تۆڕی زاراوەپارێزیی وشەدان



جیاوازی ڕەگەزایەتی
تبعیض نژادی
جیاوازی ڕەگەزایەتی
جیاوازی ڕەگەزایەتی
جیاکردنەوەی هاووەڵاتیان لە یەکتر بە پێودانگی ئەتنیکی و بەربەستکردنی کەمایەتییە ڕەگەزییەکان لە بابەت شوێنی ژیان و تێکەڵبوون لەگەڵ ڕەگەزی«باڵادەست» و هەروەها بێبەشکردنیان لە مافی مەدەنی و سیاسی و بێعەداڵەتی و نابەرانبەری لە وەرگرتنی مووچە و پەروەردە و ڕاهێنانی کۆمەڵایەتی. نموونەی جیاوازی ڕەگەزایەتی، سیاسەتی ئەڵمانیای نازی بوو دەرحەق بە «خەڵکانی نائاریایی» (بڕوانە جوولەکە قڕان) .
بە ناوبانگترین ڕژێمێک کە بەرێوەبەری ئەم سیاسەتە دژە مرۆڤانە بووە، ڕژێمی ئەفریقای باشووری بووە کە بە ناوی «ئاپارتاید» * لە ساڵی 1948 سیمایەکی یاسایی و ڕەسمی بە خۆوە گرتووە. لەناوەڕاستی سەدەی حەڤدەوە کە ئەوروپییەکان دەستیان بەسەر ئەم وەڵاتەدا گرت، ئەم سیاسەتە بەڕێوەچووە. حیزبی«نەتەوەیی» کە لە ساڵی 1948 بە دەسەڵات گەیشت، ڕێساگەلێکی بۆ ئەو خەڵکانەی کە سپی پێست نەبوون پەسند کرد کە هەموو بواڕێکی ژیانی ئەوانی ئەگرتەوە. (بۆ وێنە، بەرگری کردن لە زەماوەندی سپی پێستەکان لەگەڵ ڕەگەزەکانی دیکە، بەربەستکردنی مافی سیاسی و هاتووچۆ و هەڵبژاردنی ماڵ و ئیش و کار و …)
لە ساڵی 1952 نەتەوە یەکگرتووەکان لەم بارەوە دەستی بە پەیجووری کرد و ئەم سیاسەتەی وەک مەترسییەک بۆ ئاشتی و مافی مرۆڤ لە قەڵەم دا، بەڵام دەوڵەتی ئەفریقای باشووری، ڕێگەی بە کۆمیتەی لێپرسراوی ئەم مەسەلە نەدا. سەرەنجام ئەم ڕژێمە لە ساڵەکانی کۆتایی سەدەی بیستەمدا بە خەباتی بێوچانی خەڵکانی ئەم وەڵاتە بە ڕێبەرایەتی «نیلسۆن مەندێلا» ڕووخێندرا و دەسەڵاتی ڕاستەقینە بەبێ ڕەچاوکردنی جیاوازی ڕەگەزیی کەوتەوە دەست خەڵک.
جێژنە پیرۆزی
جێژنە پیرۆزە، جەژن ممبارەکی
جەمبازی
تەنافبازی، جەنبازی
سەرچاوە: فەرهەنگی خاڵ
جەژنەپیرۆزی
حارەب قۆزی (کە.، هەو.):
گیایەکی هاوینی تا دوو بستان بڵند دەبێ، گەلایەکانی وەهی هێرۆی دەچێ لە سەری تەنها گوڵێکی بەقەد سێوێکی گەورە بەڵان وەکوو هی گوڵەبەڕۆژە لەپێشدا سوورە کە گەڵای وەراند سەلکی گوڵەکەی بە شینی دەنوێنێ بۆ دەرهێنانی کۆلکەکەی نیو بەژن هەڵدەکەنرێ کۆلکەکەی زۆر قورسە و لیچق و زەردە دەڵێن بۆ هەوێنی زێڕ دەبێ یا خۆی دەبێتە زێڕ حۆقەی ٦‏ دیناران دێنی.
حارەب گاگۆزی (باد.):
سەرسەری، کەسێکە کاروباری بێ جێ بکات.
سەرچاوە: گۆڤەند و زنار
حازی
[ص. ع ]
(هازی - hazî)
فاڵگرەوە، دەستگرەوە، کەسی زۆر شارەزا لە کارێکدا.
سەرچاوە: گۆڤەند و زنار
حاشیەدوزی
[ا. مص - ع. فا ]
(هاشییە دوزی - haşîye dûzî)
پەراوێز پێوە درونی جل و شتی لەو بابەتە.
سەرچاوە: گۆڤەند و زنار
حجازی
[ص. ن. ع ]
(هیجازی - hicazî)
سەرچاوە: گۆڤەند و زنار
حرام روزی
[ص. مر ]
(هەرام روزی - heram rûzî)
کەسێک کە رزق و رۆزی خۆی لە رێگەی حەرامەوە بەدەست بێنێ.
سەرچاوە: فەرهەنگی خاڵ
حوققەبازی
سەرچاوە: فەرهەنگی خاڵ
حیزی
حیزی
کاری نامەردانەکردن، شێوەی حیزان ڕەچاوکردن
حیزی
تەنبەلی،سستی،ترسەنۆکی،نائازیی،گاندەری، بێ شەرمی،بێ ئابرویی،حیزێتی.