تۆڕی زاراوەپارێزیی وشەدان
سەرجەم فەرهەنگەکان
فەرهەنگەکانی کوردی - کوردی
برادۆست (ئینگلیزی-کوردی)
برادۆست (کوردی - ئینگلیزی)
برادۆست (کوردی - عەرەبی)
برادۆست (کوردی - کوردی)
زاراوەکانی کۆڕ (کوردی - ئینگلیزی)
زاراوەکانی کۆڕ (کوردی - عارەبی)
سەلاحەدین
شیرینی نوێ
فەرهەنگۆکی کتێبی ئابووری سامولسن و نوردهاوس
فەرهەنگی خاڵ
فەرهەنگی زانستی سیاسی (ئینگلیزی- کوردی)
فەرهەنگی زانستی سیاسی (کوردی - ئینگلیزی)
فەرهەنگی زانستی سیاسی (کوردی - فارسی)
فەرهەنگی زانستی سیاسی (کوردی - کوردی)
فەرهەنگی کوردستان
قاموس کردي الحدیث
قامووسی زمانی كوردی - زەبیحی
مەردۆخ کوردی - عارەبی
مەردۆخ کوردی - فارسی
مەردۆخ کوردی - کوردی
نالی
هەنبانە بۆرینە (کوردی - فارسی)
هەنبانە بۆرینە (کوردی - کوردی)
گۆڤەند و زنار
X
وشە
پوخت
پێشگر
ناوگر
پاشگر
سەروا
دەرئەنجام: 1688
سەرچاوە:
مەردۆخ کوردی - عارەبی
ڕەزم
حَرب، قِتال.
سەرچاوە:
فەرهەنگی زانستی سیاسی (کوردی - کوردی)
ژاکۆبنیزم
بزاوتی توندڕەوانەی
سەردەمی
شۆڕشی فەرەنسە (1789)
کە
پێوەندی
هەیە
بە
ڕوبسپیر و ئەندامانی «یانەی ژاکۆبن». مەبەستی
سەرەکی
ئەم
بزاوتە
پەیجۆری
کردنی ئامانجە شۆڕشگێڕییەکانە
بە
هەر
جۆرێک بێت و
خۆپاراستن
لە
هەر
چەشنە سازشکارییەک.
هەندێ
لە
تایبەتمەندییەکانی
ژاکۆبنیزم
بریتییە
لە
: سووکایەتی
کردن
بە
خواستی
زۆرینە
،
لایەنگری
لە
دیکتاتۆری
گرووپێکی نەبەزی
شۆڕشگێڕ
و دامەزرانی کۆمیتەی ئاسایشی
گشتی
وەک
بنکەیەک
بۆ
تیرۆر.
لێنین، ڕێبەری شۆڕشی ئۆکتۆبەری سۆڤیەت، لایەنگرەکانی
خۆی
بە
ژاکۆبنەکانی
پەیوەست
بە
چینی
کرێکار
ناوبردە ئەکرد.
سەرچاوە:
فەرهەنگی زانستی سیاسی (کوردی - فارسی)
ژاکۆبنیزم
ژاکوبنیسم
سەرچاوە:
فەرهەنگی زانستی سیاسی (کوردی - ئینگلیزی)
ژاکۆبنیزم
Jacobinism
سەرچاوە:
فەرهەنگی زانستی سیاسی (کوردی - کوردی)
کاسترۆئیزم
کاسترۆئیزم
، ئاوێتەیەکە
لە
ڕێبازی شۆڕشگێڕانەی ئەمریکای لاتین و ئایدیۆلۆجیای
کۆمۆنیزم
کە
لە
ساڵی 1959
لە
لایەن
فیدل
کاسترۆ ڕێبەری کووبا هاتۆتە ئاراوە. کاسترۆ
لەو
ساڵەدا
پاش
سەرکەوتن
بەسەر ڕژێمی
دیکتاتۆری
باتیستا،
توانی
شۆڕشی کووبا بگەیەنێتە
ئەنجام
. بزاوتی شۆڕشگێڕانەی کووبا
کە
لە
ساڵی 1953
دەستی
پێکرد،
لە
سەرەتاوە
هیچ
ئایدیۆلۆژیا و ڕێبازێکی
ڕوون
و ئاشکرای
نەبوو
.
