تۆڕی زاراوەپارێزیی وشەدان



سەرچاوە: نالی
دەورانیی
ئەوەی بە دەوری خۆیا خول بخوا، یا ئەم دەس و ئەودەسی پێ بکەن.

دەورانییە، وەک هێڵەکی سەودا، سەری گێژم
بۆیە بە دەقیقیی مەثەلە هەرچی دەبێژم
زمانزانیی دانوستێن
Basic interpersonal communicative skills - BICS واتە توانای دانوستانی ڕۆژانە، بۆ نموونە لە نێو دۆستاندا، BICS بە پلەی یەکەم باسی لە دانوستانی ڕووبەڕووە، دانوستانی دۆخبەند و بەستێنبەندە. بۆ بەراورد بڕوانە چەمکی «زمانزانیی زانیاربێژ» CALP.
زمانزانیی زانیاربێژ
Cognitive academic language proficiency - CALP کارامەیی زمانزانینە لە خوێندندا. بۆ بەراورد بڕوانە چەمکی «زمانزانیی دانوستێن» BICS
زمانەوانیی تێکست
زمانەوانیی جڤاکی
Sociolinguistics, ڕشتەی تۆژینەوەیە لە دەکارهێنانی زمان لە بەشە جیاوازەکانی جڤاکدا. تۆژینەوەی ڕاڤەکارە لە تاوی ڕووکاری جۆراوجۆری جڤاک لەسەر زمان. سەرشارێکی ئەم جۆرە زمانەوانییە دەڵێت زمان هەم ڕەنگدانەوەی جڤاکە هەم شێوەڕێژی جڤاکە.
زمانەوانیی دیژیتاڵ
computational linguistics
زمانەوانیی پێکگیر
زمانەوانیی کردەنی
applied linguistics, بوارێکی زانستیی فرەڕشتەیە خەریکی پەیجۆری کێشە و چارەدۆزییە لە بواری زمانەوانییە لە داکەوتدا. زمانەوانیی کردەنی جەختی لەسەر تاوی زمانە لەسەر ژیانی مرۆڤ و گوزەرانی جڤاکی. لەبەر ئەوەشە تۆژینەوەی زمانەوانیی کردەنی لەتەک چەندین بواری دیکەی زانستیی وەک فێرکاری، دەروونناسی، تۆژینەوەی دانوستان، تۆژینەوەی فرەفەرهەنگی... هتد هەڤبەندە. زمانەوانیی کردەکی، بەدەم پەیجۆریی لە زمانی مرۆڤگەل، دەکەوێتە چەرخاندنی ئەو دەرکەی دەرئەنجامی تۆژینەوە پەیدای دەکات، بەسەر کێشە و بواری ڕاستینە جۆراوجۆردا. بڕوانە: https://www.languagehumanities.org/what-is-applied-linguistics.htm
زیندانیی سیاسی
زندانی سیاسی
زیندانیی سیاسی
Political prisoner
زیندانیی سیاسی
لە سیستەمە یاساییەکاندا زیندانی سیاسی بە کەسێک دەگوترێ کە بە هۆی بەزاندنی سنوورە یاساییەکانی دیاریکراو بۆ ئازادییە سیاسیەکان ــ کە لە دەستووری بنچینەییدا دیاری کراوە ــ هەروا خستنە ژێر پێی سنووری دەسەڵات و حاکمییەتی دەوڵەت، بڕیاری زیندانی کردنی بۆ دەرئەچێ. گەورەترین تاوانی سیاسی کە لە یاساکانی سزاداندا بە «تاوانی باڵا» ناوبردە کراوە، پیلان گێڕان بە دژی یەکپارچەیی خاکی وەڵات و شەڕی چەکداری بە مەبەستی ڕووخانی ڕژێمی سیاسی وەڵاتێکە.
لە لایەکی دیکەوە، دیلکردنی هەر تاکێک بە هۆی ئەو تاوانانەی سەرەوە، بە پێشێل کردنی جاڕنامەی جیهانی مافی مرۆڤ دادەنرێ چونکە ئەم جاڕنامە لە بەندی نۆزدەهەمدا دەڵێ: هەموو کەسێک مافی ئازادی بیر و باوەڕ و ڕادەربڕینی هەیە و ئەم مافەش بریتییە لەوەی کە بە هۆی بیر و باوەڕیەوە تووشی ترس و خۆف نەبێت و لە پێناو وەرگرتنی زانیاری و ئەندێشە و بڵاوکردنەوەیان، بە ئامرازی گونجاو بێ ڕەچاوکردنی هیچ بەربەستێک، ئازاد بێت (بڕوانە مافەکانی مرۆڤ).
ئەو کەسانەی کە لە ڕوانگەی ڕێکخراوە مرۆڤپارێزەکانەوە بە زیندانی سیاسی لە قەڵەم دەدرێن، زۆربەی دەوڵەتان بە تێکدەر و تیرۆریست و ئاژاوەگێڕ و ناحەز ناونووسیان دەکەن و ئەندامبوونیان لە گرووپە نایاساییەکان دژ بەو پێناسەیە دەزانن کە بۆ زیندانی سیاسی کراوە.
لە یاساکانی سزادان، زۆرینە تاوانی سیاسی لە تاوانە ئاساییەکان جیا دەکەنەوە و بۆ تاوانبارانی سیاسی هەندێ مەرج و ئاسانکاری تایبەت لە بەرچاو دەگرن. بۆ وێنە ئامادەبوونی «ئەنجومەنی چاودێران» و مافی جیاکردنەوەی زیندانی سیاسی لە زیندانی ئاسایی لە ناو بەندیخانەکاندا.
سەرچاوە: نالی
سەیرانیی
سەرچاوە: نالی
شاهیدی چینیی
کینایەیە له نازداری ئێجگار جوان.

