تۆڕی زاراوەپارێزیی وشەدان



فیۆدالیزم/دەرەبەگایەتی
فئودالیسم/ملوک الطوایفی
فیۆدالیزم/دەرەبەگایەتی
فیۆدالیزم/دەرەبەگایەتی
ئەم زاراوەیە لە ڕاستیدا قۆناغێکی دیاریکراوی مێژووی وەڵاتانی ئەورووپییە (سەدەی 9 تا 13 زایینی). فیۆدالیزم، سیستەمێکی کۆمەڵایەتییە کە تیێدا دەسەڵاتی سیاسی لە نێوان موڵکدارە گەورەکان دابەش بووە و بنەماکانی ئەم سیستەمە لەسەر ئابووری گوندیی و پێوەندی ئاغا و ڕەعیەت دامەزراوە. ئەرباب یا فیۆدال بە تەواوەتی بەسەر موڵک و زەویوزار و ئامرازەکانی بەرهەمهێنانی ڕەعیەتەکاندا زاڵ بوو. ئەم زەویوزارانەش بەزۆری لە لایەن پادشای ئەو سەردەمەوە بە فیۆدالەکان دەدرا ئەمانیش لە بەرانبەر سوود وەرگرتن لەم زەوییانە ناچاربوون لە کاتی پێویست بۆ پاراستنی وەڵات و کاروباری سەربازی لەناو ڕەعیەتەکانی خۆیاندا کۆمەڵێک جەنگاوەر بۆ پادشا دابین بکەن. فیۆداڵەکان لە چوارچێوەی کاری خۆیاندا دەسەڵاتێکی بەرفرەوانیان بووە و لە کاروباری ئابووری و ڕامیاریدا سەربەخۆیی تەواویان هەبووە. جگە لەوەش لایەنگرییان لە ڕەعیەتەکانی خۆیان دەکرد.
سەرهەڵدانی فیۆدالیزم لە ئەورووپا دەگەڕێتەوە بو پاش هەڵوەشانەوەی ئیمپراتۆری شارلمانی لە 811 تا 742. پاشان هێزە ناوچەییەکان بە دەسەڵات گەیشتن، خەڵکی شار و دێهاتەکان کە لە بەرانبەر هێرشی بێگانە دۆژ دامابوون، تەنیا ڕێگەچارەیان ئەوە بوو کە پەنا ببەنە بەردەم زۆرداران و فەرمانڕەوای ناوچەیی و خۆماڵی. بەم پێیە ئەربابی ئەو ناوچانە، بوونە تەنیا پارێزەری ئەوان و ئەمەش بووە هۆی پاوەجێبوونی سیستەمی فیۆدالی لە ئەورووپای ڕۆژاوا بۆ ماوەی پتر لە 3 سەدە.
زۆربەی توێژەران پێیانوایە کە ئەم سیستەمە تەنیا تایبەتە بەو قۆناغە مێژووییەی ئەورووپا و نابێ بۆ لێکدانەوەی کۆمەڵگەکانی دیکە کەڵکی لێ وەربگیردرێت. بەڵام هەندێکیش لەسەر ئەم باوەڕەن کە بەهۆی وێکچوویی و هاوشێوەیی هەندێ لە هۆکارەکان (بۆ وێنە پەرشوبڵاوبوونی دەسەڵات و هاتنەکایەی دەرەبەگ و ئەربابی ناوچەیی)، دەکرێ زاراوەی فیۆدالیزم بۆ ئەم وەڵاتانەش بەکار ببرێ.
مێژووی فیۆدالیزم نیشانی داوە هەرکاتێک لە کۆمەڵگەیەکدا ئەم مەرجانەی خوارەوە ئامادە بن، فیۆدالیزم بە ئاسانی لەو وەڵاتەدا گەشە دەکات:
1ـــ شێوازی سەرەکی بەرهەمهێنان، کشتوکاڵی بێت.