لە
ساڵی 1961، کاسترۆ
ڕووی
کردە
مارکسیزم
ـــ لینینیزم و بزاڤی چەکداریی
لەگەڵ
کۆمۆنیزمدا
تێکەڵ
کرد
و ئەوەش
بوو
بە
ئایدیۆلۆژیای
ڕەسمی
کووبا
بەڵام
کاسترۆ
هەندێ
لایەنی شۆڕشی کووبای
بە
زیندوویی
ڕاگرت و
بەم
جۆرە ڕواڵەتێکی
تایبەتی
بە
کاسترۆئیزم
بەخشی.
دوابەدوای شۆڕشی کووبا، کاسترۆ پێوەندیەکی
گەرمی
دیپلۆماسی
لەگەڵ
یەکیەتی
سۆڤیەت
کردەوە
و کووبا
لە
باری
ئابوورییەوە
کەوتە
دوای وەڵاتانی کۆمۆنیستییەوە.
لە
ساڵی 1961،
دەوڵەتی
ئایزنهاور (سەرکۆماری ئەمریکا)، گەمارۆی
ئابووری
بەسەر
ئەم
وەڵاتە داسەپاند و
پێوەندی
سیاسی
و
ئابووری
لێ
قەدەغە
کرد
. کاسترۆ
پاش
سەرکەوتنی شۆڕشی کووبا
هەزاران
کەس
لە
نەیارانی
خۆی
خستە
بەندیخانە
و
لە
سێدارەی
دان
.
ئینجا
حکوومەتێکی سۆشیالیستی تاکحیزبی
پاوەجێ
کرد
. کاسترۆ
لە
نێوان
بزاوتە سەربەخۆکانی ئەفریقیا و ئەمریکای لاتین، کەسایەتییەکی
تەنیا
و گۆشەگیرە.
ئەگەرچی
ئەو
هەوڵی
زۆری
دا
تاکوو
بزاوتە کۆمۆنیستیەکەی بکێشێتە
ناو
نەتەوەکانی دیکەی ئەمریکای لاتین
بەڵام
دەوڵەتی
کەنەدی
ئەم
هەوڵانەی
لەبار
برد
.
لە
ساڵی 1963،
چواردە
وەڵاتی
ئەمریکای لاتین
پێوەندی
دیپلۆماسی
خۆیان
لەگەڵ
کووبادا پچڕاند و ڕژێمی کاسترۆ
پتر
گۆشەگیر
بوو
. دوای ڕووخانی
یەکیەتی
سۆڤیەت
لە
ساڵی 1989،
پێوەندی
دیپلۆماسی
ڕژێمی کاسترۆ
لەگەڵ
ئەم
وەڵاتە
کۆتایی
پێهات و ئەمەش
بووە
هۆی
زیانێکی
زۆر
بە
ئابووری
کووبا.
سەرچاوە:
فەرهەنگی زانستی سیاسی (کوردی - فارسی)
کاسترۆئیزم
کاستروئیسم
سەرچاوە:
فەرهەنگی زانستی سیاسی (کوردی - ئینگلیزی)
کاسترۆئیزم
Castroism
سەرچاوە:
گۆڤەند و زنار
کزم
[ا ]
(کەزم - kezm)
کوزەڵه.
