تۆڕی زاراوەپارێزیی وشەدان



وەرای ئامەیش
پێکهاتن، ئاشتەوە بوون
وەرەچەم ئاورە
(هەورا.): چاوبرسی
وەرەی ئامایش
فهمیدن، سر عقل آمدن
آشتی کردن
فراهم آوردن
١- ئاب
[فر. ]
«نا.» ١- ئاو. ٢- ڕەونەق، ورشە و بریسکەی هەندێ شت: تیغی ئابدار. تێبــ. - ئەم وشەیە بە مەعنای ئەسڵی خۆی «ئاو» لە کوردیدا، بە تەنیایی بە کارناهێنرێ، بەڵام لە تەرکیبدا دەچێتە سەروبنی وشە: ئابڕوو، تیزاب.
١- ئابدار
[١- ئاب/١+ دار،(فر. کو.) ]
«نت.» کەسێکی لە دیوەخانی میرەکان و دەرباری پاتشایان و شوێنی تری وەکوو ئەمانە، کاری سازکردنی چاو و قاوە و شەربەت و... ی پێ ئەسپێررابێ. □ «.... دەهاتە کن ئەولادی شاڕۆستەم بەگان سێ ساڵان دەبوو بە سەققا و سێ یان دەبوو بە ئابدارە». «تحفە: ج٢- ١٩٤».
١- ئاتەشی
[ [ئاتەش + ٣- ئی] ]
«ستـ..» ١- هەرچی بە ڕەنگ یا تەبیعەتی ئاگر سوور یا گەرم بێ: یاقووتی ئاتەشی. سووری ئاتەشی. ٢- «کنـ..» ئینسانی تووڕە و تووسن، توندەمیزاج: ئەم پیاوە ئاتەشی میجاز «میزاج» ە.
١- ئاخ
[ «ند.» ]
١- لە کاتی ئازار پێگەییشتندا دەکوترێ: ئاخ پشتم ٢- بۆ دەربڕینی کڕووزانەوە و خەم و خەفەت و بێ دەستەڵاتی: ئاخ چبکەم، ئاخ چیم بە خۆم کرد، ئاخ برا ڕۆ * ئاهـ / ١.
١- ئاخر
[ [عا.: آخر.] ]
«نا.» ١- ئەنجام و دوایی کارێ یا شتێک: با بزانین ئەم کارە ئاخری بەچی دەگا. ئاخری ئەم مانگە دەچێتە بەغدا. □ «سەت ساڵ بکەی بێگانە پەرەستی، ئاخرییەکەی دینی نشوستی». شۆڕەژن من لە هەوەڵ پێم نەکوتی ئاخری حەزرەتی شێخ تێت ئەکوتی «مەلا: گمـ.» ٢- دوایی، دواڕۆژ، عاقیبەت: ئاخرشەڕ. ئاخرت خێر بێ.
١- ئاخری
[[ ئاخر + ٣- ئی]، [عا. کو. ]]
«ستـ.» دووامین شت، ئی دوایی: کتێبــ.ەکەی هەرە ئاخری.
١- ئارق
[[ عا.: عرق] ]
«نا.» تراوێکە لە ئەنجامی گەرمای ماددی، سروشتی یا دەستکرد، یاخۆ کارەساتێکی نەفسی «وەکوو تووڕەبوون»، یاماندووبوونی لەش، لە کۆمەڵی لوو «غددە» کە لە ناو پێستی لەش دان و ژمارەیان دەگاتە دوومیلیۆن، لە کونە وردیلەکانی پێستی لەش دێتە دەر. لە کاتی نەخۆشیدا نەبێ ئارەقی لەش وەکوو ئاو بێ ڕەنگە، ئارەقی هەر چێگەیەکی لەش بۆنێکی تایبەتی هەیە کە دەگەڕێتەوە سەر وجوودی ترشی کیمایی «ئەسید = حامز» لە ناو ئارەقدا. ٩٩%ی ئارەق «ئاو» ە و باقی ماددەی کیمیایی مەعدەنی و عوزوییە کە لە هەموان گرینگتریان «یوورە» یە. ئینسانی باڵق لە سەعاتێکا ٣٠- ٤٠ گرام ئارەق دەکاتەوە، ئارەق کردنەوە دەبێتە هۆی پاک بوونەوەی خوێن لە خڵت و خاڵ. تێبــ. وا دیارە کوردی ئەم وشەیە، لە لەهجەی ناوەندیدا لە بیر چۆتەوە * ١- ئارەقە، عەرەق، «بکـ.» خۆ، خویدان.
١-ئارەقە
[[ ١- ئارەق + ە ــ ئە/١] ]
«نتــ.» تمـ: ١- ئارەق.
١-ئاسار
«نا.»، «سنـ.» تمـ: بناغە. □ «ئاساری لەسەر پاداری نەماوە.»، «... ئەگەر مام غەلیفە بزانێ ئاسارمان دەبڕێیە.» «تحفە: جـ ٢ ــ ١١١». تێبــ.: ئەم وشەیە دەگەڵ «آثار» ی عەرەبی کە کەوتۆتە ناو زمانی کوردییەوە جیاوازە. ڕەنگە دەگەڵ ئاسال، بە مانای پایە و بناغە «تمـ: بورهان، عەبباسی ــ ٤١» لە یەک ڕیشە بن. هس.: ئاسەوار.
