تۆڕی زاراوەپارێزیی وشەدان



بەنده
[[ 2- به‌ند/2 + 5- ئ‌‌ە/1]، [په: به‌نداك ] ]
«نت »، «کئێر.، بک.، سیم.» 1- عەبد، خوڵام، نۆکەر. 2- «کئێر.» نووسەر یا قسەکەر، له نووسین و قسەکردنا بۆ نیشاندانی ئەدەب و تەوازوع و دەربڕینی ڕێز و حورمەتی خۆی بەرامبەر بەو کەسەی قسەی دەگەڵ دەکا، لەباتی زەمیری «من» ئەم وشەیه بەکاردێنێ:: بەنده زۆر زوو عەرزم کردی * «سن. جن.» بەننه.
بەنده ناس هەرخودایه
«کن.» 1-هیچ کە س بەو جۆرەی که پێویسته هەموو شتێکی کەسێکی تر نازانێ. 2- هەر خوا خەڵک دەناسێ و لەڕووی کردەوەی خۆیان - که خەڵکی تر نایزانن - ڕەفتاریان دەگەڵ دەکا.
بەندو باو هەڵبەستن
«مست. لا.» سازکردن و بڵاوکردنەوەی قسه و قسەڵۆک دەربارەی کە سێ بۆ بەدناو کردنی.
بەندوباو
ناوونرتک، نێوونرتک، بەیت و باو، دەنگ و باسێکی ناشیرینە، کە بکەوێتە دوای یەکێک؛ ووشیار هەر ڕۆژەی_ێکی بەدوواوەیە. فرت و فێڵ، پڵان، پیلان. ووتەی ساختەو هەڵبەستراوو بێ جێ، وەفسانە. کێشە، تەشقەڵە
بەندوبە ست
«نت.» «کئێر.» تە گبیر کردن و ڕێک کە وتنی کارێ دژی کەسێ یا کۆمەڵی. پیلان، «عا.» مؤامرة. تێبــ.ینی: هەرچەنده کەرتەکانی ئەم وشەیه کوردین، بەڵام بەلای منەوه وەکوو «زاراوه» لە فارسی ڕا هاتۆته ناو زمانی کوردی، ئەگەرچی زمانی فارسی وشەکانی وەک سەتان و هەزاران وشەی تر له پەهلەوی «کوردی» خواستۆتەوه.
سەرچاوە: فەرهەنگی خاڵ
بەندوور
قوەی مفکرە
سەرچاوە: فەرهەنگی خاڵ
بەندک
بۆنباخ (ز)
سەرچاوە: فەرهەنگی خاڵ
بەندک
سەرچاوە: فەرهەنگی خاڵ
بەندک
گایەیەکی بۆنخۆشە تێکەڵ بەپەنیر دەکرێ لە کاتی دروستکردنیدا (ز)
بەندک
تا، هەودا
ڕێسراوی خوری
گەردانە
گیایەکە دەشیرێژ و لۆرکی دەکەن، مەندۆک، مەندێ
پێچی شۆڕەوە بوو، کراوات، بۆینباخ
بێخی گیا
بەندک
(زا) بۆبینباخ، مەندێ، گیایەکە تێکەڵ بەژاژی دەکرێ. قەیتان. نووسراوگر، چتێکە نووسراوان بگرێ
بەندکران
پەکخران، ڕاگیرو کەحتەل کران، گیران
بەندکراو
گیراو، مەحتەلکراو
بەندکردن
[[ 2-به‌ند/1+كردن]]
«مست.، مت» 1- قاییم کردنی شتێک بە شتێکەوه. 2- گیرۆ کردن و پەل خستنی کەسێ لە شوێنێ. 3- حەپس کردن. خستنە زیندان.
بەندگیس(دەر)
بەن پرچ