تۆڕی زاراوەپارێزیی وشەدان



سەرچاوە: نالی
فەتتاح
خوا کە دەرگای ڕەحمەتی خۆی بۆ بەندە ئەکاتەوە.

قەطرێکە لە بەحری کەرەم و ڕەحمەتی فەتتاح
نەک عارەقی کەرمی عینەب و شەربەتی توففاح
فەتح
گەورەترین ڕێکخراوەی نەتەوەیی فەلەستینییە. ئەم وشە کە واتای سەرکەوتن دەبەخشێ، لە خوێندنەوەی پێچەوانەی پیتی یەکەمی دێڕی (حرکة التحریر الوطني الفلسطینی) پێکهاتووە. بیرۆکەی دروستبوونی ئەم ڕێکخراوە پاش هێرشی ئیسراییل بۆ سەر غەززە لە 17/2/1955 هاتە ئاراوە. فەتح تا سەرەتای ساڵی 1965 هەر بە نهێنی مایەوە و لەم ساڵەدا باڵی چەکداریی خۆی بەناوی (العاصفه) بە دەرکردنی بەیاننامەیەک ئاشکراکرد. هێزە چەکدارەکانی فەتح بەزۆری لەو فەلەستینیانەی وەڵاتە عەرەبەکان و ئاوارەکانی ئۆردووگای ئەردەن و سووریا پێکهاتبوون. ئەم ڕێکخراوە لەرێی کۆمیتەیەکی نەهێنییەوە خەریکی سیخوڕی و تیرۆر بەدژی ئیسراییل و تۆڵەستاندنەوە لە ڕەقیبە عەرەبەکانی بوو. فەتح پاش جەنگی الکرامە لە 21/3/1968 متمانەی خۆی بە یاسر عەرەفات (ابو عمار) وەک گوتەبێژی ڕێکخراو بەخشی و بە بەشداریکردنی فەتح لە ئەنجومەنی فەلەستینی، عەرەفات بوو بە سەرۆکی دەستەی ڕاپەڕاندنی ڕێکخراوی ڕزگاریخوازی فەلەستین.
پاش جەنگی شەش ڕۆژەی ساڵی 1967ی عەرەب ـــ ئیسراییل کە لە ئەنجامدا عەرەبان تێکشکان و ئیسراییل لێواری ڕۆژاوای ڕووباری ئەردەنی داگیر کرد، فەتح بۆ ناو سنوورەکانی ئەردەن پاشەکشەی کرد و لە ساڵی 1969 هێرشی کردە سەر ئیسراییل. فەتح داوای دامەزراندنی دەوڵەتی دیموکراتی فەلەستینی دەکرد بە جۆرێک پاش لەناوبردنی ئیسراییل، هەموو هاووەڵاتیان بێ جیاوازی ڕەنگ و ڕەگەز و ئایین تێیدا یەکسان بژین.
فەلەستینییەکان لە ساڵی 1970 هەوڵیان دا شاحسەین (شای ئوردون) لەسەر کار لابەرن بەڵام ئوردون لە سێپتەمەری ئەوساڵەدا کە بە سێپتەمەری ڕەش ناوی دەرکرد، هەستا بە سەرکوتکردن و دەرکردنی فەلەستینیەکان لەو وەڵاتە و بزووتنەوەی فەتح بەناچار پەنای بردە بەر لوبنان و لەوێ درێژەی دا بە چالاکییەکانی خۆی. لە ساڵی 1972 فەتح هەستا بە تیرۆرکردنی یاریزانەکانی تیپی ئۆڵەمپی ئیسراییل لە مونیخی ئەڵمانیا، هەروا چالاکییەکانی خۆشی دژ بە ئیسراییل بەردەوام کرد.
فەتح پاش ڕێککەوتنی ئاشتی ئۆسلۆ لە ساڵی 1993 لەگەڵ ئیسراییل و زنجیرەیەک هەوڵ و کۆششی نێودەوڵەتی، ئێستا ڕازی بووە بە دامەزراندنی دەوڵەتی فەلەستینی لە کەرتی غەززە و کەناری ڕۆژاوای ڕووباری ئوردون لە بەرانبەر داننانی بە ئیسراییلدا. بەڵام کێشەکانی نێوانیان هەر بە هەڵپەسێردراوی ماوەتەوە و یەکلا نەبۆتەوە. پاش کۆچی دوایی یاسر عەرەفات لە 11/11/2004، لە هەڵبژاردنی 9/1/2005 مەحمود عەبباس (ابومازن) کرایە سەرۆکی فەلەستین و سەرۆکی فەتح. بەڵام بە هۆی ناکارا بوونی ئەم حکوومەتە و نادیاربوونی مافەکان و چارەنووسی فەلەستینیەکان و پەککەوتنی ئابووری لە ناوچەکانی ژێر دەسەڵاتی خۆیدا لە هەڵبژاردنە گشتییەکانی 15/1/ 2006 ڕێکخراوەی حەماس (بزاڤی خۆڕاگری ئیسلامی) توانی لە سەرجەم 132 کورسی پەرلەمان، 72 کورسی بباتەوە و بەم جۆرە دەوڵەتی نوێی فەلەستینیەکان دابمەزرێنێ. دوابەدوای سەرکەوتنی حەماس، ئیسراییل و وەڵاتەیەکگرتووەکانی ئەمریکا ـــ بە هۆی ماهییەتی تیرۆریستی ئەم ڕێکخراوە ـــ یارمەتییەکانی خۆیان بۆ خەڵکی فەلەستین ڕاگرت و ئیسراییل بۆ پێوەندی گرتن لەگەڵ حکوومەتی نوێی فەلەستینی، سێ مەرجی دیاری کرد کە بریتی بوو ن لە:
ـــ دەبێ لقی چەکداری حەماس خۆی لە چەک داماڵێ.
ـــ مادەی «لەناوبردنی ئیسراییل» لە پلاتفۆرمی حەماسدا نەمێنێ.
ـــ هەموو ڕێککەوتنەکانی نێوان حکوومەتی فەلەستینی و ئیسراییل بەهەند بگرێت.
فەتح
ویل، پیروزی، فیروزی، چیرگی، پیشرفت، پیش برذدن، گشاد، گشایش، گُشودن
فەتح
سەرکەفتن، پێش بردن [سەرکەوتن، زال بوون، خستنە ژێر دەسەڵات]
فەتح
فَتح، ظَفَر، اِنتِصار، فَوز، غَلَبَه
سەرچاوە: نالی
فەتح
کردنەوە.

ئیمدادی فەتحی بابی زوبانم بە فەضڵی تۆ
زوو بێ، کە ئەووەلین گوزەری پرد و مەعبەرە
فەتر
گدایی، نَداری، پَریشانی، نابودی
فەتر
فَقر، مَسکَنَه
فەتراک دەر
زیاندەر٬ ئازاردەر
فەتسان
(باک.): خنکان٬ خەفەبوون٬ قەڵەشان
فەتساندن
خنکاندن٬ خەفەکردن
فەتسی
(باک.): بێن٬ پشوو٬ خنکا
فەتسین
(باک.): خنکان٬ خەفەکران٬ قەڵەشان
فەتق
گُندباد، بادگُند
فەتق
پێس زگ دڕیان، ڕیخۆڵ دەرهاتن [فتق: دڕانی پێستی ناوەوەی سک]
فەتق
وەتەبا، بات وەتە، بای گون [قۆڕبوون (ئاوسانی باتوو)]