێوه بەستووە.
پێوەتر(باک)
پێوەتلیان(ئەردە)
تێکەڵاوبوون، تێوەچوون
پێوەخستن
وێخستن، پێداهەڵاوەسین
سەرچاوە: فەرهەنگی خاڵ
پێوەدان
ناندان بەتەنوور و ساجەوە بۆ برژاندنی
سەرچاوە: فەرهەنگی خاڵ
پێوەدان
جووتکردنی دەرگا و پەنجەرە
سەرچاوە: فەرهەنگی خاڵ
پێوەدان
گەستنی مار و چەقاندنی چزوودار چزووەکەی بەگیانداردا
پێوەدان
دەرگا بەستن، دانەوە، جفتکردن، داخستن، گاڵەدان. (هەورا) پووەدای، دای پۆ، نچکدان، مچکردن، پێڤەدان، بەستن. پێوەنووسان، چەسپاندن. چزە لێهێنان (گەزتن، بۆ دووپشک و ئیتر). نچاندن، چزاندن، چزانن. چزوو تێڕاکردنی چزوودار لە لەشی گیانداران. نان بە تەندوورەوەدان