تۆڕی زاراوەپارێزیی وشەدان



ئوستورلاب
ئوستوڕلاب
[[=یۆنانی: ئاستڕۆلابۆس]]
ئامرازێک بووە، لە زەمانی کۆندا، ئەستێرە ناسەکان بەرزایی ئەستێرانیان لە ئاسۆی شوێنێک پێ دیاری کردووە «تمـ: لاڕووس_٦۴» و بۆ کار وباری تری ئەستێرەناسی بەکارهاتووە «معین: فەرهەنگ. جـ۱_۲٦٦». تێبــ.ینی: چونکوو قەدیم گەلێ ئیش و کار کە ڕووی دەدا، لە ئەستێران دەناسرا و لایان وابوو هەر ئینسانەی تالع و ئەستێرەیەکی هەیە کە چارەڕەشی و بەختەوەری بەستە بە گۆرانی ئەستێرەکەی بووە، بۆیە «ئوستورلاب» کە ئامرازێکی زانستیی ئەو زەمانانە بووە، لای خەڵک بۆتە ئامرازێکی ئەفسانەیی کە چارەنووس و بەسەرهاتی ئینسانان و نهێنییەکانی دنیای پێ دیاری دەکرێ. لە کوردستان هەندێ مەلا بۆ دۆزینەوەی «ئاو» ی ژێر زەوی و هەڵبەستنی بەنداوان و جاری کردنی ئاو کەڵکیان لەم ئامرازە وەرگرتووە. «... وەزیر تەماشای ئوستورلابی کرد و گوتی ئەو کەسەی لێی دەگەڕێن، لە ناو بەحرێکی خوێندا لەسەر کێوێکی زێڕ دانیشتووە...» «چیرۆکی فۆلکلۆری کوردی».
سەرچاوە: فەرهەنگی خاڵ
ئوسقوور
ئوسقۆف
اسقف. (قاضی ترسایان)
ئوسقۆف
[دادپرسی مەسیحیەکان].
ئوسقۆف
اسقف، اسقف.
ئوسلووب
[[=عا.:ئسلووب]]
«نا.» ڕێ و شوێن و جووری کار کردن، شێوەی لابەلا کردنی مسەلەیەک ٭شێوە، ئاوا.: ئەوە ئوسلووبی قسە کردن نییە، ئوسلووبی کارتان نەگۆڕن هیچتان بۆ ناکرێ، کۆنە پەرەستان و ئیمپڕیالیستەکان هەرچی ئوسلووبی دڕندانە هەیە بۆ بەربەرەکانی دەگەڵ ئازادیخوازان بە کاری دێنن.
ئوسووڵ
[[=عا.:ئسوول]]
«نا.» ۱- داب و دەستووری کۆمەڵایەتی، ۲- شێوەی جل و بەرگ و دەبەرکردنی. ۳- «کئێر.» سەرەتاکان، مەبادیی سیاسی: ئوسوول وایە کە چوویتە لای نەخۆش شتێکی دەگەڵ دەستی خۆت بۆ بەری. شەڕواڵ و ستارخانی ئوسووڵی سلەیمانییە. ئاخر نابێ تۆزێ ئوسووڵ بزانی! تێبــ.ینی: مەعنای سێیەمی ئەم وشەیە لە فارسیڕا پەڕیوەتە ناو زمانی کوردی.
ئوسووڵی
[[عا.]]
«سـ.»، «کئێر.» ۱- کەسێکی دەربەندی ڕێک و پێکیی کاران بێ و بە پێی ڕێ و شوێنی پێویست جێبەجێیان بکا و مەبەستی ئەوە نەبێ هەرچۆنی بێ کارەکە ڕاپەڕێنێ، بەڵکوو بەو جۆرە ئەنجامیدا کە دیاری کراوە.: هەڵمەتەکاسە دەگەڵ پیاوی ئوسوولی فەرقیان زۆرە. ۲- کاری حیسابی و ڕێک و پێک: کاری ئوسوولی هەر دەچێتە سەر. ٭مەبدەئی.
ئوسکوف
ئەو کڵاوە چەرمینەی دەسەر و چاوی بازی دەدرون تا کەوی بێت
ئوشتن(کەل)
ئوف(باک)
ئۆف، مرازی ژان و ئێشدەربڕینە،(بابا) ئۆخەی، ئافەرین
سەرچاوە: نالی
ئوفتادە
لێکەوتوو. سێ قەدەم

چ قەد کەوانێ؟ وەکوو پێ شکاو و ئوفتادە،
کە بازی سێ قەدەمی قەت نەداوە وەک پەڕی تیر
سەرچاوە: فەرهەنگی خاڵ
ئوففە
دەردێکە دەدا لە سەری وڵاخی بەرزە، ئاو بە لووتیدا دێتە خوارەوە
ئوففە
بڕوانە: ئوفەر
ئوفە
ارفە، الفە، افە، وخش. (ورمی است در پای مال پیدا می شود.)
ئوفە
[نەخۆشینێکە دەبێتە هۆی ئاوسانی دەست و پێی ماڵات.)]