تۆڕی زاراوەپارێزیی وشەدان



تیۆری سێ جیهان
Three Worlds Theory
تیۆری سێ جیهان
نظریەی سه جهان
تیۆری سێ جیهان
بەپێی ئەم تیۆرییە کە لە لایەن «مائۆ» ( 1893- 1976) ڕێبەری چینی کۆمۆنیست ئاڕاستە کراوە، دنیای ئەمڕۆ بە سێ جیهان دابەش دەکرێت کە بریتین لە: جیهانی یەکەم واتە دوو زلهێزی ئەمریکا و سۆڤیەتی پێشوو کە یەکەمیان ئیمپریالیستییە و دووهەمیش سۆسیال ئیمپریالیستە. جیهانی دووهەم پێکهاتووە لە وەڵاتانی پێشکەوتووی سەرمایەداری وەک بریتانیا، ئەڵمانیا و ژاپۆن و وەڵاتانی سۆشیالیستی. جیهانی سێهەم، وەڵاتانی هەژار و دواکەوتوو. بە باوەڕی «مائۆ»، دەبوایە جیهانی سێهەم لەگەڵ جیهانی دووهەم، بە دژی جیهانی یەکەم یەک بگرن. ئیمڕۆکە باس لە جیهانی چوارەمیش دەکرێ کە لە جیهانی سێهەم نەدارترە و لە حاڵی پەککەوتندایە.
سەرچاوە: فەرهەنگی خاڵ
جیهان
ئەم شەو و ڕۆژ و چوار فەسڵە و چۆنێتییەی کە بەسەر زەویدا دێ بەهۆی ڕۆژ و مانگ و ئەستێرە گەڕۆکەکانەوە بەم جۆرەی کە گیاندار تێیدا دەژی
جیهان
گێتی، شووێنی ژیان و زیندەگانی خۆش و پڕ ئاسوودەیی و کامەرانی، ئەو شووێنە پان و بەرینەیە، کە هەموو جوورە گیان لەبەرێکی تێدا دەژی و کاروانی زیندەگانی تێدا هاتووچۆ دەکات
ڕاڕەوی جیهان پەرستی، جیهان پەرستایەتی
مذهب وحدة الوجود
ڕاڕەوی جیهان پەرستی، جیهان پەرستایەتی
Pantheism
ئەنجومەنی جیهانی کلێسەکان
ئەم ئەنجومەنە پێکهاتووە لە کلێسەکانی پرۆتیستان و ئۆرتۆدۆکس کە لە ساڵی 1948 دامەزراوە و دوایی دامەزرانی ئەنجومەنی ڤاتیکانی2 (1969)، ئەندامانی کلێسەی کاتۆلیکی ڕۆماش هاتنە ناو ڕیزی ئەم ئەنجومەنەوە. ئەنجومەن لە بوارە سیاسی و ئابووری و کۆمەڵایەتی و ئایینیەکان دەکۆڵێتەوە و سەرنجێکی تایبەتیش دەداتە کێشەی وەڵاتانی جیهانی سێهەم. ئەم پێکهاتە بە دژی سیاسەتی ڕەگەزپەرستانەی ئاپارتایدە.
ئەنجومەنی جیهانی کلێسەکان
شورای جهانی کلیساها
ئەنجومەنی جیهانی کلێسەکان
World Council Churches
تۆڕی سەرانسەری جیهانی
تۆڕی سەرانسەری جیهانی کە زۆرجار بە وێب یا «WWW» ناسراوە، باشترین خزمەتی ئەنتەرنێتە کە لەڕێگەی چەندەها میدیاوە دەتوانێ نووسراوە، دەنگ، وێنە و ئەنیمەیشێن ڕاگوێزێت. بنکەکانی وێب لە تەواوی جیهاندا بڵاو بوونەتەوە بەڵام زۆرترینیان لە وەڵاتە یەکگرتووەکانی ئەمریکادایە. لە تۆڕی ئەنتەرنێتدا ملیۆن ــ ملیۆن کۆمپیتەری خانەخوێش پێکەوە پێوەندییان هەیە. هەرکام لەم کۆمپیتەرانە لە زاکیرەی خۆیاندا کۆمەڵێ زانیاری جۆراوجۆریان جێگیر کردووە. ئەگەر کەسێک بخوازێت لە دەریای بێبڕانەوەی ئەم زانیارییانە بە خێرایی و بەلەز کەڵک وەربگرێت، دەبێ لەڕێگەی تۆڕی جیهانی ئەنتەرنێتەوە دەستبەکار بێت. ئەم تۆڕە لە ساڵی 1992 لە لایەن تیم بێرنێرز لیی، شارۆمەندی ئەمریکایی داهات و یەکەم بنکەکەشی لە لایەن ناوەندی توێژینەوەی فیزیکی گەردیلەیی ئەورووپا cern لە بەینی سویسڕا و فەرەنسەدا بنیات نراوە.
