تۆڕی زاراوەپارێزیی وشەدان



ئەوسار
هەوسار، پەتوکەی بە رەشمەوەبەستراو، پەتی ملی گۆلک، دەسکە رەشمە
ئەوسار
هەوسار، ڕەشۆڕەشمە
ئەوساف
[[=عا.:ئەوساف (وەسف)]]
(نا.) چلۆنایەتی شتێ، ئەو نیشانانەی شتێک یا کەسیکیان پێ دەناسرێتەوە. تۆزێ ئەوسافی باس بکە، بەو ئەوسافانەی تۆ دەڵەی هەردەبێ (سەعە) بێ.
ئەوساکە
آن دم
ئەوساکە
لەودەمدا، لەوێ چاخی دا
ئەوشار
(نمس.) ڕێک گوشین. تێبــ.- ئەم وشەیە دەگەڵ مەسدەری (وشین، کوشین، گوشین) ڕیشەیان یەکە، وەک وشەیەکی سەربەخۆ لە کوردی ئێستادا دەکار ناکرێ لە تەرکیبی: تەڵای دەستەوشار، گۆڕەوشاردا دەبیندرێ. ڕەنگە لەباتی (ضغط)ی عەرەبی خراپ نەبێ.
ئەوشان(کە)
هاوشان، جوورە گیایەکە
ئەوشۆ
[[ئەو+شۆ ٠شەو)]]
(مک.) تم: ئیمشەو.
ئەوشۆ
(باک)ئیشەڤ، ئەمشەو
ئەوقا
(باک)ئەڤ، هێندە، ئەوەندە
ئەوقاف
[[-عا؛ ئەوقاف (وەقف)]]
(نا.) هەموو مڵک و زەوی و زار و شتی تر کە بەپێی ڕێ و شوێنی ئیسلامەتی بۆ مزگەوت و تەکیە و خانەقایان یا بۆ خێر و خێراتی تر تەرخان کرابێ. مزگەوتی سوور، لە دەوری بۆکان ئەوقافێکی زۆری هەبوو، ئەوقافی غەوس دە حیساب نایە. * مەوقووفە، وەقف. ٢- دایەرێێکی دەوڵەتییە لا وڵاتانی موسوڵمان بە ئیش و کاری مەوقوفە ڕادەگا. ((وەزیری ئەوقاف شێخ ئەحمەد داوود)) ((چاخانەی داخست، چایەچی نابوود)) (پیرەمێرد-٢٧٠)
ئەوقە
تووش، تووشیار، ئاوقە. [گیرەودە]
ئەوقە
(نت.)، (سن.) تم: ئاوقە.