تۆڕی زاراوەپارێزیی وشەدان



باڵەخانەی تاوسانی
فَراور، فَراوار، فَروال، فَربال، فَرباله، فَروانه، بادگیر، فَرواله.
باڵەخانەی تاوسانی
باڵەخانه. [ژوور لەنهۆمی دووەمی خانوودا.]
باڵەخانەی تاوسانی
غُرفَة.
باڵەخانەی تاووسانی
کۆشکی هاوینی
بنەڕەتیی یەکسانی
بنەڕەتێکی یاسایی و سیاسییە کە دەبێ بەو پێیە، لە هەموو کاروباڕێکی کۆمەڵایەتیدا هەموو کەس بە یەک چاو تەمەشا بکرێ، بێجگە لەوەی بۆ کردەوەیەکی دیاریکراو دەرهەق بە هەندێ کەس یان گرووپ بەڵگەی تایبەت بە دەستەوە بێت. ئەم پرەنسیپە لەسەر ئەم گریمانە ڕاوەستاوە کە تەواوی خەڵک لە بابەت «مافی سروشتی» پێکەوە یەکسانن. ئەم بۆچوونە هۆی نالێکچوویی زەینی و جەستەیی نێوان خەڵک ئەگەڕێنێتەوە بۆ «بەروبوومی کۆمەڵایەتی» و «نایەکسانی دەرفەتەکان» . لە لایەکی دیکەوە دژبەرانی یەکسانی، لەسەر ئەم باوەڕەن کە نالێکچوویی کەسەکان تاڕادەیەکی زۆر زاتییە و تەکوزی و هایراکی کۆمەڵایەتی بەپێی ئەم دۆخە دروست ئەبێ.
بنەڕەتیی یەکسانی زۆرتر ڕواڵەتێکی ئەخلاقی و مرۆڤدۆستانەی هەیە و کەمترین خواستەکەشی ئەوەیە کە ئەبێ هەمووی خەڵک لە هەندێ مافی سەرەکی هاوبەش و دابینکردنی پێداویستییەکانیان بە یەکسان بەهرەوەر بن، بەڵام ڕادەی ئەم مافانە نادیارە و هەرچی خەباتی یەکسانخوازانەش بەربڵاوتر دەبێت، ئەوانیش زیاتر دەبن. مەسەلەیەکی دیکە پێوەندی نێوان یەکسانییەکانە، چونکە هەرکام لەوانە خۆبەخۆ یەکسانییەکانی دیکە لەخۆ ناگرن.
لانیکەم ێسیاسی و ئایدیۆلۆجییەکانی ڕۆژوا لەسەر کێشەی یەکسانی چەقی بەستووە و کۆڵینەوەی فرەلایەنی ئەم مەسەلەش بۆتە هۆی سەرهەڵدانی جووڵانەوەی سیاسی جۆربەجۆر لە سەدەی بیستەمدا. ئەم باسە لە «یەکسانی لە بەردەم یاسا»وە کە دروشمی لیبرالیزم* بوو، دەستی پێکرد و تا «یەکسانی دەرفەتەکان» کە دروشمی سوسیالیزمە، درێژەی پێدرا. لە سەدەی بیستەمدا جووڵانەوەی ڕاستگەرای گەورە بە دژی ئەم بیرۆکە بەرپا بووە.
بەرسیسانی(باک)
ئەو ئامرازەیە کە چتی پێ مشت و ماڵ دەکرێ
سەرچاوە: شیرینی نوێ
تحليل نفسانى أو نفسى
شیکاری دەرونی.
تەواسانی(هەورا)
تەمبەڵی، تەوەزەلی
سەرچاوە: گۆڤەند و زنار
خراسانی
[ص.ن ]
(خوراسانی - xurasanî)
خوڕاسانی، خەڵکی خۆراسان.
دەسەوسانی
دەستەووستانی.
سەرچاوە: فەرهەنگی خاڵ
زمسانی
زیسانی
وەختی زان
سەرچاوە: گۆڤەند و زنار
ساسانی
[ص. ن ]
(ساسانی - sasanî)
ماڵباتی ساسانی، زنجیره پاشایه ک بوون پاش ئه شکانییه کان له ساڵی 226 - 652 حوکمیان کردووه و ده رده شیر ئه م بنه ماڵه یه دروستکردووه.
سەرچاوە: فەرهەنگی خاڵ
شارسانی
شارسانی
شهروند، شهرنشین