تۆڕی زاراوەپارێزیی وشەدان



ئاش
آش، آهار، اهار، شوی، پت، نشاستە.
ئاش
چێشت. [خواردەمەنی لێنراو].
ئاش
ئاسیاو، ئاساو. [ئامرازی ـ یا شوێنی ـ هاڕینی دانەویلە].
ئاش
شۆ، ئاهار. [دەقی پارچە].
ئاش
طاحونە، رحی، مالە.
ئاش
لعاب، نشا.
ئاش
آسیاب
آشت
آش ماست
آهار
ئاش
«نا.» ١- دەزگایەکە، گەنم، جۆ و دانەوێلەی تری پێدەهاڕن و دەیکەن بە ئارد، یا بۆ مەبەستێکی تر وردی دەکەن. کۆنترین جووری کە تا ئێستاش لە کوردستان هەر ماوە، ئاشی ئاو کە دوو بەرداشی خڕی هەیە لە سەر یەک دادەندرێن، بەردەکەی بنەوە ناجووڵێ و ئەوی سەرەوە بە زەبری ئاوێ کە بە تەووژم بە دۆڵاشدا دێتە خوار و لە پەڕەی تەمبوورە دەدا دەسووڕێتەوە. ٢- ئەو شوێنە یا ئەو خانوەی کە ئەم دەزگایەی تێدا دەنێنەوە. * ئاسیاو. «زا.» ئاریش «تمـ: ژابا ــ ٥». ئاش بەڕمێنە: دان زۆر هاتووە بۆ هارین. // ئاش بە تاڵ. ئاش بەری هاتووە: ئەوەندەی هاڕیوە قوولکەی ئاش پڕ بووە لە ئارد. ئاش دەکڕێ: دان کەمتر لە پێویست لە «کەویژە» وە دێتە خوار و بەرداشەکان لێک دەخشێن. ئاش دەمیزێ: کونی بەرداشی ژێرەوە کراوەتەوە و دانی پێدا دەچێتە خوار. ئاش فیچقە دەکا: دوڵاش کونی تێ بووە و ئاو بە تەووژم لە کونەکەڕا دەردەپەڕێ. ئاش کەمەرە دەکا: دان خاوە و لە باتی هاڕین و کردنی بە ئارد، دەیجوێ و قەڵت و بڕی دەکا. ئاشی ئاگر: «نتـ.» ماکینەیەکە تازە داکەوتووە و جێگای ئاشی ئاوی گرتۆتەوە، بە ماتۆڕێکی تایبەتی یا کارەبا ئیش دەکا و هەموو ئەو ئیشانە ڕادەپەڕێنێ کە جاران بە ئاشی ئاو دەکرا. تێبــ. ــ کاتێ ئەم مەکینەیە هاتۆتە کوردستان خەڵک ناویان لێناوە و ئەم وشەیە پەیدابووە * ئاشی ئاور، ئاشی مەکینە. ئاشی ئاو: «نتـ.» جۆرە ئاشێکە لە کوردستان باوە و بە ئاو دەگەڕێ، کە دەڵێن «ئاش» مەبەست ئەم ئاشەیە. ئاشی ئاوور: «نتـ.» تمـ: ئاشی ئاگر. ئاشی با: «نتـ.» جۆرە ئاشیکە لە وڵاتانی تر «زیاتر لە ئەورووپا» هەبووە لە باتی ئاو بە «با» گەڕاوە. ئاشی قاوە: «نتـ.» مەکینەیەکی بچووکە ١٥ - ٢٠ سانتیمەتر درێژی و پانی و بەرزایی دەبێ، لە ماڵان ئاڵەت و بەهارات و قاوەی بۆ دراو و ئەم جۆرە شتانەی پایدەهاڕن، بە دەست با دەدرێ. ئاشی گڕێوە ــ ١ - «نتـ.»، «مکـ.» ئاشی زۆر خێرا، ئاشێکی بەرداشەکانی خێرا بسووڕێنەوە ئارد زۆر دروست بکا. ٢- «کنـ.» ا» خێرا خێرا قسە کردن و نۆرەی کەس نەدان: ئەوە چییە دەڵەی ئاشی کڕێوەی، دە نۆرەمەش بدە با دوو قسەبکەین. ب» زۆر بە پەلە خواردن: ماشەڵڵا حەسەن دەڵەی ئاشی کڕێو هیچی بۆ منداڵەکان نەهیشتەوە. تێبــ. ـ ئاشی کڕێوەی ئاشێکی گەورەی ڕێک و پێک و بە ناوبانگ بووە لە دێی «سەردەرابات» ی نیزیکی «ماهابات» زۆر خێرا و زۆری هاڕیوە، لە کاتی گەرانیا وەها خێرا ئاردی فڕێداوە ڕووی ئاشەکەی پڕ کردووە لە تەپ و تۆزی ئارد هەر وەک بەفر ببارێ و «کڕێوە» ی بکا. جا ئەو ناوەیان لێناوە و بۆتە کینایەش بۆ خێرایی. ئاشی مەکینە ــ «نتـ.» تمـ: ئاشی ئاگر.
