تۆڕی زاراوەپارێزیی وشەدان



ئەسپین
فانه
ئەسپین
هۆرە، پواز، داروکێکە دەخرێتە قەڵشی کۆلکەدارەوە تا یەک نەیەتەوە و بە تەور بیشکێنن
ئەسپین
[[؟]]
«نا.»، «با.» ۱- پارچە دار یا ئاسنێکی نووک تیژە بە شکڵی دەمە تەور، بۆ قەڵاشتنی دار و بڕینەوەی تەختە و... بە کاردێت، کاری ئەوەیە نایەڵێ قەڵشتی دار و تەختەکە وێک بێتەوە و ڕێگای ئیش کردنی تەور یا مشار بگرێ. هەروەها کەوشدروو بۆ لێک دوور خستنەوەی لەتەکانی قاڵبی کەوش کەڵکی لێ وەردەگرن. هس.: ۱- سپینج=دەمە شیر یا چەقۆ، (عا.:نصل)،«تم: ژابا- ۲۳۴» ب» سفین «اسفین» عاڕەبی هەر بە مەعنای «ئەسپین» ی کوردی، لە یۆنانی وەرگیراوە «تمـ: المنجد- ۳۳۸»، ج» سپینای لاتینی=دڕک. ٭پواز، سپێنە، هۆرە. ۲- کۆڵەکەیەک وەبەر دیواری شکستی دەدەن تا نەیەڵێ بڕووخێ.
ئەسپیندار
درخت تبریزی
ئەسپیندار
سپیدار، سپیندار، دارێکی بێ بەری تێکوڵ سپی بۆ دارەڕاو سنعات دەکار دێ
ئەسپیندار
[[ئەسپین+دار]]
«نتـ.» جۆرە دارێکە، توێکڵ و دارەکەی سپییە، درێژ و ڕاست هەڵدەچێ، گرێ و گۆڵ و خوار وخێچی تێدا نییە، بۆ کاروباری دارتاشی و دارەڕای خانوو کەڵکی لێ وەردەگیرێ و کاغەزیشی لێ دروست دەکرێ. هس.: ئەسپین.
ئەسپیندار
جوورە چنارێکە، سپیدار، سپیندار، ئەسپیندار لەگەڵ شاتانی یەک کۆزن، بەڵان لکی بڵاو دەبێ و قەدی تاکتاکەشیان خووار دەبێ، گەڵایەکانی وەهی شاتووی دەچێ بەڵان گچکەتره و کەسک دەنووێنی چونکوو گەڵای تووی ڕەش کەسکێکە ڕەش دەنووێنی
ئەسپینگ
[[؟]]
«نا.»، «مکـ.» گییایەکی دەشتەکیی بەهارییە، گەڵای باریک و درێژ و گرنج گرنجە، لە چیا و دەشتی کوردستان زۆرە، بە خوێوە دەخورێ. ٭ئەسپنگ. «کعر.» شنگ.
سەرچاوە: فەرهەنگی خاڵ
ئەسپێ
دەعبایەکی بچووکی چنگاویی بە ئاڵۆشە دەداتە جەستەی گیاندار
ئەسپێ
[[ستـ. و پهـ: سپیش]]
«نا.» ۱- زیندەوارێکە لەبەر پیس و پۆخڵی لە لەشی ئینسان و هەندێ گیانداری تر وەکوو «مەیموون و...» دا پەیدا دەبێ، ژیانی بە خوێنی ئادەمیزادە، زۆر جێگەی مەترسییە، چونکوو میکڕۆبی هەندێ نەخۆشی وەک «تیفۆس» دەگەڵ خۆی ڕادەگوێزێ، دووسێ میلی مەتر درێژ دەبێ، قاچی زۆر و کورتن، سەری درێژووکەیە، دوو جووری هەیە، یەکیان لە ناو «موو» دا و ئەوی تریان لە ناو جلکاندا دەژی. ئی ناو جلکان گەورەترە لە هی تووک، گەرای هەردووک جووری وەکوو یەک وایە «ڕشک» ی پێ دەڵێن کە لە بنی تووک یا دەرزی دروومانی جلکدا دایدەنێ، پاش چەند ڕۆژێ بەچکە کانی «مێتوولکە» لە گەرا دێنە دەر دوای ۲۰ ڕۆژێک وایان لێدێ خۆیان گەرا دابنێن. ۲- زیندەوارێکی بچووکە لە گەنم و جۆ، برنج و ئارد و ئەو شتانە دەدا، بێ پێزیان دەکا و کەڵکی خواردنیان پێوە نایەڵێ. ۳- جۆرێک زیندەوارە لە ژێر پەڕی مریشک و کۆتر و هەندێ باڵندەی تریشدا پەیدا دەبێ و خوێنیان دەمژێ ٭مۆریان، زیندەوار. «بکـ.» سپێ. «هو.» هەشپشێ. ئەسپێی چەنگی گول_ «کنـ.» پیسکەیی، ڕژدی، ڕەزیلی.: هەر دەڵێی ئەسپێی چەنگی گولییە لە دەستی دەرنایە. هەرچی کەوتە دەست ئەحە دەبێتە ئەسپێی چەنگی گول. ئەسپێ لە گیرفانیدا «باخەڵیا» سەوزەڵە گیانم دەڵێ_ «کنـ.» هیچ پارە و پووڵی لە باغەڵیدا نییە، زۆر فەقیر و نەدارە. تێبــ.ینی: دەڵێن ئەو کەسانەی تووشی نەخۆشی گولی دەبن، ئەسپێ هەڵ ناهێنن، جا ئەگەر کابرایەکی گول ئەسپێیەکی لە خۆیدا دیت بۆ ئەوەی پیشانی بدا گول نییە یا چاک بۆتەوە، ڕای دەگری و لە چەنگی نایەتە دەر.
ئەسپێ تێدان
«مستـ. لا.»، «کعر.» پەیدا بوونی ئەسپێ لە لەشی ئینسان و... دانەوێڵەدا: چاڵە گەنمەکەی ماڵی کوێخا شەریف ئەسپێ تێیداوە «ئەسپێی تێداوە»، ئەم کابرایە بۆتە کەوڵەسپێ «کەوڵە ئەسپێ» برۆشی ئەسپێ تێیداوە. ٭ئەسپێ هەڵهێنان.
ئەسپێ هەڵێنان
[[ئەسپێ+هەڵ «پێبفـ.» +هێنان]]
«مکـ.» تمـ: ئەسپێ تێدان.
ئەسپێ کوژە
انگشت شَست
ئەسپێ کوژە
قامکە گەورە، تلیا ستوور، تبلا مەزن
ئەسپێ کوژە
[[ئەسپێ+کوژ «کوشتن» +ئە]]
«نتـ.». پەنجەی هەرە ئەستوور و لە هەموان کورتتری دەستی ئینسان. ٭قامکە گەورە، پەنجەی گەورە.
ئەسپێ کوژە
قامکە گەورەیە