تۆڕی زاراوەپارێزیی وشەدان



بەخەم کردن
مست. مت.»، «کن.» تم: بەخێوکردن.
بەد
ست.»، «بکنو، جن.» «بەد نەبێ بەدخانه به یاد ناکا.» .2- حاڵی کەسێکی ئەو سیفەتەی تێدا نەبێ که پێویشته بیبێ.:: برایەکی بەدی هەیه «یانی ئەو کەسە نییه که ڕێ و شوێنی برایەتی بە جێ دەگەیێنێ.» 3- ئادەمیزادی شەڕانی که حەزی له خراپەکردن بێ..:: منداڵێکی بەده خوا بیباتەوه و ڕزگارمان بێ. 4- د چێته سەر گەلێ وشە و دەگەڵیان تەرکیب دەبێ و دەیانکاته «سفەت» :: بەد ئەدا، بەد پیله، بەدخوو، بەد ڕەوشت. تێبــ.ینی: له زمانی پەهلەویدا «ڤەتەک» بۆ ئینسان و «ڤەت» بۆ شتی دی دەکار کراوه.
بەددیمەن
ست.» تم: بەدچاره.
بەدم دادانەوه
مست. مت.»، «مک.» بەر پەرچ دانەوەی کەسێکی قسه دەکا و قسەکانی به دڵی یەکێک نەبێ که دە یان بیسێ.
بەدڕەسەن
ست.» هەر گیاندارێکی ئەسڵ و نەسەبی باش نەبێ.* بەد ئەسڵ، بەد جسن، بەد جنس، بەد توخم، بەد نەژاد، بەدڕەتەوه، ناڕەسەن، نانەجیب.
بەدڵ بوون
مست. لا.» پەسەند بوونی شتێ یا کەسێ لەلای یەکێکی تر.:؛ ئەم کابرایەم زۆر بە دڵه، زۆریش به دڵی نەبوو بەڵام هەر چوو
بەدڵ و گیان
بنت.» تم: به دڵ و داو.
بەدڵەو نووسان
مست. لا.» 1- تم: به گیان کەوتن. 2- پەسەند بوون و قبووڵ کردنی کارێ یا شتێ یا مەسەلە یەک و کەسێک لەبەر چاوی یەکێکی تر.: ئەم هەرا و هوریایەی به دڵەوه نەدەنووسا.
بەدیارەوه دانیشتن
«مست. مت.» چاوەدێری کەسێک یا شتێک کردن.:: بەدیارەوە دانیشتن مەبادا کارێکی هەبێ. ئەوه بەدیار مەوه دانیشتووی کەچی؟
بەدەل
[[عا.:بدل]]
«نا.»، «کعر.» پارەیەکه ئەو کەسانەی وەختی سەربازییان دەهات، دەیاندا به حکومەت و لەباتی ئەوەی دوو ساڵ عەسکەری بکەن چەند مانگێک خزمەتیان دەکرد. هس.: بەدە ڵ
بەر لەوه
«بنت.» پێش ئەوه.:: زۆر سەیره بەر لەوەی د ەمووچاوی پشوا بەرچایی دەخوا. 4- دامێن و لای خوارەوەی هەر شتێک، ژێر:: بەرزگ، بەرسمێڵ، دێبەر، به ڕەتەشی.
بەربوونەوه
[[1-به‌ر/4+بوونه‌وه]]
«مست. لا.» کەوتنە خواری شتێ یا گیاندارێک له جێگەیەک ڕا بۆ جێگەیێکی دیکەی که لەچاو ئەو ی پێشوو نەرمتر بێ. 2- بەلادا هاتن و کەوتنە سەرزەوی ئاد ەمیزاد لە شوێن خۆی:: کوڕ ه دلێر هێندە مەچوو سەر گوێسوانەکە بەردەبیتەوه. چاوی لەبە ر پێی خۆی نەبوو ده بەردەکە هەڵەنگووت و بەربۆوه.* بەر ە وە بوون.
بەرخەلەوان
[[به‌رخه‌ل+3-ئه‌/2/وان]]
«نت.» شوانێکی ڕانی بەرخان دەباته لەوەڕ. * «مک.» بەرغەلەوان، بەرخەوان. «بک.» بەرخ ڤان.
بەردەزووره
[[به‌رد/1+3-ئه‌/2 + زوره]]
«نت.» «مک.» بەڕدێکی سەخت و ڕەقه ڕەنگی سوورێکی زەردەباو یا ز ەردێکی مەیلەو سووره. تێبــ.ب - ناوەکەی لە وەوە هاتووه کە بەدەست پێداخشاندن هەست بە زبرایی د ەکرێ و دەشکرێ به «زووره» و بۆ تیژکردنی داس و چەقۆ و... بە کاردێت. ئەو شتانەی بەم بەرده تیژ دەکرێن و پاشان به «هەسان» دەیانساون تا دەمەکەیان کەند و کڵۆیان تێدا نەمێنێ.
بەردەم
«نت.» 1- لای پێشەوەی شتێک.:: بە بەردەمی دووکانی وەستا فەر ەج دا بڕۆین سڵاوێکی لێ بکەین. 2- «مج.» لە حزوورا، لای کەسێ. تێبــ.ینی: لەم حاڵەتەدا هە میشه «لە» ی پێشەوە دێت:: لە بەردەمی قازی ئیقراری کرد.
بەرزەحەوایله
«نت.»، «سن.» تم: بادەوه.
بەرنوێژ
[[بەر/٤ = نوێژ]]
« «نت.» تم: ئیمام /2 * پێشنوێژ.
بەرهەم
«نت.» .، «کعر.»، «تت.» 1- تم: بەروبوو:: کەڵاش و تەشی بەرهەمی هەورامانه، بەشی زۆری بەرهەمی کوردستان ئی کشتوکاڵه. 2- ئەوە ی کار و چالاکی مێشکی ئادەمیزاد «شێعر نووسین و وتار...» دەکەوێتەوه:: «مەم و زین» بەرهەمی مێشکی شاعیری گەور ی کورد «خانی» یه، تێبــ.ینی:آ» نازانم ئەم وشەیه، کەنگێ داتاشراو ە و کێ دایتاشیوه و چۆنی داتاشیوه. به مانای: «تێکەڵ، ئامێته، موڕەککەب» ه «تم: فره. پفا، ل- 70» و له فارسیدا به مانای «کۆکراوەوه، پەرێشان، ئاڵۆز» هاتووه. «تم: معین. فهرهەنگ. ج1، ل- 516»
بەروپشت
«ست.»، «مک.» حاڵی جلک و کەلوپەل و... که به جوورێ دە بەرکرابێ یا داندرابێ دیوی ناوەوە یان «3- بەر» به دەرەوە بێت. * «سن.» بەراوپشت. «سیم.، بک.» بەرەواژ. «مک.» بەراو ەژوو. «جن.» چۆوارشه. «چەواشه».
بەروپشت ئەتڵەس
«ست.»، «مک.» 1- لێفه و هەر شتێکی دیکەی لەم بابەته کە هەردوو ڕووی له قوماشی «ئەتڵەس» بێ. تێبــ.ینی: عادەت وایه ڕوویەکی لێفه له قوماشی نایاب دەکەن و ڕووەکەی دیک ەی «چیت.» د ەبێ ماڵە ئەعیان و دەوڵەمەندان هەموویان هەر ئەتڵەس کردووه. 2- «مج.» سەیدێکی دایکیشی و بابیشی هەرتک «سەیید» بن.* «سیم.» تان و پۆ و ئاوریشم.