سەرچاوە:
فەرهەنگی زانستی سیاسی (کوردی - فارسی)
کۆمۆنیزم
کمونیسم
سەرچاوە:
فەرهەنگی زانستی سیاسی (کوردی - ئینگلیزی)
کۆمۆنیزم
Communism
سەرچاوە:
فەرهەنگی زانستی سیاسی (کوردی - کوردی)
کۆمۆنیزم
ئەم
زاراوە
لە
ڕیشەی
لاتینی
communis
بە
واتای هاوبەشیی وەرگیراوە.
لە
ساڵی1840 بەملاوە
کە
زاراوەی
کۆمۆنیزم
ڕەواجی
پەیدا
کردووە، مانای جۆراوجۆری لەخۆ گرتووە
کە
بریتین
لە
:
1ـــ هەوڵێکە
بۆ
پیادەکردنی
ئەو
ئاواتانەی
کە
هەندێ
لە
سۆسیالیستە خەیاڵییەکان بیریان
لێ
دەکردەوە.
بەم
پێی
ئەم
خەیاڵانە، دەبوایە
تەواوی
دارایی
و
سامانی
سەرزەوی
دابەش
بکرێت.
هەرکەس
دەبێ
کار
بکات و
بە
ڕێژەی توانستی
خۆی
بەرهەم
بهێنێت و
بە
ڕادەی پێداویستییەکانی بکەوێتە
خۆشی
و
ناز
و نیعمەتەوە.
ئەم
ڕێبازە خاوەنداریەتی شەخسی
لە
بوارەکانی ئامرازی
بەرهەمهێنان
و
کاڵا
مەسرەفییەکان
بە
شتێکی
یاساغ
دەزانێ.
2ـــ ڕێکخراوەیەکی کۆمەڵایەتییە
بە
مێتۆدێکی
زانستی
و ڕاستبینانە
کە
لە
بۆچوونەکانی مارکسدا
بەم
جۆرە
باسی
لێکراوە: «مێژووی
مرۆڤ
،
خەبات
و ململانێی
هەمیشەیی
جەماوەرە
بۆ
باشتر
کردنی
باری
گوزەران
. خەباتێک
کە
لە
قۆناغی سەرمایەداریدا پەلدەکێشێتە ململانێی چینایەتی و
سەرەنجام
بە
دیکتاتۆری
پرۆلتاریا
کۆتایی
پێ
دێت
».
لەم
سەردەمەدا تاکەکەس دەبێتە بەرهەمێکی ماقووڵی
کۆمەڵگە
کە
توانستەکانی دەگەنە ئەوپەڕی فراژووتن و
بە
تەواوی
گەشە
دەکەن.
لە
بواری ئابوورییەوە
کۆمەڵگە
بەپێی
ئەم
قانوونە
بەڕێوە
دەچێت: «
هەر
کەسێک
بە
قەدەر
تواناییەکانی و
هەر
کەسیش
بە
قەدەر
پێداویستییەکانی».
3ـــ سیستەمێکی
کۆمەڵایەتی
ـــ
ئابووری
:
بەدەر
لە
چینایەتی و مسۆگەرکردنی خاوەنداریەتی
خەڵک
بەسەر ئامرازەکانی
بەرهەمهێنان
و
یەکسانی
کۆمەڵایەتی
هەموو
ئەندامانی
کۆمەڵگە
کە
تێیدا هێزەکانی بەرهەمهێن
لەسەر
بنەمای
زانست
و تەکنۆلۆژی،
دایم
ڕوو
لە
پێشکەوتن
بن
.
مەبەست
لە
کۆمۆنیزمی
سەرەتایی
، سیستەمی
ئابووری
کۆمەڵگە
سەرەتاییەکانە
کە
گۆیا
لەم
کۆمەڵگەیانەدا سەرچاوەی
سەرەکی
ئابووری
وەک
زەوی
و
بەلەم
و … بەشی
هەموو
خەڵکانی کۆمەڵگەیە
نەک
بەشی
تاک
و تەراک و بنەماڵەکان.
بۆ
نموونە
کۆمەڵگەی
سپارتی
کۆن
.