ئاش
«نا.»، «کک.» چێشتێکی شلە، لە گۆشت و سەوزەیەک «وەکوو: بامێ، بایینجان، کۆلەکە و...» دروست دەکرێ و دەگەڵ قبووڵی و پڵاو دەخورێ. * «سیمـ.» شلە. «کئێر.» خۆرشت. ٢- «سنـ.» هەموو چێشتێک. ٣- «کئێر.» چێشتێکە لە برنج و سەوزە گیایەکی کوڵاو «پنگ، جەعفەری، کەرەوز، کەوەر،... هتددروست دەکرێ و ماست یا دۆ کوشکی خەستی تێکەڵ ئەکەن، ئەگەر ویستان گۆشت یا جەرگ و دڵیش ئەجنن و لەگەڵی دەیکوڵێنن، جاروبارە پیاز و ڕۆنیشی بە سەرا ئەکەن. تێبــ. ــ ئەم وشەیە بە مانای سێیەمی لە فارسیڕا هاتۆتە ناو کوردی. * دۆکڵیو. هس ئاز «تمـ: ئازووقە».
ئاش
دوو بەرداش بە هۆی ئاوەوە، کە تۆپ و پەڕەکە ئەسووڕێنێتەوە بە تەووژم لە کونجەوە لەناو(نێ) یا تەنوورەوە دێتەدەر بە گەڕان و خولخوواردنی تۆپ و بلۆسک سەربەرد دەخولێتەوە، دانەوێڵەی دەکاتە ئارد، (دەرهەورازەن) ئاساو،(دەر) ئاسیاو، شووێنی هاڕینی دانەوێڵەو کڕەیە._ لێکرن: ئاش لێکردن، ئاش لێ دروست کردن.(باک.، نەدەر) چێشت، شێو.(باک) ئاهار، شۆ، دەقاتی چیت و کران
ئاش ئاشوورا
آش عاشورا، هفت دانە، آش مقیل.
ئاش ئاشوورا
[چێشتی ڕۆژی عاشوورا].
ئاش ئاشوورا
طبیخ العاشوراء.
ئاش بە تاڵ
ڕستەیێکە هەر کاتێ ئاش دانی نەما بۆ هاڕین، ئاشەوان بە دەنگی بەرزی وەکوو هاوار دەیڵێ و خەڵکی ئاگادار دەکا تا هەرکەس باراشی هەبێ بیبا بۆ هاڕین. ئاش بە تاڵ کردن ــ «مستـ. متـ.» ١- بانگەوازی ئاشەوان و ئاگادار کردنی خەڵک لە ئامادەیی ئاش □ «... ئاش بە تاڵی بۆ بکە گەر تاقەتی...»، «رەزا - ٧٥». ٢- «کنـ.» واز لە کارێ هێنان و بە جێ هێشتنی بە نیوە و نیوە چڵی: هەر تاقە ڕۆژێ بە کارەکەوە خەریک بوون و ئاش بە تاڵیان لێ کرد. تێبــ. ــ ئەم مەعنایەی تەواو پێچەوانەی «ئاش بە تاڵ» ە کە هاواری ئاشەوانە و داوای ئیش دەکا، کە چی لێرەدا دەست لە ئیش هەلگرتن دەگەیێنێ.
ئاش ماس
آش ماست، سپیدبا، ماستبا، دوغبا.
ئاش ماس
. . . . دوخوا. [دۆخەوا]