تۆڕی زاراوەپارێزیی وشەدان



سەرچاوە: نالی
خەط
مووی تازە دەرهاتووی سمێڵ، ئەڵێن فڵانکەس خەتی داوە واتە سمێڵی بۆز کردووە. جارانیش لە داوێنی لێوی خوارووەوە بۆ سەر لووتکەی چەناکە نەخشێکی ستوونییان ئەکوتا، بەوەشیان ئەوت خەت.

برۆت باڵی هوما سایەی سەری سوڵطانی حوسنت بوو
خەطت هات و وتی: من ناسیخی طوغرایی خونکارم
سەرچاوە: نالی
خەط
پێ لێ نان.

بەندە ئەزەل بە خەططی خۆی قابیلی قیسمەتی بووە
ئیستە بە ئیقتیضای عەمەل جێگەیی خۆی طەڵەب دەکا
سەرچاوە: نالی
خەط
دێڕ.

نووکی خامەی من کە بێتە مەعنائاراییی کەمال
خەط بە خەط ئیظهاری نەقشی صوورەتی (مانی) دەکا
سەرچاوە: نالی
خەط
خەطی جەوهەری کە لای فەیلەسووفەکان شتێکی وەهمییە و تەنها بە باری درێژیدا بەش ئەکرێ.

ئی ث باتی خەط و خاڵە، بە صەد شوشتن و گریان
ناچێتەوە ئەم نوقطە لەنێو دیدەیی تەڕدا
سەرچاوە: نالی
خەطا
خەتا و خوتەن، دوو ناوچەن لە تورکمانستان.

خەضرا، دەڵێی زەمینە بە (چین) و (خەطا) یەوە
غەبرا، دەڵێی سەمایە، بە شەمس و سوهایەوە
سەرچاوە: نالی
خەطا
هەڵه ،

خەطات فەرموو که خۆشە چین و ماچین
که ناچین، لێرە خۆشە چینی ماچین
سەرچاوە: نالی
خەطی سەبز
گەنەمووی سمێڵی تازە دەرهاتوو.

خەطی سەبزی لە کەناری لەبی، « نالیی »! هەروەک
« خضری زیندە » لەسەر چاهە، زولالێکی هەیە
سەرچاوە: نالی
چین و خەطا
وڵاتی چین و وڵاتی خەتا و خوتەن.

هەر مەسئەلە بیکرێ کە بە تۆ شەرحی کرابێ
مومکین نییە کەس دەخڵی بکا چین و خەطا بێ
سەرچاوە: نالی
موخەططەط
خەت خەت کراو، لە (میسطەرە) دراو. جاران کە کاغەزی خەت خەت کراو نەبو، مەقابایەکیان ئەهێنا، چۆنیان بویستایە دێڕەکانی کتێبەکە ڕێک بخەن، بەوجۆرە تاڵە کندری چەند لۆ بادراویان تێ هەڵئەکێشا. پاشان پەڕەی کاغەزی سپییان ئەخستە سەری و توند پەنجەیان پیائەهێنا، جێگەی کندرە بادراوەکەی لەسەر نەخش ئەبوو، ئەوجا بەسەر ئەو نەخشانەدا ئەیاننووسیی. بەو مەقەبا کندر تێ هەڵکێشراوەیان ئەوت (میسطەرە).

وەجهەکەم ئیسمی بەیاض، ئەمما وەرەق زەرد و سیاە
با موخەططەط بێ بە کافووری کەشیدەی خۆش نەمەط