تۆڕی زاراوەپارێزیی وشەدان



باڵەوان
باڵەبان، شێپوورێکی گەورەیەو لەسەر شان دادەنرێ. چەرخ، شاهێن، سەقەر، سەقر، باڵندەیێکی گۆشت خۆرو ڕاوکەرە
بای دارپشکووان
بایەکە پاش بای دارئاوس و بای وەعدە دێت، کە دەکاتەوە پاش نەورۆز، کاتی هەڵکردنی ئەم بایە گوایە دار و درەخت دەست بە پشکووتن دەکەن.
بایەوان
کەشتی بایی، گەمێیەکە بە بای دەڕوات
سەرچاوە: گۆڤەند و زنار
برگستوان
[ا ]
(بەرگوستڤان - bergustvan)
زرێیەکی تایبەته که له کۆندا له شەڕدا له-بەریان دەکرد، یان دەیاندا بەسەر ئەسپدا.
برینگەوان
[[برینگ+ ئە/٢+ وان]]
«سفا.»، «مک.» ئەو کەسەی به «هەورینگ» خوری و مەڕ و بزنان دەبڕێتەوه * برینگچی، جەوبڕ.
برینگەوان
جەوکار، جەوکەر، بڕێنەچی._ی: جەوکاری
بریوان
(موک) بڵیمان. ئەو تەڕاییەیە، کە بە بێچووانەوە دەبینرێ دووای بوونیان
بزنەوان
شووانی بزنان
بزووان
بن و بناوان
بنچینە، ڕەچەڵەک، پڕۆزە
سەرچاوە: فەرهەنگی خاڵ
بناوان
ئافرەتێکە کە لە ماڵدا گەورە بێ و سەپەرشتیی ئیش و کار بکا
سەرچاوە: فەرهەنگی خاڵ
بناوان
بەرهەڵستێکە لە بەردەمی ئاودا دروست دەکرێ بۆ هەستانی ئاوەکە
بناوان
سرچشمه آب
خانەدار
سەرچاوە: فەرهەنگی خاڵ
بناوان هەڵبەستن
دانانی بەرهەڵست لەبەردەمی ئاودا بۆ بەرزبوونەوەی ئاوەکە و لادانی بۆ لایەکی تر