تۆڕی زاراوەپارێزیی وشەدان



چلەبەنان
برێتییە لە چەند دەوارێکی زۆر بە پڕی بە یەکتری داهەڵدرابن بە جوورێکی کەچڵە گیری دەوارەکان بە ناو یەکتریدا چووبن
چلەبەچە
چلّه کوچک
چلەبەچە
چلەی چووکە، چلەی بوچک
چەقلەبەرد(ڕەوا)
جوورە بڕوێشێکە لە شووێنێکیدا، کە دەستاڕ دەست نەکەوێ بە دوو بەردان گەنمی پێدەکەنە بڕوێش سابەو جوورە بڕوێشە دەڵێن:_
سەرچاوە: فەرهەنگی خاڵ
کوللەبەجەڕ
بریتییە لە یەکێک کە ئەوەندە لاوازبێ ئەندامەکانی وەک بەجەڕ لێکدرابێ وابێ
کولەبەجەڕ
کنایە از لاغراندام سست
سەرچاوە: فەرهەنگی خاڵ
کیلەبەردانێ
یارییەکە دوو دەستەیییە، هەر دەستەی چەند کەس بن دەبێ ئەوەندە تەنکە بەردی پچووکی بەقەد دەستێک ئامادەبکەن، دەستەیەکیان بەردەکانیان دادەچەقێنن و دەستەکەی تر تەنکە بەردەکانی خۆیانی تێ دەگرن
کێلەبەردانێ
نشانەگیری با سنگ
کێلەبەردانێ
بە بەرد هاویشتنە ئامانج
کێلەبەردانێ
یاریەکی دوودەستەیییە هەر دەستەی چەند کەس بن٬ دەبێ ئەوەندە تەنکە بەردی بچووک بەقەد دەستێک ئامادەبکەن دەستەیەکیان بەردەکانیان دەچەقێنن دەستەکەی تر تەنکەبەردەکانی تێدەگرن.
سەرچاوە: فەرهەنگی خاڵ
کەلەبەر
کونێکی گەورەیە لە دیوار کە لە وانەبێ هاتوچۆی پێدا بکرێ
کەلەبەر
قەڵش لە دیواردا
قەڵش لە شاخی بەردین دا
برێتی لە دەرەتانی تەنگ
کەلەبەر
(هەورا.): کەلێن٬ دەرفەت٬ بۆسە. قەواره٬ کونێکە لە دیواربکرێ ٬ کە دزبیکا یا ڕووخابێ٬ کەل و کۆلاو. ڕێگایەکە لە نێوانی دوو دیواران یا دوو ئاواندا.کونێکی گەورەیە لە دیوار لە وانە بێ هاتووچۆی پێدا بکرێ
گوللەبەن
دعای ضد گلوله
گوللەبەند
دعای ضد گلوله
سەرچاوە: فەرهەنگی خاڵ
گوللەبەند
نوشتەیەکە بەهەر کەسێک بێ دەڵێن گوایا گوللە نایبڕێ