تۆڕی زاراوەپارێزیی وشەدان



ئاگرەگیان چوون
اشتعال، احتداد، اضترام، اغتیاظ.
ئاگرەگیرە
دەستەچیلە، قولەچیلکەو پووش و پەڵاشێکی ووشکە بۆ ئەوەی بە ئاووری دایگیرسێنن و لە شووێنێکەوە ئاگری بۆ جێگایەکی تر پێ بگووێزنەوە
ئێشاگران
کەوتویی، گرانەتا، گرانەتێ، نەخۆشیەکی گیرۆیەئەسپێ ڕایدەگوێزێ
بارداگرتن
دەفر پڕ کردن بە نیازی بارکردن: باران داگرە تا بارکەین
هێنانەخواری بار
بارداگرتن
(مست. مت.) هێنانە خواری (بار) لە پشتی وڵاغ یا هەرجوورە بارەبەرێکی تر بە یەکجاری. خێرا بارەکان لەو لۆرییە داگرن.
سەرچاوە: فەرهەنگی خاڵ
باگردان
باگردان
(باک) گوندۆر، بانگوور، بانگۆرە،بانگۆوەر، باگوردن، باگردێن، بانگردێن، (هەورا) بانتلێن، بانتلیز، شەولەبان
باگردانگێڕ(بابا)
سەرچاوە: فەرهەنگی خاڵ
باگردێن
شتێکی خڕی ئەستووری درێژکۆلەی قورسە لە دار یا لە بەرد بانی پێ دەگێڕدرێ لەکاتی باران باریندا
باگردێن
[[با (بان) +گردێن (گەردان)]]
(نت.) (مک.) تم:باگردان.
باگردێن(بابا)
باگرۆ
بای توندو قایم