تۆڕی زاراوەپارێزیی وشەدان



سەرچاوە: فەرهەنگی خاڵ
بوخچەبەگەردانێ
یارییەکە کۆمەڵێک بەگردی دادەنیشن بوخچەیەک بۆ یەکتری دەهاوون، یەکێک بەدووی بوخچەکەدا ڕادەکا لە دیوی دەرەوەیان، لە دەست هەرکەسێکدا گرتی ئەو کەسە وەکوو ئەم تێ دەکەوێ
بوخچەبەگەردانێ
جوورە گەمەیەکە دەستەیەک بە کۆمەڵ دادەنیشن بوخچەیەکی بۆ یەکتری داوێن، یەکێک بەدووی بوخچەکەدا ڕادەکا لە دەرەوە لە دەستی هەر کەسێکی بیگرێ ئەو کەسە وەکوو وی تێدەکەوێ
سەرچاوە: فەرهەنگی خاڵ
بوخچەبەگەردانە
سەرچاوە: گۆڤەند و زنار
بورانی
[ا ]
(بورانی - bûranî)
جۆره خواردنێکه، له سپیناخ یان کولەکه یان باینجانی سوورەوەکراو دروست دەکرێ.
بورجی هانۆی
کێشە و گەمەیەکی ماتەماتیکانەیە، بریتییە لە سێ تەوەر و ژمارەیەک خەپلەی ئەندازە جیاواز کە بەپێی ئەندازە لەسەر تەوەری یەکەم هەڵچنراون. هونەر ئەوەیە بە کەمترین جووڵە، بە هەمان ڕیزبەندیی خەپلەکان بگوێزرێنەوە تەوەری سێیەم.
بورۆ هەڵتەکانن
بورۆ هەڵتەکانن
بورۆ قرتانن، بورۆ فڕەدان. [ئەبرۆ قرتاندن]
بورۆ هەڵتەکانن
غَمزُ الحاجِب، اِخلاجُ الحاجِبِ، کَسر الحاجِب. (مـ: «حواجب » هم می گویند.) [(«حواجب »یش بەکار دەهێنرێت.)]
سەرچاوە: نالی
بوریانیی
لاشەی سورەوەکراو لە ڕۆندا پاش کوڵاندنی.

لە ئاب و تاب و ئەشک و ئاهی خۆمدا بووم بە بوریانیی
لەباتیی پوختەگیی سووتام و ئیستەش پێم دەڵێ: خامە
سەرچاوە: نالی
بوستانی ئیرەم
باخی بەناوبانگی ئیرەم که له قورئاندا به ئایەتی (اِرَمَ. ذاتِ العِمادِ الَّفغِ مئ یُخلَق مِثلها فی البلادِ) باسی لێ کراوە و ئەڵێن شەدداد دروستی کردووە گوایه بەهەشتی ڕووی زەوییە.

له بوستانی (ئیرەم) دا قەط نییە وەک
شەمامەی وەک شەمامه ی وەک شەمامەی
بوغزاندن
[[عا. كو. ]]
«مست. مت.» خۆش نەویستن، ڕق لێ بوون:؛، من کەس نابووغزێنم. پیاوی دووزمان خوداش دەیبووغزێنێ.
بووارەکانی
کانییەکانی بەهاران بژیەتەوە، (هەورا) هانەدرۆزنە، (دەر) ووهارەکێنی، بەهارەدرۆزنە، کووێرەکانی
سەرچاوە: فەرهەنگی خاڵ
بووراندن
بوورانەوه
«مست. لا. کتوپڕ به هۆی عاملێکی نهفسی وەکوو ترس، خەم و خەفەت یا لەبەر هۆیەکی فیزیۆلۆژی وەکی نەخۆشی و برسێتی و....و.... له هۆش خۆ چوون و ئاگا لەخۆ نەمان.* بوردنەوه. تێبــ.ینی: له کوردەواری بۆ بەهۆش هێنانەوەی کەسێکی بوورابێتەوه «بۆسۆ» ی وەبەر لووتی هەڵدەدە ن تا بێتەوه هۆش خۆی.
سەرچاوە: فەرهەنگی خاڵ
بوورانەوە
بوورانەوە(کە)
بوورژانەوە(هەو)
لە بیرە خەو چوونەوە، وەنەوزەدان، چاو لەبیرەخەودا