تۆڕی زاراوەپارێزیی وشەدان



سەرچاوە: فەرهەنگی خاڵ
جەمسەر
سەری دوو شت کە بگەنەوە یەک
جەمسەر
چەسپەر، سەری دوو چتانە، کە بگەنەوە بە یەکتری، بەسەری دوو یا چەند پارچان دەڵێن، کە جووت پێکەوە بنووسێنرێن و بگەنەوە یەکتری
یەک جەمسەریی
جۆرە سیستەمێکی سیاسی کە تێیدا تەنیا یەک جەمسەر چالاک بێت. یەک جەمسەری زیاتر لە حکوومەتێکی جیهانگیردا لە ئارادایە. دوای کۆتایی پێهاتنی شەڕی سارد هەندێ گومان دروست بووە لەسەر ئەوەی کە وەڵاتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا، ئێستا یەکەم زلهێزی جیهانە و ئەمە دەرفەتێکی وای بۆ دەڕەخسێنێ کە جیهان بەرەو یەک جەمسەری ببات. لیبرالیزمی ئابووری و کەم تاکورتێکش دیموکراسی هاوبەشی، ڕەنگە تا ڕادەیەک ببنە یارمەتیدەری سیستەمی یەک جەمسەری.
یەک جەمسەریی
تک قطبی
فرەجەمسەری
لە دوای سەرهەڵدانی چین و ژاپۆن و ئەورووپای ڕۆژاوا وەک هێزێکی جیهانی و دەرکەوتنیان لە گۆڕەپانی نێونەتەوەییدا مۆدێلی دوو جەمسەری سیاسەتی جیهانی کە بنەمای سیاسەتەکانی ئەمریکا لە ساڵەکانی 1950 و 1960 بوو، جێگەی خۆی دا بە مۆدێلێکی دیکە کە بە فرەجەمسەری ناوی دەرکردووە. تاکوو پێش کۆتایی هاتنی شەڕی سارد، دوو زلهێزی ئەمریکا و سۆڤیەت نەبێ کە خاوەنی هێزی ئەتۆمی بوون، ئەم چەند هێزەی دیکە، زیاتر وەک دەسەڵاتێکی ئابووری و سیاسی ناویان دەرکردبوو ئەمێستا دوای شەڕی سارد و لاوازبوونی ڕێکخراوە نێونەتەوەییەکان، جیهان بەرەو دۆخێکی تاک جەمسەری مەیل دەکات.
فرەجەمسەری
چند قطبیت