لە
سەردەمی
کۆندا بزاوتگەڵیکی
زۆر
بەدیهاتن
کە
ئامانجی کۆمۆنیستیان هەبووە
بۆ
وێنە
بزاوتی مەزدەکییان
بە
ڕێبەرایەتی کەسێک
بەناوی
مەزدەک
کە
باوەڕی
بە
هاوبەشیی
سامان
و
ژن
بووە
و سەرچاوەی
ناکۆکی
و ململانێی چینایەتی
لەم
دوو
هۆکارە دەبینێت. پێداگرتنی ئەفلاتوونیش
لەسەر
هەڵوەشانەوەی بنەمای حاکمییەت و هاوسەرێتی (
ازدواج
)
لە
نێوان
باڵادەستان و تاقمی
دەسەڵاتدار
، دەگەڕێتەوە
بۆ
باوەڕە کۆمۆنیستیەکانی
ئەم
بیرمەندە.
سۆشیالیزم
، کۆمەڵگەیەکە
کە
بێ
هیچ
ناونجییەک
لە
سەرمایەداری
دەرباز
دەبێ
و
کۆمۆنیزم
، تەشکی
پایەبەرز
و شکۆمەندی کۆمەڵگەیە و
تەنیا
کاتێک دەتوانێ
پەرە
بستێنێ
کە
سۆشیالیزم
بە
تەواوەتی
پاوەجێ
بووبێت.
کۆمۆنیزم
، دەرەنجامی وەرچەرخانی سۆشیالیزمە.
مەرجی
ئەم
وەرچەرخانەش
ئەم
سێ
ئەرکە
سەرەکیەیە: دانانی بناغەی ماددی و تەکنیکی
کۆمۆنیزم
لەسەر
بنەمای باڵاترین تەکنۆلۆژی و ئاستی سەرەوەی دەسکەوتە زانستییەکان. پاوەجێکردنی پێوەندییە کۆمەڵایەتییەکانی
کۆمۆنیزم
و پەرەپێدان
بە
دیموکراسی
سۆشیالیستی (بڕوانە سۆسیال
دیموکراسی
). پەروەردەی ڕۆحی و جەستەیی مرۆڤی
هاوچەرخ
.
بە
گشتی
سۆشیالیزم
و
کۆمۆنیزم
،
دوو
قۆناغی
بەرز
و
نەوی
پێکهاتەیەکی
کۆمەڵایەتی
ـــ
ئابووری
پێک
دێنن
کە
بە
پێکهاتەی کۆمۆنیستی
ناوی
دەرکردووە.
کۆمۆنیزمی
نوێ
پەیوەندی
هەیە
بە
بیر
و بۆچوونەکانی مارکس و کۆمەڵگەی
بەدەر
لە
چینایەتی
کە
لەسەر
بنەمای خاوەنداریەتی
هاوبەشی
ئامرازەکانی
بەرهەمهێنان
ڕاوەستاوە. گرنگترین
دەق
بۆ
موتاڵای
کۆمۆنیزم
، «مانیفستی حیزبی کۆمۆنیست» ـە
کە
لەسەر
داوای دەستەی ڕێبەرایەتی «
یەکیەتی
کۆمۆنیستەکان» نووسراوە.
ئەم
مانیفستە
لە
لایەن
مارکس و ئینگلس (1847) نووسراوە و
لە
1848
لە
لەندەن
بڵاو
کراوەتەوە. لینین
لە
بارەی
مانیفستەکە دەڵێ: «
ئەم
نامیلکە
بە
قەدەر
چەند
کتێبی
گەورە
و
مەزن
بە
نرخە
».
لە
ڕاستیدا
مانیفست
،
بە
«ئینجیل»ی
کۆمۆنیزم
و چڵەپۆپەی ئەندێشەی مارکس و ئینگڵس
لە
قەڵەم
دراوە.
