تۆڕی زاراوەپارێزیی وشەدان



ئیتاعەت کردن
[[عا.: اطاعە + کو: کردن]]
(مست. لا.) بە قسە کردن، بەگوێ کردن، مل کەچ بوون بۆ فەرمان. عەولاد دەبێ ئیتاعەتی دایک و بابیان بکەن، هێندە چەوتە ئیتاعەتی خواش ناکا.
ئیتتیحادکردن
[[عا.: اتحاد+ کو: کردن]]
(مست. لا.) ١-یەکگرتن، بوونەیەک، پێکهێنانی یەکێتی. ٢- خۆکردنەیەکی چەند کەس یا چەند هەیئەتی کۆمەڵایەتی و دەولەتان.
ئیتتیفاق کردن
[[عا. کو.]]
(مست. لا.) ١- قسە کردنەیەکی دوو یا چەند کەس لە مەسەلەیەکدا. ٢- ڕێکەوتنی دوو یا چەند کەس یا هەیئەتی کۆمەڵایەتی و دەولەت بۆ مەبەستێک.
ئیتتیهام کردن
[[عا. اتهام+ کو: کردن]]
(مست. مت.) تاوان وەپاڵ کەسێک دان.
ئیتمینان کردن
[[عا. کو.]]
(مست. لا.) باوەڕ کردن بە کەسێ، دڵنیابوون، خارەجەم بوون. )ئیتمینان هەبوون.
ئیجاب کردن
[[عا. کو.]]
(مست. مت.)،(کعر.) پێداویستی کارێک یا شتێ بە (هۆ)یەک یا شتێکی تر. هیچ ئیجابی نەدەکرد ئەو قسەیە بکەی. ئیجاب بە هاتنیان ناکا. ئیجاب بەوە ناکا خۆتان ئەزیەت مەدەن.
ئیجاد کردن
[[عا. کو.]]
(مست. مت.) ١- داهێنان، دروست کردن، هێنانە وجود. ((نایبی ڕەئیس مەجلیسی ئەعیان)) (( ئیجاد کونندەی تاریخی کوردان)) (سەلام- ١٩٥). لەوەتی خودا ئەم دنیایەی ئیجاد کردووە شتی وا نەبووە و نە دەشبێ. ٢- (مج.) پەیداکردن، وەدەست هێنان. لە بن ئەرزیش بێ بۆت ئیجاد دەکا هەر تۆ و فەریکە کەشک.
ئیجارە کردن
[[عا. کو.]]
(مست. مت.) کاری بەکرێ گرتنی مڵکێک لە خاوەنی بۆ ماوەیەک، بەرامبەر میقدارێک پارە (حاسڵاتیش ئەگەر باغ، بێستان و... بێ) * بەئیجارەگرتن.
ئیجبار کردن
[[عا. لو.]]
(مست. مت.) ناچارکردن، بە تۆبزی کارێک بە کەسێک کردن.
ئیجماع لێ کردن
[[عا. کو.]]
(مست. مت.)، (کئیر.) گەلەکۆمەکی کردن لە کەسێ یا جەماعەتێ. خەڵکی مەهاباد ئیجماعیان لە مەنگوڕان کرد و لە شارەکە وەدەریان نان.
ئیحتییات کردن
[[عا. کو.]]
(مست. لا.) ١- دوور تێفکرین، بە وریایی و پارێزەوە کارکردن. ٢- خۆپاراستن لە هەڵەشەیی، تاڵووکەنە کردن. ٣- کار قایمی پاشەڕۆژکردن.
ئیحساس کردن
[[عا. کو.]]
(مست. لا.) هەست کردن بەو کارەساتانە کە لە لاوە روودەدەن و لە دەروونی ئینسانا دەنگ دەدەنەوە و کاری تێدەکەن. قاچی سڕبووە ئیحساسی گەرما و سەرما ناکا، کە لەسەر پشت ڕادەکشێ ئیحساسی ژان دەکا. * هەست پێکردن.
ئیحسان کردن
[[عا. کو.]]
(مست. مت.) ١- چاکە کردن. ٢- یارمەتی فەقیر و نەدار و سواڵکەران بە پارە و.... هەقی خۆمانە ئیسانمان پێدەکەن.
ئیخباری لێ کردن
[[عا. کو.]]
(مست. مت.)، (کعر.) ئاگادار کردنی میری دەربارەی کەسێ یا کەسانێ یا هەڵسان و دانیشتنیان. ((بە میرزا قادر بڵێن ئیخباریان لێ کردووە خێرا بگەڕێتەوە سیتەک.)) تێبــ.- ئەم وشەیە و ئەوی پێشەوەشی تەنیا بۆ مەبەستی خراپە بەکاردێن.
ئیخباری کردن
[[عا. کو.]]
(مست. مت.)، (کعر.) ئاگادار کردنی میری لە کارێک یا دەربارەی شتێک. ئیخبارییان کردووە کە ماڵی شێخ لەتیف پڕە لەوانەی لە کۆمەڵە ڕایان کردووە. *(کئێر.) ڕاپۆرت دان، گوزاریش دان.
ئیختییارکردن
[[ئیختییار+کردن]، [عا. کو.]]
(مست. مت.) هەڵبژاردن و پەسند کردنی شتێک یا کارێک... خۆتان ئەم ژیانەتان ئیختییار کردووە گلەیی لە کەس مەکەن. بە من بایە زەردەکەتان ئیختییار کردبا لەم شینە چاتر بوو.
ئیخفال کردن
[[عا. کو.]]
ئیخڕاج کردن
[[عا.: اخراج + کو: کردن]]
(مست. مت.) ١- دەرکردن، وەدەرنان. ٢- (کئێر.)، آ) دەرکردنی کار بە دەستی دەوڵەت، کرێکار و... لە ئیش. ب)وەدەرنانی شاگرد لە مەدرەسە. ج) بەڕەڵڵا کردنی سەربازی ئیجباری پاش تەواو کردنی ماوەی قانوونی. (عا.) تەسریح. دوو مانگیش لە دوو ساڵەکە تێپەڕیوە کەچی هەر ئیخڕاجیان ناکەن. ٣- (کعر.) دەرهێنانی کاڵا لە کوومرگ.
ئیدارە دەگەل کردن
[[عا. کو.]]
ئیدارە کردن
[[عا. کو.]]
١- (مست. مت.) هەڵسووڕانی کاروبار. بەڕێوە بردنی ئیش و کاری شوێنێک. کەسێ ئیدارەی ماڵی خۆی پێ نەکرێ، ئیدارەی وڵاتی چۆن پێ دەکرێ. ٢- (مست. لا.) هەڵکردن، بەڕێوەچوون. قوربان جەنابی قازی بەم جۆرە ئیدارە ناکەم بفەرموو با تەڵاقم دا. دەڵەی بەرازە نازانم بەم سەرمایە چۆن بێ سۆبە ئیدارە دەکا. هێند فەقیرە بە نانی وشکیش ئیدارە دەکا.