تۆڕی سەرانسەری جیهانی
شبکه سراسری جهانی
تۆڕی سەرانسەری جیهانی
World Wide Web (WWW)
جیهانبینی
ڕەگی ئەم وشە ئەڵمانییە و بە مانای«روانین بۆ جیهان»ــە. لە فەرهەنگی فەلسەفی ئەڵمانیدا بە مانای وێنایەکی گشتییە لە جیهان و بە پێگە و هەڵوێستی ئینسان لەناو خۆیدا لێکدراوەتەوە. جیهانبینی ڕوانین و تەفسیرێکی تایبەت لە گەردوون و ژیان دەدا بەدەستەوە.
لە زاراوەدا بریتییە لە دەزگەی تیۆری و مەفهوومی و وێناندنی جیهان. بە مانایەکی بەربڵاو هەموو تیۆرییەکانی ئینسان لە بارەی جیهانی دەوروبەر، هەر لە تیۆری و بیرۆکە فەلسەفی و کۆمەڵایەتی و سیاسیەکانەوە بگرە هەتا ئەخلاق و هونەر و زانستە سرووشتییەکان دەگرێتەوە. بەڵام مانا جەوهەری و کاکڵەکەی بریتیە لە تیۆری و بیر و بڕوای فەلسەفی.
بەگشتی جیهانبینی، سێ ڕێچکەی لێ بۆتەوە:
ـــ جیهانبینی زانستی
ـــ جیهانبینی فەلسەفی
ـــ جیهانبینی ئایینی
جیهانگر
جیهانگیر، گێتی گر، نێوی نێرینانە
جیهانگرتن
جیهانگیر
جیهانگیر، گێتیگر، بۆ شاهەنشایان و هەوریش بەکار دەبرێ، نێوی نێرینانە._ی: گێتی گیری، گێتی گرتن
جیهانی ئازاد
ئەم زاراوە لەلایەن سیاسەتمەدارانی ڕۆژاوایی بۆ باسکردن لە جیهانێک بەدەر لە کۆمۆنیست بەکار براوە.
جیهانی ئازاد
دنیای آزاد
جیهانی سێهەم
زاراوەی جیهانی سێهەم، یەکەم جار لە لایەن ئابووریناسێکی فەڕەنسی بە ناوی«ئالفرێد سوویی» بەکار براوە. ئەم زاراوە لە ساڵەکانی 1950 تا 1960 ڕەواجی پەیدا کرد و مەبەستیش لەو وەڵاتە ئاسیایی و ئەفریقاییانە بوو کە تازە سەربەخۆییان بەدەست هێنابوو. هەروەها ئەو وەڵاتانەشی دەگرتەوە کە نە لە ڕیزی وەڵاتانی پێشکەوتووی سەرمایەداریدا دەگونجان و نە لە ڕیزی وەڵاتانی پێشکەوتووی کۆمۆنیستیدا.
پێناسەگەلێکی دیکەش لەبری ئەم زاراوە بەکار براوە کە بریتین لە: وەڵاتانی دواکەوتوو، وەڵاتانی کەمتر پێشکەوتوو، وەڵاتانی ڕوو لە پەرەسەندن. خەڵکی وەڵاتانی جیهانی سێهەم، بەزۆری خەریکی کشتوکاڵن و لە دێهاتەکاندا ئەژین و بۆ کاری بەرهەمهێنان زیاتر لە شێوازی کۆنباو کەڵک وەردەگرن.
لەم ساڵانەدا بزاڤێکی سیاسی نێونەتەوەیی لەم جۆرە وەڵاتانە پەرەی سەند کە لە دووی شوناسێکی تایبەتی سیاسی و ئەخلاقی بووە بۆ ڕووبەڕووبوونەوە لە بەرانبەر دوو بلۆکی ڕۆژهەڵات و ڕۆژاوادا. بە ناوبانگترین ڕێبەرانی ئەم بزاڤە بریتیبوون لە: جەواهیرلەعل نێهرۆ لە هێندستان، جەمال عەبدولناسر لە میسر، ئەحمەد سۆکارنۆ لە ئەندونیسیا و تیتۆ لە یۆگوسلاڤیا. هەندێ لەمانە هیوادار بوون بە پێکهێنانی«هێزێکی سێهەم» بلۆکێکی دیکە لە بەرانبەر دوو بلۆکەکە دابمەزرێنن.
چینییەکان بە پەسندکردنی بیرۆکەی سێ جیهان، ئەم زاراوەیان برەو پێدا. بەڕای ئەوان جیهانی سێهەم، جیهانی حەقیقی و دژی ئیمریالیزمە.
جیهانیگەری + جیهانیبوون
جیهانیگەری + جیهانیبوون