تۆڕی زاراوەپارێزیی وشەدان



بنتیک
پێکەوەنانی پارچەی کاڵا بە دوورمان لە پێش هەڵپێچانیدا
بنەڕەتیی یەکسانی
بنەڕەتێکی یاسایی و سیاسییە کە دەبێ بەو پێیە، لە هەموو کاروباڕێکی کۆمەڵایەتیدا هەموو کەس بە یەک چاو تەمەشا بکرێ، بێجگە لەوەی بۆ کردەوەیەکی دیاریکراو دەرهەق بە هەندێ کەس یان گرووپ بەڵگەی تایبەت بە دەستەوە بێت. ئەم پرەنسیپە لەسەر ئەم گریمانە ڕاوەستاوە کە تەواوی خەڵک لە بابەت «مافی سروشتی» پێکەوە یەکسانن. ئەم بۆچوونە هۆی نالێکچوویی زەینی و جەستەیی نێوان خەڵک ئەگەڕێنێتەوە بۆ «بەروبوومی کۆمەڵایەتی» و «نایەکسانی دەرفەتەکان» . لە لایەکی دیکەوە دژبەرانی یەکسانی، لەسەر ئەم باوەڕەن کە نالێکچوویی کەسەکان تاڕادەیەکی زۆر زاتییە و تەکوزی و هایراکی کۆمەڵایەتی بەپێی ئەم دۆخە دروست ئەبێ.
بنەڕەتیی یەکسانی زۆرتر ڕواڵەتێکی ئەخلاقی و مرۆڤدۆستانەی هەیە و کەمترین خواستەکەشی ئەوەیە کە ئەبێ هەمووی خەڵک لە هەندێ مافی سەرەکی هاوبەش و دابینکردنی پێداویستییەکانیان بە یەکسان بەهرەوەر بن، بەڵام ڕادەی ئەم مافانە نادیارە و هەرچی خەباتی یەکسانخوازانەش بەربڵاوتر دەبێت، ئەوانیش زیاتر دەبن. مەسەلەیەکی دیکە پێوەندی نێوان یەکسانییەکانە، چونکە هەرکام لەوانە خۆبەخۆ یەکسانییەکانی دیکە لەخۆ ناگرن.
لانیکەم ێسیاسی و ئایدیۆلۆجییەکانی ڕۆژوا لەسەر کێشەی یەکسانی چەقی بەستووە و کۆڵینەوەی فرەلایەنی ئەم مەسەلەش بۆتە هۆی سەرهەڵدانی جووڵانەوەی سیاسی جۆربەجۆر لە سەدەی بیستەمدا. ئەم باسە لە «یەکسانی لە بەردەم یاسا»وە کە دروشمی لیبرالیزم* بوو، دەستی پێکرد و تا «یەکسانی دەرفەتەکان» کە دروشمی سوسیالیزمە، درێژەی پێدرا. لە سەدەی بیستەمدا جووڵانەوەی ڕاستگەرای گەورە بە دژی ئەم بیرۆکە بەرپا بووە.
بهستیار
(باک) بهستۆک، بیستەر، گووێدێر، ئەو کەسەیە گووێی لە ئاخەفتنی ئەم و ئەو بێ
سەرچاوە: گۆڤەند و زنار
بوتیمار
[ا ]
(بووتیمار - ¬bûtîmar)
ماسیگره، جۆره باڵندەیەکی کلک کورتی دەنووک و مل درێژی سپی و کەسک و شینه. شینه شاهۆ، خەمخۆرەک.
سەرچاوە: فەرهەنگی خاڵ
بوحتیان
سەرچاوە: فەرهەنگی خاڵ
بوختیان
بوختیان
سەرچاوە: نالی
بوختیی
وشتری دوو کۆپارە، جۆرە وشترێکی بەهێزە، باری زۆر هەڵئەگرێ و ڕەنگی سوورە.

کەژاوە و دار و بار و تەختەیی لوختی لەسەر بوختیی
دەناڵێنن لە شەوقی طەیبە وەک ئەستوونی حەننانە
بووتیمار
خەمەخوەره. [شینەشاهۆ]
بووتیمار
یَمام، بَلشون، مَالِک الحَزین، بُوتیمار. (مـ: یَمامَة.)
سەرچاوە: فەرهەنگی خاڵ
بۆتیمار
بۆتیمار
شاهۆ، باڵدارێکی مل و قاچ درێژە هەر لە دەم ئاوان دەبێ، شاوەشینکە
بۆختیەیش
لەسەدەی چاردەمینیدا بە بەختیاریان کوتراوە