2ـــ کۆمەڵگە لە نێوان هۆز و عەشیرەی جۆراوجۆر دابەش بووبێت، بە چەشنێک کە پێوەندی ئابووری و کەلتووری و مێژوویی نێوانیان سست بێت.
3ـــ پێوەندی نێوان هەرێمە جۆراوجۆرەکانی وەڵات بە هۆی جوگرافی یاسەخت و دژوار بێت.
4ـــ یەکیەتی ئابووری وەڵات تووشی ترازان بێت یا بە هۆی نەبوونی یەکیەتی ئابووری، یەکیەتی سیاسی وەڵات لێک بترازێت.
5ـــ حکوومەتی ناوەندی نەتوانێ هاووەڵاتیانی خۆی لە بەرانبەر هێرشی دوژمنانی ناوخۆیی و دەرەکی بپارێزێت. ئابوور و کەلتوور و سیاسەت و مێژووی نێوانیان سست بێت و لێک بترازێت.
لێکدالێک
سەرچاوە: گۆڤەند و زنار
مدالسە
[مص. ع ]
(موداله‌سه‌ - mudalese)
پێدالەقان
آویختن
پێدالەقان
هەڵواسین بە شتێکەوە
پێدالەقاندن
آویزان کردن
پێدالەقاندن
هەڵاوەساندن بە شتێکا
گوودالە (هەورا.)
کاکۆڵ٬ توالێت٬ پەرچەم.
ئیعتدال
پاشدن، میانەشدن، میانەروی. میانە.
ئیعتدال
ڕاسەوبوون، میانە، شینایی. [ڕاستبوونەوە، هاوسانی]
ئیعتدال
اعتدال، استقامة، توسط.
ئیعتدال حەقیقی1
لهراسب.
ئیعتدال حەقیقی1
میانەی ڕاسەقانی. [هاوسانی ڕاستەقینە]
ئیعتدال حەقیقی1
ئەڤدال
دُراج نر
ئەڤدال
ئەبدال، نێرە پۆڕ
سەرچاوە: گۆڤەند و زنار
ابدال
[ع - مص - م ]
(ئیبدال - ibdal)
گۆڕینی شتێک بەشتێک، گۆڕینەوە.
سەرچاوە: گۆڤەند و زنار
ابدال
[ع - ص - ا ]
(ئەبدال - ebdal)
پیاوانی خوا، خەڵکی ساڵحان و چاکەکارو خێرەومەند، عەبداڵ.
سەرچاوە: گۆڤەند و زنار
اعتدال
[ع - مص - ل ]
(ئیئتیدال - I’tidal)
سەرچاوە: گۆڤەند و زنار
اعتدال خریفی
[ا ]
(ئیئتیدالی خەریفی - I’tidali xerıfı)
هەوەڵی پایزکە درێژی رۆژو شەو یەکسان و بەرانبەر دەبێت.
سەرچاوە: گۆڤەند و زنار
اعتدال ربیعی
[ا ]
(ئیئتیدالی رەبیئی - I’tıdali rebı’ı)
هەوەڵی بەهار کە رۆژو شەو یەکسان دەبێت.
سەرچاوە: گۆڤەند و زنار
بردال
[ا ]
(بەردال - berdal)
پرگاڵ.
سەرچاوە: فەرهەنگی خاڵ
بەردال
سەرچاوە: گۆڤەند و زنار
جدال
[مص.ع ]
(جیدال - ciddal)
شه ڕ کردن, مشتو مڕکردن, کێشمانه کێش, جه نگ و قه رقه شه.
سەرچاوە: گۆڤەند و زنار
جدال
[ص.ع ]
(جه ددال - ceddal)
شه ڕانی, مڕیشک فرۆش, فرۆشیاری, قه فه زی مریشک.
سەرچاوە: فەرهەنگی خاڵ
جەندال
یەکێکی بێ نرخ
سەرچاوە: فەرهەنگی خاڵ
جەندال
سەرچاوە: فەرهەنگی خاڵ
خرندال
جۆرە گیایەکە دەخورێ