تۆڕی زاراوەپارێزیی وشەدان



سەرچاوە: فەرهەنگی خاڵ
ئاڵوو
سەرچاوە: فەرهەنگی خاڵ
ئاڵوو
چەند گرێیەکی بچووکە لە ژێر شەویلە و هێندێ جومگە گیانداردا لە لای نەخۆشی لایەک لە ئەندام خوێنی پیس لەو ئاڵووانەدا کۆ دەبێتەوە و ئازار پەیدا دەکات
ئاڵوو
هاڵوو، بادامەی گەروو لە بن چەنە
نیوەتێکەڵ: خەواڵوو
ئاڵوو
[[پهـ: ئالووک، ئالووگ]]
«نا.» ١- دوو لووی بچووکن بە شکڵی بادام، لەولاولای گەرووی ئادەمیزاد، ئیشیان ئەوەیە گرموولەی سپی «کریات البیزاء» بۆ خوێن ساز دەکەن. * «عا.» لەوزەتەین. تێبــ. ــ جاروبارە هەندێ میکڕۆب پەلاماری «ئاڵوو» دەدەن و پەکی ئەوەیان دەخەن ئیشی خۆیان بە چاکی بکەن و کێم و چڵکیان تێدا کۆ دەبێتەوە، ئەگەر چارەی نەکرێ ئەو چڵک و کێمە دەچێتە ناو خوێنەوە و گورچیلەکان دەئاوسێن، پیاو بێ هێز و لاواز دەبێ. کە کار گەییشتە ئەم ڕادەیە دەبێ «عەمەلیات» بکرێن و دەربهێندرێن. ٢- دوو لووی پچکۆلەی ترن لە ژێر چەناگەوە، لە کاتی ددان ئێشە و گوێ ڕەپە و ئەوجۆرە نەخۆشییانەدا دەئاوسێن. ٣- هەموو ئاوساوێک لە لەشدا، کە ئەنجامی ئەوەبێ شوێنێکی تری لەش کوانی لێهاتبێ یا تووشی نەخۆشییەک بووبی و ژان بکا.: سوورە کوانێکی لە شانی هاتووە، ئاڵووی داوەتە بنەنگڵی. تێبــ. ــ ئەم وشەیە بە گشتی مەعنای شتی خڕ و گرموولە «کروی» یە و ئێستا بەم مەعنایە لە بیر چۆتەوە و لە شێوەی جۆربەجۆری تەرکیبیدا دەبیندرێ. هس.: ئاڵوو باڵوو، زەردەڵوو، هڵوو، هەڵووژە...
ئاڵوو
مەڵازە،(خۆ) مەرازە،(دەر) مەڵاژوو،(کۆ( ئاڵینگ، (شن) مەڵازە، گرێیەکی خڕە لە دەوری گەروو پەیدا دەبێ لەتاو تووێی ئێش و ئۆف یا وەرگەڕانی مل و سەر یا لە سەرمان پەیدا دەبێ._ کەوتن: ئاڵووهاتن. ئاڵوو لەبەر تەووژمی برینیش لە گەلێک شووێنی لەش پەیدا دەبێ لە جومکەکاندا. تێکەڵ، تێکەڵاو بەڵان بە تەنها بەکار نابرێ بۆ وێنە لەگەڵ خەو دەبێتە خەواڵوو
ئاڵوو هەڵدانەوە
«مستـ. متـ.» دەست پیدا هێنان و داماڵینی «ئاڵوو» لە دیوی دەرەوەڕا، بۆ نیشاندنەوەی ئاوساوییەکەی و چاککردنەوەی. تێبــ. ــ لە کوردەواریدا، کە ئاڵووکەوت بەم جۆرە چارەی دەکەن. ا» چەند بەیانییەک لە خورێنی، بە قامکی گەورە لە دیوی دەرەوە و لە ژێرڕا بۆ سەرەوە دەستی پێدا دێنن و جاروبارەش پەنجەیان چەور دەکەن تا چاتر گەرمی دابێنێ و پاشتر دابماڵدرێ. ب» چەند بەیانیان لە خوڕێنی پەنجەی گەورەی دەست دەنوشتێننەوە و قەفی ناوەڕاستی بە بەرزایی دەخەنە نێوانی دوو ڕیزی ددانەوە و ماوەیێک بەم جۆرە دەیهێڵنەوە. ئەمەیان تەنیا بۆ ئاڵووی قوڕگە. * ئاڵوو هەڵدانەوە.
