تۆڕی زاراوەپارێزیی وشەدان



سەرچاوە: فەرهەنگی خاڵ
ئێ
سەرچاوە: فەرهەنگی خاڵ
ئێ
پیتێکە قسەی پێ دا دەمەزرێنرێ لەگەڵ یەکێکدا
سەرچاوە: فەرهەنگی خاڵ
ئێ
سەرچاوە: فەرهەنگی خاڵ
ئێ
ئێ
شاندەری جنسی مێوینە: کیژێ، خانمێ، دایکێ
دەی، دەت فەرمو
بەڵێ: دەڵێن پەڵەی داوە، ئێ ڕاستە
وشەی مڵکایەتی: ئێ من بی تەبۆ خۆ برد
ئێ
بەڵێ، ئەرێ، ئارێ. فەرمانی تەواو کردنێیە واتا، کە کەسێک باخووێ و تۆش بتەوێ ئاخۆتنەکەی تەواو بکات جارجارە پێی دەڵێی (ئێ) واتا تەواوی کە بزانین ئەنجامی چی بەسەر دێت یا چۆن کۆتایی دێت. لە زاراوەی باکووردا ئامرازی نێرینانە لە خستنە سەردا، برایێ من، بابێ من، ئاپێ من؛ ئەڤ ڕەز ئێ منە: ئەم ڕەزە هی منە. بەس، بیبڕەوە. مرازی نادیارە، نیشانەی نەناسیاری، وەکوو دووێنێ لە باغی ئێمەدا پیاوێ میوەی دەچنی نەشمناسی. قوڵەکراوەوەی ناوی ئێرەوانە بۆ سەرچاوەکانی ئەم فەرهەنگە. ئامرازی خستنەسەر:_ێ: زینێ هەسپ، بازنێ زێڕ: زینی ئەسپی، بازنی زێڕی، جێ نێوی، هەیی، هی، ئێ؛ ئەم پێنووسە ئێ وییە، بۆ پرسیارو سەرسووڕمانیش بەکار دەبرێ وەکوو_ئێ؟_واتە ئایا بەڕاستیتە، لەکاتی باوەڕ پێکردنێدا، کە کەسێک چتێک بۆ بگێڕێتەوە دەڵێی (ئێ) واتە: وایە، ڕاستە
ئێی(ئێ ی)
بۆ هەڕەشە بەکار دەبرێت؛ ئێی خۆت دەبینییەوە. بەڵێ، دەتەواوی کە، لە کاتێکدا بەکار دەبرێ، کە کەسێک قسێکت بۆ بکات تۆ کە بڵێی ئێی، واتە فەرموو تەواوی بکە دڵم لێتە
١- ئێ
(بن.) ١- بەڵێ، ئا. ئێ، گوێم لێتە دە قسە بکە دەی. ٢- وەڵامی پرسیارە بە ئیجاب. ئیمڕۆ چوونە بازاڕ؟ -ئێ/ ٣- سەرسوڕمانێکی تێکەڵ بە پرسیار دەگەیەنێ. ئێ! جا کابرا هیچ قسەی نەکرد؟ ((...ئێ چییە... زۆر سەیرە من ئەخۆمەوە کەچی ئیوە پەست ئەبن!)) (قەفتان: چیرۆک-٤٣). تێبــ.- لەم حاڵەدا هەندێ درێژ دەکرێتەوە و بە شێوەی سەرسوڕمان دەگوترێ. ٤- سەرسوڕمانی ڕووت دەگەیەنێ، پاش بیستنی خەبەر و قسە یا دیتنی کارێکی سەیر. تێبــ.- لەم حاڵەتەشدا هەر تۆزێ درێژ دەکرێتەوە، فەرقی دەگەڵ بڕگەی (٣) ئەوەندەیە کە لێرەدا هیچ قسە یا پرسیاری بە دوادا نایەت.
