تۆڕی زاراوەپارێزیی وشەدان



سەییارە
بجم، ڕەوان [هەسارەی گەڕۆک]
سەییارە
سَیاره، سَیارات سَبع
سەرچاوە: نالی
سەییارە
کاروان.

مەگەر ڕێی حاجیانە وا تیا سەییارە سەییارە!
مەجەڕڕە ئالەتی جەڕڕی جەریری سارەبانانە!
سەییز
بڕوانە: سەیز.
سەییس
بڕوانە: سەیس.
شابایدە (سەق.)
شادمانی سەردەمی بووکێ
شلکەی سەر
شلکاسەر، شیلک، سەرمەڵاشوو، (باک.) شنک.
شنگ (سەق.)
ئەسپنگ. (باک.) شرنک، دەنگی ئاسنییه یا هی تەقەی تفەنگێیه. (دزه. ، خۆ.) هێز، تووانا، ووزه. هێنده ماندیمه ـ م لێ بڕایه.
شینە سەرکاڵ
شینەزەلام، (باد.) لۆق لۆقێن، بۆ کەسێکی زۆر زەلام و ناقۆڵا و سووک بەکاردەبرێ.
سەرچاوە: نالی
شەهـ سەوار
شاسوار، شۆڕەسوار، شۆڕە سوار و لاوچاک.

یا لە مەیدانی فەصاحەتدا بە میثلی شەهـ سەوار
بێ تەئەممول بەو هەموو نەوعە زوبانی ڕادەکا
عەرەبانەی سەربەفری
تاخووک، (باک.) پاخێڵ.
سەرچاوە: نالی
فەرقی سەر
تەوقی سەر.

تا موعەییەن بێ کە زۆرن دەس گریی و دەس کوژی
فەرقی سەر، پەنجەی بە خوێناوی حەنا ڕەنگین دەکا
فەرمانڕەوایی/سەروەریی
فەرمانڕەوایی/سەروەریی
فەرمانڕەوایی/سەروەریی
فەرمانڕەوایی لە تیۆری سیاسی کلاسیکدا بە مانای باڵاترین دەسەڵاتی دەوڵەتە کە ڕەنگە لە کەسێکدا (وەک پادشایەکی ڕەها) یان کۆمەڵێکی خەڵکیی (وەک پەرلەمان) کۆببێتەوە. ئەم فەرمانڕەواییە بە واتای یاسادانەر و بەرێوەبەرە و دەسەڵاتێکی باڵاتر لەوە نییە. فەرمانڕەوایی بریتییە لە: 1) ئازادی یاسادانان و کلک و گوێ قرتاندنی یاساکان بەپێی سیستەمی یاسایی وەڵات (چاکسازی). 2) دەسەڵاتی سیاسی و ئەخلاقی دەوڵەت، لەم ڕووەوە کە لە قەڵەمڕەوی خۆیدا وەک «دەسەڵاتی یاسایی» لە ئەژمار دێت. 3) سەربەخۆیی سیاسی و دادپەروەرانەی کۆمەڵگەیەک.
لە کۆمارییەکان، فەرمانڕەوایی بە شتێکی خەڵکی ناوبردە دەکرێ. سەروەریی وەڵاتێک لە ناو سنوورەکانی خۆیدا جێبەجێ دەکرێت. فەرمانڕەوایی، هێماێیکە بۆ بڕیاردانی سەربەخۆی نەتەوەکان. کەواتە فەرمانڕەوایی لەگەڵ شێوازی چەقبەستووی ڕێکخراوەیەکی حوکومی جیهانیدا جیاوازە.
فەرمانڕەوایی بە دوو جۆر لە ئارادایە: ناوخۆیی و دەرەکی. فەرمانڕەوایی ناوخۆیی بریتییە لەو دەسەڵاتەی کە هەر دەوڵەتێک بەسەر هاووەڵاتییەکانی خۆی یان خەڵکی بێگانە کە لەو وەڵاتە بژین و ناو پاپۆڕەکانی لە دەریای ئازاد پیادەی دەکات. ئەم جۆرە فەرمانڕەواییە خۆی دوو لقی لێدەبێتەوە: سیاسی و دادپەروەری. فەرمانڕەوایی سیاسی، باڵاترین هێز و دەسەڵاتێکە کە لە کۆمەڵگەدا باڵادەستە. فەرمانڕەوایی دادپەروەرانە، هێزێکی چالاکە بۆ چاودێریی کردن بە سەر دادگەکاندا.
فەرمانڕەوایی دەرەکی، بریتییە لە مافی پێوەندی گرتن لەگەڵ دەوڵەتانی دیکە یان مۆرکردنی ڕێککەوتنامە و ڕاگەیاندنی شەڕ.
ئێستاکە فەرمانڕەوایی هیچ دەوڵەتێک بە تەشکێکی ڕەها لە ئارادا نییە. چونکە هەندێ یاسا و مافی نێونەتەوەیی، بۆ وێنە مافەکانی مرۆڤ پەسند کراون کە فەرمانڕەوایی دەوڵەتەکان بەربەست دەکات بەڵام بەپێی نەریتی نێونەتەوەیی، دوو بنەڕەتی فەرمانڕەوایی نەتەوەیی و دەست نەبردنە ناو خاکی ئەویدی لە قەڵەمڕەوی یەکدی، وەک پرەنسیپێکی ئەخلاقی و سیاسی پەسند کراوە. فەرمانڕەوایی نەتەوەیی بە مانای مافی گرووپێکی نەتەوەیی یا نەتەوەیەک بۆ بەدەسهێنانی خودموختاری و هەڵبژاردنی سەربەستانەی دەوڵەت بۆ خۆیانە.
سەرچاوە: نالی
قاطیعی ڕێگەی سەفەر
ڕێگەی سەفەری ئەبڕی. یاخود بووبو بە چەتری ڕێگەی سەفەر، مەبەست لەوەیە ئەوەندە تیژڕەو بو، ئەتوت ڕێگەی سەفەر تاڵان ئەکا، یاخود ڕێگای سەفەر لە ترسی ئەو نەمابو، واتە ئەوەندە زوو تەی ئەبوو بە هۆی ئەوەوە.

عاقڵێ بوو ناوی کەر بو، قاطیعی ڕێگەی سەفەر
خۆش سلووکتر بوو لە صەد وێڵداشی هەرزە و گێژ و وێژ