کۆمۆنیزم
بە
کردەوە
لە
دوای شۆڕشی ئۆکتۆبەری سۆڤیەت
لە
ساڵی 1917 بەدیهات. دواتر
پاش
ڕێکخستنی کۆمینتێرن (کۆمۆنیزمی نێونەتەوەیی)،
لە
لایەن
لینین و
هەروا
سیاسەتەکانی ستالین
هەوڵ
درا
هەموو
حیزبە کۆمۆنیستەکانی
جیهان
بکەونە
ژێر
چەترێکەوە و نەزمێکی
کرژ
بەسەریاندا
زاڵ
ببێت.
لە
هەلومەرجێکی وادا
هەموو
حیزبە کۆمۆنیستەکانی
جیهان
ملکەچی
سۆڤیەت
بوون
و دەبوا
لە
سیاسەتەکانی حیزبی بولشویکی سۆڤیەت پەیڕەوییان بکردایە.
پاش
مەرگی ستالین (1953) و
بەدەسەڵات
گەیشتنی خرۆشچۆف و پێشنیازی «سازانی ئاشتیخوازانە
لەگەڵ
ڕۆژاوا
» ،
پێوەندی
سۆڤیەت و
چین
کە
دوو
جەمسەری گرینگی جیهانی کۆمۆنیست
لە
ئەژمار
دەهاتن،
بەرەو
ساردبوونەوە
ڕۆیشت.
چونکە
چین
هێشتا
هەر
لایەنگری
ستالین
بوو
. ململانێی
ئەم
دوو
هێزە سەرەکییەی
کۆمۆنیزم
، لەمپەرێکی
لە
نێوان
بلۆکی ڕۆژهەڵاتدا
دروست
کرد
.
پێش
هەڵوەشانەوەی
یەکیەتی
سۆڤیەت
لە
نێوان
ساڵەکانی 1989
تا
1991، زاراوەی
کۆمۆنیزم
پتر
بۆ
ناوبردە کردنی ئایدیۆلۆژیای
ڕەسمی
و سیاسەتەکانی
ئەم
وەڵاتە و
چین
و وەڵاتانی
ئەندام
لە
پەیمانی وارشەو
بەکار
دەبرا.
لە
سەدەی بیستەمدا حیزبەکانی
پتر
لە
پەنجا
وەڵاتی
لایەنگری
کۆمۆنیزم
،
بە
شێوازی
جۆراوجۆر
چالاکییان دەنواند و
لە
هەندێ
وەڵاتیشدا دەسەڵاتیان
بەدەستەوە
بوو
.
بەڵام
پاش
ڕووخانی دیواری بەرلین و هەڵوەشانەوەی
یەکیەتی
سۆڤیەت، بزاڤی
کۆمۆنیزم
لە
جیهاندا
تووشی
نسکۆ
هات
و سیستەم و مەرامی کۆمۆنیستی
لە
وەڵاتانی بلۆکی
ڕۆژهەڵات
،
بە
ڕەسمی
کۆتایی
پێهات.
ئینجا
ئەم
وەڵاتانە ڕوویان
کردە
ئابووری
بازاڕی
ئازاد
و دەستیان
کرد
بە
پیادەکردنی
ئەو
بنەما
و سیستەمە
کە
نزیکەی 70
ساڵ
لەگەڵیدا دژایەتیان دەکرد.
جەمسەرەکانی
کۆمۆنیزم
: جەمسەرەکانی
کۆمۆنیزم
لە
جیهاندا
بریتی
بوون
لە
:
1ـــ کۆمۆنیزمی سۆڤیەت
کە
پێیان دەگوت کرملینیزم و ناوەندەکەشی مۆسکۆی پێتەختی
یەکیەتی
سۆڤیەت
بوو
.
2ـــ
مائۆئیزم
یا
کۆمۆنیزمی
چینی
(
ناسراو
بە
مائۆ تسەدۆن ڕێبەری
چین
).