٢- ئێ
(ئم.) ئامرازی بانگ کردنە بۆ مێیینە و دەخرێتە دوای ناوەوە. هۆ کچێ تا ئێرە وەرە. کچەکێ بابانت خرا نەبێ... ((...خەزاڵێ هەی خەزاڵێ، گەردن بڵیند و لێو ئالێ)) (فۆلکلۆر).
٣-(- ئێ)
(پب.) بە ئاخری ناوانەوە دەلکێ و نیشان دەدا کە مەبەست یەک دانە و لە عەینی حاڵدا نەناسراوی ئەو شتەیە. ئەسپێ (یەک ئەسپ)، کوڕێ (یەک کوڕ). ((... کاورایێ سەقزی بوو ناوی لالۆ هەواس بوو)) ٠قزڵجی: پێکەنیم-٦٦). تێبــ.- ئەم پاشبەندە هەر وشەی (یەک)ە، لە زمانی پەهلەویشدا (ئێ) بە مانای (یەک) هاتووە. تم: ٠فرە: پفا-١٤٠).
٤- (-ئێ)
(پب.)، (مک.) بە هەندێ لەو ناوانەوە دەنووسێ کە جێگە و کات (زەمان و مەکان) پیشاندەدەن، لە کۆنینەدا بە ئاشکرا مانای (وەخت) و (شوێن)ی لێ زیاد کردوون. ئێوارێ، بەهارێ، خوارێ، دوێنێ، ژوورێ، سەرێ. لە مەهابادێ بووم، دەچمە تەوریزێ، چۆتە دەشتێ، ساڵ دوازدەی مانگێ سەرمایەتی، ئێستا لە کەرکووکێ نەماوە، لەوێ نەبوو. ((غەریب ماوم لە تارانێ، فرمێسکم دێ وەک بارانێ)). تێبــ.- آ) بە لای منەوە ئەم پاشبەندە هەر وشەی (جێ)یە کە لە هەورامیدا (یاگە) و لە ئاوێستاییدا (یەئۆنە) و لە پەهلویدا (گێڤاک و جێڤاک)ە (تم: پد: یەسنا، ج١- ١٢٢) و لە هەندێ قۆناغی گەشەکردنی زمانی کوردیدا بە شکڵی (گا، گە، گێ) بە مەعنای (جێگا)ش و (وەخت)یش، دەگەڵ ناوی تر بۆ دروست کردنی ناوی (جێگە و کات) تەرکیب کراوە، ئێستاش هەندێ وشەی کوردی دەبینین کە ئەم پاشبەندەیان پێوەیە و ئەگەر لێشیان کرایەوە مەعنایان ناگۆڕێ. جۆگە (جۆ). ڕێگە، ڕێگا (ڕێ). جێگە، جێگا (جێ). هەوارگە (هەوار). کانگا (کان). سەرینگا (سەرین) ب) لە وشەکانی (کەنگێ، کەینێ، کەی) و (هەنگێ، هەینێ) ڕا زۆر چاک دیارە کە ئەم (ئێ)یە هەر (گێ)یە و تتوری کردووە. ج) لە حاڵێکا لە لەهجەی باکووری و بن لەهجەی موکریانی توند دەستیان بەم پاشبەندەوە گرتووە و بەکاری دێنن. ئەزم دچم دهۆکێ، ل جزیرێ بووم، هەڕە شامێ، پێرێ لە ماڵە مامم بووم، لە شرەزوورێ ڕا هاتووە، دەبینین بن لەهجەی سلەیمانی بە جارێ وازی لێهێناوە و دەڵێ: دەچمە کەرکووک، لە باغا بووم.
٥- ئێ
(ز.)،(مک.) ١- زەمیری سێیەم کەسی مفڕەدە لە تەسریفی هەندێ فیعلدا بۆ زەمانی حاڵ. دەکوژێ، دەزەوێ، دەزانێ، نازانێ، دەچێ، دێ، دەفڕێ. ٢- زەمیری ئیشاڕەیە بۆ شتێکی مفڕەدی غایب. ((دڵم ڕاناوەستێ لەبەر ئەوێ غەمێ لەبەر ئەوێ ژانێ))، ((دەڵێن: ڕۆژی قیامەتێ، خوڵا دەمانداتێ ئیمانێ)) (یۆفە: ج١-٢٠١).