ئاڵوو واڵا
ئاڵوو واڵا
کالای ڕەنگاو ڕەنگ
٢- -ئاڵوو
«پبـ.» بە دوای «ناو» ێکەوە دەلکێ و دەیکا بە «سفەت» .: هێشتا خەواڵوو بوو چاوی هەڵدەگڵۆفی. تێبــ. ــ ا» ئەم پاشبەندە تەنیا «ناوی مەعنا» ی دەچێتە سەر و بۆ ناوی زات «ــ ئاوی» مان هەیە. ب» ئەوەندەی پێم شک بێ هەر لە وشەی «خەواڵوو» دا ماوەتەوە، ئەگەر دەگەڵ ناوی تریش بە کار هاتبێ لە بیر چۆتەوە. هس.: ئالوودە.
سەرچاوە: فەرهەنگی خاڵ
ئاڵوواڵا
سەرچاوە: نالی
ئاڵوواڵا
ڕەنگاوڕەنگ.

کەسێ پوشتانی باڵاتە، حەریفی ئاڵ و واڵاتە
کە شیبهی کاکوڵی ژۆلیدە سەرگەردانی سەودا بێ
ئاڵووباڵوو
آلبالو
ئاڵووباڵوو
(باک) بەلالۆک، (هەوموک) بەڵاڵووک(کۆ) ئاری باری، (هەورا) بەڵاڵوێ، گەراز، (کۆ) ئاری باری، ئەوەی کۆیە وەکوو بەڵاڵووکێیە بەڵان بەرەکەی لە ئی وی گەورەترە، وەکوو دەنگی گێلاسییە بەڵان سوورو ڕەش و ترش و خۆشە
ئاڵووبخارا
آلو بخارا
ئاڵووبخارە
[[ئاڵوو + بخارە= بوخارا «شارێکە لە ئوزبەکستانی سوڤێت]]
«نتـ.»، «مکـ.» جۆرێک هەڵووچەیە، تامی ترشە، ڕەش و زەردی هەیە، ڕەشەکەیان ئیشکە و دەنک دەنک، زەردەکە شیرەدارە و جاران لە ناو خیگەدا هەڵدەگیرا. هەردوو جوورەکەی لە باتی ترش دەکرێتە ناو چێشتەوە. * هەڵووچە پاوەیی، هەڵووچە ڕەشە «سنـ.». هەڵووژە ڕەشە.
ئاڵووبوخارا
میوەو بەری دارێکییە، هەڵووچەڕەشە، هەڵووژه ڕەشە
ئاڵووبەڵاڵووک(ئەردە)
ئاڵوودار
[[ئاڵوو ؟ + دار «درەخت» ]]
«نتـ.» دارێکی ڕاست و درێژە، نە زۆر ئەستوور نە زۆر باریک، بۆ دارەڕای خانوو بە کار دێت.
ئاڵوودار
کەسێکە ئاڵووی هاتبێ یا کەوتبێ، (دەر) مەڵاژوو کەفتی، داری دارەڕایە کە لە کاریتە باریک ترە، ئاڵدار، ئاڵیندار،(خۆ) ئاریندار، دەسەک،( هەو) باهوو، ڕاژە، تەژە
ئاڵووداری
باری ئاڵووکەوتنێ
سەرچاوە: فەرهەنگی خاڵ
ئاڵوودە
گیرۆدەی شتێک
ئاڵوودە
تڵیاگ، تلکیاگ، بوواژۆ، تێکەڵاو، گیرۆدەی چتێک وەکوو دەڵێن فیسارەکەس ئاڵوودەی خوواردنەوەو قومارە
ئاڵوودەگی
تلیان، پلیکان، تێکەڵاوی
سەرچاوە: فەرهەنگی خاڵ
ئاڵوودەیی
ئاڵوودەیی
تێکەڵاوی، گیرۆدەیی
سەرچاوە: فەرهەنگی خاڵ
ئاڵووز
ئاڵووز(باک)