3ـــ
کاسترۆئیزم
(کۆمۆنیزمی داتاشراوی
تایبەت
بە
فیدل
کاسترۆ
لە
کووبا).
4ـــ تیتۆئیزم (
ناسراو
بە
مارشاڵ تیتۆ ڕێبەری یۆگسلاڤیا).
5ـــ کۆمۆنیزمی ڕیفۆرمخواز (
کە
زۆربەی حیزبە کۆمۆنیستەکانی ئەورووپای
ڕۆژاوا
خۆیان
بەم
جەمسەرەوە هەڵواسیبوو).
سەرچاوە:
زاراوەکانی کۆڕ (کوردی - عارەبی)
کۆمیونایەتی، کۆمیونیزم
الشیوعیة
سەرچاوە:
زاراوەکانی کۆڕ (کوردی - ئینگلیزی)
کۆمیونایەتی، کۆمیونیزم
Communism
سەرچاوە:
فەرهەنگی خاڵ
کێزم
تاقە
دارێکە
کە
مێوێکی خرابێتە
سەر
سەرچاوە:
هەنبانە بۆرینە (کوردی - فارسی)
کێزم
چوب
کوبیدن
در
پرچین
چوبی
که
تکیەگاه
تاک
می
شود
سەرچاوە:
هەنبانە بۆرینە (کوردی - کوردی)
کێزم
دەستەکەدار
دارێ
کە
وەبەر
داری
ڕەوزی دەدەن
سەرچاوە:
فەرهەنگی کوردستان
کێزم
تاقەدارێکە٬ کەمێوێکی خرابێتەسە(ڕەوا.)
سەرچاوە:
فەرهەنگی زانستی سیاسی (کوردی - فارسی)
کەمالیزم
کمالیسم
سەرچاوە:
فەرهەنگی زانستی سیاسی (کوردی - ئینگلیزی)
کەمالیزم
Kemalism
سەرچاوە:
فەرهەنگی زانستی سیاسی (کوردی - کوردی)
کەمالیزم
بریتییە
لە
ئایدیۆلۆجیا و ڕێبازەکانی مستەفا کەمال
پاشا
ناسراو
بە
ئاتاتورک (1938ــ1881)،
یەکەم
سەرۆک
کۆمار
و دامەزرانەری تورکیای
نوێ
. ڕێبازەکانی
کەمالیزم
کە
بەردی بنچینەی حیزبی خەڵکیی تورکیا
پێک
دێنێت، بریتین
لە
:
کۆماری
خوازی،
ناسیۆنالیزم
، ڕیفۆرم خوازی،
جیاوازی
ئایین
لە
سیاسەت
، سپاردنی
کاروبار
بە
جەماوەر
و دامەزراندنی دەوڵەتێکی
دەسەڵاتدار
و
بەهێز
. گرینگترین هەنگاوەکانی ئاتاتورک
بۆ
ڕۆژاوایی
کردنی تورکیا، لابردنی چارشێوی ژنان، دانانی
ناوی
بنەماڵە
بۆ
خێزان
، پەسندکردنی ڕۆژژمێری گریگۆری و گۆڕینی
خەت
بە
لاتین
بوو
.
کەمالیزم
،
پاش
75
ساڵ
ئێستاش
لەناو
ڕێکخراوە کۆنەپارێزەکانی
ئەم
وەڵاتە
وەک
هێزەکانی ئەرتەش
پشتیوانی
زۆری
لێدەکرێت.
بەڵام
ئەم
ڕێبازە
لەمەڕ
سیاسەتی هاوچەرخی جیهانی و
ئازادی
ئابووری
و زیندووبوونەوەی ئیسلامی
سیاسی
و کێشەی
کورد
لەم
وەڵاتەدا بەرەورووی
پرسیار
بۆتەوە.
81
82
83
84
85