ئاهوویی حەرەم قیبلەیی ئەبرۆن که به دیدە،
ئەم شەهد لەبانه که هەموو شاهیدی چینن،
سەرچاوە: نالی
شیرینیی
سەرەڕای مەعنای خۆی ئیشارەتیشە بە شیرینی داستانی شیرین و فەرهاد.

لە شیرینیی ئەتۆ، ئەی خوسرەوی تەختی زەمین، ڕەنگە
بگاتە ئاسمانی بێستوون فەرهادی هاوارم
سەرچاوە: نالی
صەمەدانیی
خوایی.

ئەی مەطڵەعی ئەنواری هەموو قاصیی و دانیی ،، شەمسی صەمەدانیی
وەک ذەڕڕەیی بێ جیلوە نە مەوجوود و نە مەعدووم ،، جۆیایی بەراتم
سەرچاوە: نالی
طوولانیی
درێژەدار.

نەرم و خۆش و مونتیج وەکو بەسطی ئودەبا بێ
طولانیی و بەرجەستە وەکوو دەستی دوعا بێ
سەرچاوە: نالی
غەنیی
سەرچاوە: نالی
فانیی
فەوتاو،

قەت سێبەری دەبێ لەسەر ئەم ئەرضە فانییه
ئەو تاقە نەخلی عەرشە که طووبایی سێبەرە؟!
سەرچاوە: نالی
سەرچاوە: نالی
مانیی
وێنە و نەخشکێشێکی بەناوبانگی ئێرانیی بووە. ئیددیعای پێغەمبەریشی کردووە. لەسەردەمی بەهرامی یەکەمی ساسانیدا بە شێوەیەکی دڕندانە کوشتیان، پێستیان گروو و پڕیان کرد لە کا و لە بەردەرگای شاری جوندیشاپووردا هەڵیانواسیی تا خەڵک سەیری بکەن..

(مانیی)  نیەتی قووەتی تەصویری برۆی تۆ
ئەم قەوسە بە دەستی موتەنەففیس نەکشاوە