تۆڕی زاراوەپارێزیی وشەدان



Benefit principle
بنەمای سوودمەندی (لە دیاریكردنی باجدا). واتە لەسەر بنەمای بەش یان ڕێژەی سوودمەندی كە خەڵك لە بەرنامەكانی حكومەت پێیان دەبڕێت، باج دەخرێتە سەر خەڵك.
Equimarginal principle
پرەنسیپی هاوسەنگیی سنوورەكی. ئەو پرەنسیپەیە كە لە كاتی بڕیارداندا چۆنیەتی تەرخانكردنی داهات لە نێوان شمەكی جیاوازیی بەكاربردندا دیاری دەكات. بەپێی ئەم پرەنسیپە، كەڵك و ڕەزامەندیی بەكاربەر بە هۆی هەڵبژاردنی ئەو سەبەتە لە شەمەكی بەكاربردن كە تێیدا كەڵكی سنوورەكیی هەر دۆلارێكی خەرجكراو یەكسانە بۆ هەموو شمەكەكان، دەگاتە بەرزترین ئاست.
Exclusion principle
پرەنسیپی بواردن. ئەو پێوەرەیە كە شمەكی گشتی لە شمەكی تایبەتی جیا دەكرێتەوە. كاتێك بەرهەمهێنەرێك شمەكێك بە كەسی A دەفرۆشێت و بە ئاسانی B، C و D و هتد لە سوودوەرگرتن لەو شمەكە دەبوێرێت، ئەوا بەپێی پرەنسیپی بواردن ئەو شمەكە، شمەكی تایبەتە. ئەگەر لە تەندروستیی گشتی یان بەرگریی نیشتمانیدا، بە ئاسانی خەڵك لە سوودی بەرهەمهێنانی ئەم شمەكانە بەدەر نەكرێت، ئەوا ئەم جۆرە شمەكانە تایبەتمەندیی شمەكی گشتییان هەیە.
سەرچاوە: سەلاحەدین
principle
[n.]
sereta, binik, binçîne, ol, gewher, bingeh, prensîb.
principle of equality
بنەڕەتیی یەکسانی
the principle of effability
بنەمای بەرگوت، دەکرێت بێتە گوتن و دەربڕین، دەکرێت گۆ بکرێت... بڕوانە جەلیزادە، «زاراوەسازیی پێوانە»، www.mamosta.net
سەرچاوە: سەلاحەدین
unprincipled
[adj.]
bêabrû, bêsincî.