تۆڕی زاراوەپارێزیی وشەدان



بڕ
«نا.» پارچەیەک له شتێکی گەوره. کەمێ لە شتێکی زۆر.:: مامه گیان بڕێکم مێوژ بەش بده، بڕێ چەڵتووک بەرن کڕە ی کەن، بڕێکی تر لەم قوماشه بکڕه، بڕێ دار بخه ئەم زۆپایه.*2- تۆز، تۆزاڵ تۆسقاڵ «تۆزکاڵ»، نەخت، کەم، هێند هەند، «سن.» چک. تێبــ.- ١) بەلای منەوه ئەم وشەیه لە ئەسڵا «بڕدراو» سیغەی مەفعوولی مەسدەری مورەککەبی «بڕدان» بووه و کورت بۆتەوه. ب» ئەو هاوتایانەی بۆ ئەم وشە یه دیار کراون، ئەگەرچی دەقاو دەق مانایان یەکە بەڵام شوێنی دەکارکردنیان یەک نییه، ناتوانین بڵەین: تۆسقاڵێ دار بخە ره ئەم زۆپایه.
سەرچاوە: فەرهەنگی خاڵ
بڕ
سەرچاوە: فەرهەنگی خاڵ
بڕ
سەرچاوە: فەرهەنگی خاڵ
بڕ
هێند (بڕ)ێک دانیشە
سەرچاوە: فەرهەنگی خاڵ
بڕ
بڕ
بُر، پاره، لَخت، بَرخ، بَرخه، کم، پازتاری.
بڕ
بُر. (بریدَن معاملە)
بڕ
رسایی، رسیدن.
بڕ
کوت، تیکه، بڕکه، پارچه. [لەت، بەش.]
بڕ
تەی.(تەی کردن= بڕیە)[مەرج، بەڵێن، بڕینەوە(بڕینەوەی مامەڵه)]
بڕ
ڕەسایی.(بڕ ناکا.) [گەیشتن، هەڵکردن]
بڕ
بَعض، جُزء، جُزئی، قِطعَة، حَزّة، شَرحَة، خُذعَوبَة، ضِلع، قَطیع، قِسم، فَرِیقَة، عُطبَة، نَبذ، جمع، فِزر.
بڕ
قَطع.
بڕ
وُصُول، دَوام.
بڕ
کەمێک: بڕێک ئاوم دەیە، ئەو بڕە چییە دەمدەیەی؟
قەڵتەدارێکی بڕاو: دوبڕدار بێنە
ساڵ لە تەمەنی یەکسمدا: جوانووەکەیەک بڕە یان دوبڕە؟
تا بشت و هێز: بڕناکەم لەم کێفە سەر کەوم، لە گرێوە غاردا بڕی نەکرد
دەستە و کەرت: بڕە مەڕێک هات، تووشی بڕە پیاوێ بووم
تیرە و تایفە: برا تۆ ئێژی جافم لە کام بڕی؟
دایاچین و لەت کردن: قەڵت و بڕی تێخستن، دارەکانی قەڵت و بڕ کرد
پاشگری بە مانا بڕندە: جاران داربڕ بوو ئێستا بوویتە میری سەرێر
پاشگری بە مانا کون تێکەر: دز بە ماڵ بڕ دیوارەکەی بڕیوە
دڕاندنی پارچە بە قەیچی یان بە دەست: حەو جار بگر جارێک ببڕ
قوتار کە: ئەم هەتیوە نان و دۆ بڕیو
بڕشت و کار ڕاپەڕاندن: زۆر پیاوێکی بەبڕە
گۆترە بێ پێوان و ژمار: بەری ئەم گوێزە لە بڕ چەندە؟
قەبەڵ و یەکجارەکی: ئەم خانووەم لە بڕ بەکردن داوە
بواری ئاو: ئەم ڕووبارە بڕنادا
دەسکاری پەڕی قومار: بڕی لێدە
لەگەڵ دوور کەوتوو: ئەم گیسکە لە مێگەل بڕ بووە
بە زۆر خستنە ناو: دار یان تێ بڕی
دژی وشک: کراسەکەم تەڕ و بڕە