١-ئانێ
«ئمـ.»، «سیمـ.»، ١- ئامرازی زەرف تەواو دەکا و «ناو» دەکەوێتە نێوانی هەردوو کەرتی ئامرازەکە.: لە ماڵەوانێ بووم، لە ژوورەوانێ دانیشتبوو. ٢- بۆ تەحدید بە کار دێت: ئەوەتانێ، کامەتانێ؟ دێتەونێ، ڕۆییشتەوانێ، وەرە ژوورەوانێ، بڕۆ دەرەوانێ تەماشای ئاسمان بکە.
١-ئاهوو
[[ستـ: ئاهوو.، پهـ: ئاهۆک]]
عەیب و عیللەت، کەمایەسی و نەقس «لە شتێکدا، لە کەسێکدا». «ئازیز شۆخ شەنگ شیرین تارەنی» «ئاهووی بێ ئاهووی وەش ڕەفتارەنی» «مەولەوی: مکبـ_۱٦۵» ٭ئاهۆ/۵. تێبــ.ینی: ئاهۆکی پەهلەوی لە وشەی «ئاهوو» ی ئاوێستایی هەر بەو مانایەی کە لەسەرەوە باس کرا، وەرگیراوە.
١-ئاو
[[ستـ.، پهـ: ئاپ]]
«نا.» ١- ماددەیێکی شلی بێ بۆنی، بێ تام و ڕەنگه، زۆری لە شوێنێکدا کۆبێتەوە شین دەنوێنێ. لە بەشێک «ئۆکسیژێن» و دووبەش «هیدروژێن» پێکهاتووه، لە ١٠٠ دەرەجە گەرماییدا دەکوڵێ و دەبێتە هەڵم و لە دەرەجەی «٠ » دا دەیبەستێ. سێ بەشی ڕووی زەوی ئاو دایپۆشیوە و لە «هەوا» شدا بە شێوەی «هەڵم» هەیە و کە هەوای سارد کرد دەبێتە باران و بەفر و تەرزە و دێتەوە خوار. ژیانی ئادەمیزاد و گیاندارانی تری سەرزەوی بە ئاو بەنده، گەلێ شتی وەکوو «خوێ، شەکر،...» لە خۆیا دەتوێنێتەوە. ئەو ئاوەی بە ڕووبار و چۆم و کانیاواندا دێ گەلێ ماددەی تێدا تواوەتەوە و تۆز و خۆڵێکی لە هەوادا هەیە تێکەڵی بووه، هەر وەها میکڕۆبێشی تێدایه، بۆیە لەوانەیە خواردنەوەی، پیاو تووشی گەلێ ئازار و نەخۆشی بکا. ئاوی خواردنەوە دەبێ بپآڵێورێ و بە دەرمانی تایبەتی میکڕۆبە خراپەکانی بفەوتێنرێ * «بکـ.» ئاڤ. ٢- شیرەی هەندێک میوە و سەوزیجات.: ئاوی ترێ. ئاوی شووتی تووتن خۆش دەکا. ئاوی گێزەر بۆ حوکمی چاو باشە. ئاوی پڕتەقاڵ. نەختێک ئاوی هەنار بگرن. □ «بە گڵی سپی و ئاوی ترێ» «دۆشاوی شیرنت چۆن بۆ دەکرێ» «مەلا.» ٣- فرمێسک.: چاوی پڕ بوو لە ئاو. پیواز پاکردن ئاو لە چاو دێنێ. ٤- ئارەقەی لەش. :لە عەیبەتان «هەیبەت» هەموو لەشی وەسەر ئاو کەوت. هێند گەرمایە پیاو هەموو گیانی دەبێ بە ئاو * ١ - ئارەق. ٥ـ «مجـ.» بریقە و درەوشانەوەی جەواهێرات «ئەڵماس، پیرۆزه، یاقوت...» □ «ئەو گەوهەری نیکتەی کە لە نالی دەدزن خەڵق «ئاوی نیە وەک ئاگری بێ شەوقی دزانە» «نالی: گمـ ــ ٥٤». *١- ئاب. ٦- تۆوی ئادەمیزاد و ئەو گیاندارانەی بەچکەی خۆیان بە شیری مەمکیان بە خێو دەکەن.: ئاوی هاتەوە * «مکـ.» شاوەت.
١-ئاو هێنان
«مستـ. متـ.»، «مکـ.» تمـ: ئاوکێشان.
١-ئاو کردن
«مستـ. متـ.» ڕشاندنی ئاو لە هەندێ شت «نان، تووتن،...» بۆ نەرم بوونەوە و خاو بوونەوەیان.: نانەکە ئاوکە و دایپۆشە، تووتنەکەیان ئاو کردووە ئیمشەو دایدەگرن.
١-ئاوان
«سـ.»، «سنـ.» تمـ: ئاوەدان. «یاجەگونای من کەڕەم ئاوان تەر» «ڕەحمەت جە تاوان من فراوان تەر» «مەولەوی: مکبـ-٥٣٦».
١-ئاواکردن
[[١- ئاوا + کردن]]
«مستـ. متـ.» - بنیاد نان و دروست کردنی خانوو، یا هەر جێگایێکی بۆ دانیشتن و تێدا ژیان، دەس بدا: چاوەخانوێکی ئاواکرده، ئەم دێیە تازە ئاواکراوە. ٢- «کنـ.» خۆشی و شایی خستنەماڵەوە. □ «بە خێر بێی سەر چاوان ما ڵەکەت ئاوا کرد» «ڕستەیێکە بۆ بەخێر هێنانی میوان دەکوترێ». * ئاوا کردنەوە. «بکـ.» ئاڤاکردن.