تۆڕی زاراوەپارێزیی وشەدان



کلک پیەوکردن
شَکز، نَدخ، تَحریک، تَحریش، اِغراء
کۆنفرانسی نێودەوڵەتی پیشە
کۆنفرانسی نێودەوڵەتی پیشە
International Conference of Employment
کۆنفرانسی نێودەوڵەتی پیشە
ئەم کۆنفرانسە بە دەستپێشخەری ڕێکخراوەی نەتەوە یەکگرتووەکان لە 4 تا 17/6/1976 لە جنێڤ بەڕێوە چوو. بەم بۆنەوە 1300 کەسی پسپۆڕ بە نوێنەرایەتی دەوڵەت و یەکێتییە کرێکاری و خاوەن کارەکانی 121 وەڵاتی جیهان، لەسەر بانگهێشتی ڕێکخراوەی نێودەوڵەتی کار، بەشداری کۆنفرانسەکە بوون. ئامانجی سەرەکی ئەم کۆنفرانسە، باس و لێکۆڵینەوە و ڕێدەرکردن بە چۆنییەتی پەرەپێدان بە ڕێژەی کاری ڕاستەقینە لە شارەکان بوو بە لەبەرچاوگرتنی مەسەلە جۆراوجۆرەکانی شار و دێهات. ئەم کۆنفرانسە لە ڕاستیدا یەکەم هەنگاوی جیددی نێودەوڵەتی بوو لەمەڕ چۆنییەتی ڕوبەڕوبونەوە لەگەڵ زیادبوونی ڕێژەی بێکاری لە جیهان.
بە باوەڕی زۆربەی توێژەرانی نێودەوڵەتی، ئەگەر بێتوو ئارێشەی بێکاری چارەسەر نەکرێت، ڕۆژبەرۆژ مەترسیدارتر دەبێت. کورت واڵدهایم، سکرتێری گشتی ئەوکاتەی نەتەوە یەکگرتووەکان لە پەیامەکەی خۆیدا گوتبووی: «ئەگەرچی مەسەلەی سەرەکی ئێمە پاراستنی ئاشتی جیهانییە بەڵام نکۆڵی لێناکرێت کە سەرکەوتن بەسەر مەسەلەی بێکاریش هاوشانی ئاشتی لە ئەژمار دێت. گۆڕانکاری بەسەر پێوەندی ئابووری نێودەوڵەتی، دەبێ لە ڕێگەی چاکسازی کۆمەڵایەتی و ئابووری وەڵاتانی ڕووەو پەرەسەندن و شێوازی نوێی ڕوبەرووبون لەگەڵ بێکاریدا بەهێزتر بکرێت».
کۆنفرانسی جیهانی کار، لە بڕیارەکانی خۆیدا لەسەر ئەم شتە جەخت دەکات کە زیادکردنی کار و پیشەی وەبەرهێن، هۆکارێکی گرینگە بۆ دابینکردنی پیداویستیە سەرەکییەکانی مرۆڤ بۆ وێنە خانوو، خواردەمەنی و خزمەتگوزارییە کۆمەڵایەتییەکان. بەم بۆنەوە کۆنفرانس، داوای هاوکاری نێودەوڵەتی دەکرد بۆ جێبەجێکردنی ئەم مەبەستە و پشتیوانی خۆشی لەمەڕ چاکسازی سیستەمی بازرگانی و ماڵی جیهان بە قازانجی وەڵاتانی ڕووەو پەرەسەندن دەربڕی. کۆنفرانس، هەروا لەسەر ڕاگواستنی تەکنۆلۆژی و مەسەلەی پەنابەران و هەلومەرجی نوێی کار، کۆڵینەوەی ئەنجامدا و بڕێک پاڕەشی لە سەندووقی پەرەسەندنی کشتوکاڵ بە مەبەستی داهێنانی ئیش و کار لە گوندەکان تەرخان کرد.
کۆنکی پیرێ
جۆڵاتەنەی جاڵجاڵووکە
کۆنە پیاو
پیر٬ پیرەمێرد٬ پیاوێکە لە نێوانی جحێڵی و پیری دابێ و ژنی نەمابێ
کەل پیەونەمان
کەل پیەونەمان
کەڵک پیەونەمان [لەکەڵک کەوتن]
کەل پیەونەمان
دَناعَه، تَعَطُل، بُطول
کەوان پیتک
کمان مهره، کمان گلوله، کمان گروهه، کمان قروهه
کەوان پیتک
[دارلاستیک]
کەوان پیتک
قَوس البَنادِق، قَوس الجَلاهِق، جَلاهِق
سەرچاوە: فەرهەنگی خاڵ
کەوان پیتک
شتێکە وەک دارلاستیک بەردی پێ دەهاوێژرێ
کەوان پیتک
قەڵماسک، قۆچەقانی، بەرەقانی
کەوان پیتک
(ئەردە.): دارەلاستیکە بەردی پێ دەهاویژرێت
کەڤنکێ پیرێ
جۆلاتەنەی جاڵجاڵووکە
سەرچاوە: فەرهەنگی خاڵ
کەڵە پیتاک
شتێکە ئاغا لە مسکێنی خۆی بسێنی ساڵی جارێک یا زیاتر، لە دراو یا دەغڵودان یا شتی تر لەکاتی کەم دەستیدا