بڕ
بڕوانە: بڕەدار. تووانایی، زات، هێز، پڕ، رجڵ، پڕکێشی، ڕجڵم بڕیا: لەبڕ بوومەوە._ناکات: زات ناکا، پڕکێشی ناکات._کردن: زاتکردن، ڕووهەڵاوێژتن، تووانین. ببڕ، بڕندە، بڕۆک. کەم، چک، تۆز، نەخت، هێند، هەند، بۆش، بێش، گەل، بەش،_ێکم قاقەز بدەیە: کەمێکم قاقەز بدەیە. (دزە) پارچە، بەش، تیکە، کوت._بوون: پارچەبوون، بەشبوون، جۆخینەکە بڕکرا: جۆخینە دابەشکرا. مەڕەکە پارچەکرا. پا، بووار، (باک) بار، (ڕەوا) تەنکاو، بڕدان: پادانی چۆم و ئاوان دەربازگەیەکە لە ڕووباران و شووێنێکە پا بدات و مرۆ بتوانێ پێییدا بپەڕێتەوە. (هەورا) بڕکەی خەیارو ترێزوو ئیتر، پنجی گیاو هەموو جوورە ڕووکێک. بەدەن، لەش. (فە) پسک، فسەزمان. براتووتە، براتووتەڵە، قامکی دووەمە لە نێوانی تووتەو هەڵمەقووتەیدایە. لق، لک._ێک دار: لقێک دار. بڕیە، گۆترە، سەرجەم؛ ئەمە له_ بەچەندییە
بڕ کردن
«مست. لا.» بڕینی ڕێگا، لە شوێنێکەوه گەیشتنه جێگایەکی تر.:: ئەم کابرایه نەخۆشە بڕناکا بە پێیان بچێته کەرکووک، ئەم بارگینه لەکەنتەیه چۆن بڕدەکا بۆ پێنجوین.
1- بڕه
[[ بڕ «بڕین+5-ئه‌/1]]
«نت.» کەڵبەی بەراز. * «مک.» شفره. تێبــ.- وادەزانم ئەسڵی ئەم وشەیه [ بڕا = بڕ +6-ئا.] و سیفەتی فاعیلی مەسدەری «بڕین» بووه و بەره بەره «6- ئا» کورت بۆتەوهو بۆته «5- ئه/1» .
باغ بڕغن
(مست. مت.) - هە ڵ پەرتاوتنی لق و پۆپی زیادە و زۆڵەکی دار و درثختان پێش ئەوەی بکث ونە گوڵەوە و بپشکوێن. بەبێ ئەم کارە دارەکان یا بەر ناگرن و میوە نادەن یا بەریان خراپ و کەم دەبێ.
بڕاده
«نا.»، «کئێر.» ورده و خاکەیێکی که به کوتانەوە و سوونەوه و تاشین و بڕبەندکاری له مەعدەن «فلز» ێک د ەکەوێتەوه:: بڕادەی ئاسن، بڕادەی مس، بڕادەی زێڕ.
بڕاندنەوه
«مست. مت.» تم: بڕینەوه/5: پێویست ئەم شەڕه ببڕێتەوه. هەر بە دوو قسه بڕاندیانەوه.
بڕانەوه
[[بڕان+2-ئه‌وه/2]]
«مست. لا..» کۆتایی هاتنی شتێک:: ئیتر ئەم باسه بڕایەوه، قسە له شتێکی دی بکەین، کوڕه دەبەسه! نەبڕایەوه، بۆ هێندی لێ دەڵەی. ماڵی جووکلی به جارێک بڕانەوه کەسیان لێ دەرنەچوو «باسی زولفی درێژ و چاوی بەخەو + نەبڕاوه ! بووه بوه ترێ خەسرەو «حاجی قادر»
بڕاو
«نمف.: بڕان» 1- برین لێکراو به تیخو چەقۆ 2- لەت کراو. جودابۆوه.