(- ئێن)
(پب.) دەلکێ بە دوای ناوەوە و ناوێکی تازە بۆ گەلێ لەو یارییانە دروست دەکا کە لە کوردستان باون و پێویستە پتر لە تاکەکەسی تێیاندا یاری بکەن. تۆپە ڕاکردێن، تۆپێن، جگێن، جەغزێن، زەرفێن، فینجانێن، ماتێن، مووشێن، نەردێن، هەلووکێن. * ئانێ. تێبــ.- بە گشتی ئەم پاشبەندە مانایەکی (ئاڵوگۆڕ)ی تێدایە و دەتوانێ بەرامبەری پێشبەندی لاتینی co بێ لە هەندێ وآەی ئینگلیزی و فرەنسیدا وەکوو: تعاون: هاوکاری: cooperation یا تعایش، هاوژیانی: coexistence.
(-ئێتی)
(پب.) تم: ئەتی. کچێتی، ژنێتی، ماڵی دزێتی. ((برسێتی ڕەگی هاری پێوەیە)).
(-ئێر)
(ئم.) تم: (-ئەر). پشکنێر، دلێر.
(-ئێنی)
(پب.) بەدوای ناوی (زات)ەوە دەنووسێ و دەیکا بە ناوی مەعنا. کچێنی (کچ)، کوڕێنی (کوڕ)، چاوێنی (چاو)، بووکێنی (بووک)، ڕەببێنی (ڕەب،خودا).
(-ئێنە)
(پب.) بە دوای سفەتێکەوە دەلکێ و دەیکا بە ناو. ترخێنە (ترخ = ترش + ئێنە)، ڕەشکێنە، زەردێنە، سپێنە، شلکێنە.
ئێباری
مندبور، خوار، پلشت، پلید، بدبخت.
ئێباری
عیباری، چەپەڵ، نەگریس. [پیس، شووم، بەدبەخت]
ئێباری
منکوب، مفلوک، ملهوف، مدبور، ذلیل، مشووم.
ئێت(باک)
ئێتوون(باد.، باک)
دۆژە، جەهەننەم. قەڵاخێکە دیزەو گۆزەی تێدا سوور دەکرێتەوە، تەندووری گێچی. هاڵاوی ئاووری
ئێتۆن
کووێر، کۆرە،(دەر) کور
ئێتی
پاشگر بەواتای ئایەتی: برسێتی، کوردێتی
سەرچاوە: فەرهەنگی خاڵ
ئێجگار
وتەیەکە بەکار دێنرێ بۆ زۆریی شتێک
ئێجگار
زۆر و زەمەند، فرەفرە، گەلەک، زێدە، یەکجار: ئێجگار زۆر باشم
ئێجگار
(بنت.) ١- زۆر، بێ ئەندازە. ٢- تا ئەم ڕادەیە. ((حەلوای گەزۆ ئەبارێ)) ((ئێجگار لێوی خاڵداری)) (پیرەمێرد-١٦٢). بێ قەزا بی ئێجگار واش نا. تێبــ.- ئەم وشەیە ئەسڵی خۆی لە [یەک، یێک + جار] پێکهاتووە، جیرانەتی (ج) دەنگی (ک)ی کردووە بە (گ) و بۆتە (ئیگجار) کە لە هەندێ شوێنی کوردستان هەر ئەمەیان دەبێژرێ، بەڵام چونکوو دەنگی (گ) لە پێش (ج)ەوە قورسە، بەرەبەرە ئەم دوو دەنگە جێ گۆڕکێیان کردووە و ئەم وشەیە پەیدا بووە. * ئێگجار، ییگجار، یێگجار، یەجگار.
ئێجگار
بڕوانە: ئێگجار