بڕدان
[[ بڕ+دان «فد» ]]
«مست.، مت.» جووداکردنەوه: شەوێ دی گورگ له ڕانەکەی دا و چەند سەرێکی بڕداوە.
بڕست
[[بڕ «بڕین» +ئست]]
«نمس.» 1- توانایی هەڵگرتنی «تحمل» ناخۆشی و قورسایی ئەوشاری مە عنەوی. 2- «مج.» هێز، تاقە ت.: کوڕە دە نەختێک بکشێوه بڕستت بڕیم.
بڕێک
[[بڕ+ئێك]]
«بنت.» ئەنداز ەیەکی کەم لەشتی. * بڕێ، تۆزێ، تۆزێک، نەختێک، هێندێک.هەندێک.
بڕەبڕ
[[؟]]
«نت.» هەرا و هوریا، قاو و قیژ «تم: گم، مەهاباد، ل- 90».
پێ بڕان
[[پێ = «به + ی = ز.» + بڕان ]]
«مست. لا.» بەش بەرک وتن. «کاڵەم دڕا و چم پێ نەبڕا» .:: ئەو ساڵ 200 دیناری هەر لە تووتنی پێ بڕاوه.
2- بڕه
«نا.»، «سن.» 1- بەرزایی نێوان دوو هێڵی جووت که له ئەنجامی کێڵانی زەوی بە گاسن، پەیدا دەبێ.* «سن.» ناو گروه. 2- تم: بڕیه /1و 2.
ئارام لێ بڕان
«مستـ. لا.» ناڕەحەت بوون بە هۆی ژان و ئێش و نەخۆشی یان خەم و پەژارە و خەیاڵاتەوە: چەند ڕۆژە نەوزاد سوورەکوانێکی لێ هاتووە ئارامی لێ بڕاوه، لە تاو پیرۆت ئارامم لێ بڕاوه، ئەوەندی پەرۆش بوو ئارامی لێ بڕابوو* ئارام لێ هەڵگیران.
ئارام لێ بڕین
«مستـ. متـ..» کارێکی، ناڕەحەتی فیکری و جیسمی بەسەر کەسێکی دێنێ: ئەم سوورەکوانە ئارامی لە نەوزاد بڕیوە. * ئارام لێ هەڵگرتن.
ئاقڵ بڕین
«مس. لا.»، «عا. کو.»، «مکـ.» تێگەییشتن و قەبووڵ کردنی کارێک یا مەسەلەیێ بەو جۆرەی کە باسی دەکەن، یا بەو چەشنەی کە پیاو خۆی تێیگەییشتووە و بۆ خەڵکی باس دەکا. : ئاقڵ نای بڕێ ئەو پیاوە شتی وابکا. هەرچۆنێکی ئاقڵی بڕی وادەکا. ئا بەم جۆرە ئاقڵ دەبڕێ. ئاقڵی وای بڕیوە لۆمەی مەکەن. هیچ ئاقڵم نەیدەبڕی ئەم کارە وابێ. ئاقڵ گرتن. * چوونە ئەقڵەوە.
ئاگر و دوو بڕان
«مستـ. لا.» ماڵ ویران بوون، ئاسەوار نەمان ● «ئاگر و دووی بڕێ» ماڵی ئاگری تێدا نەکرێتەوە و دووکەڵی هەڵنەستێ «بەو مانایەی کە کەسی تێدا نەمێنێ کە پێویستی بە ئاگر هەبێ.».
ئاڵف بڕین
برموز چیدن، سبزەچیدن، خو، خسور. (هنگام علف شدن)
ئاڵف بڕین
. . . کۆکەن. [(کاتی ئاڵف بڕین.)]
ئاڵف بڕین
ئەگریجە بڕین
(مست. مت.) ١-بڕینی ئەگریجەی ئافرەتێک، وەکوو سزایەک بەرامبەر تاوانێکی کردبێتی. ٢- (کن.) شوورەیی بەسەرهێنان، ڕیسواکردن (هەر بۆ ژنان). هس.: سەرتاشین.