تۆڕی زاراوەپارێزیی وشەدان



ئاوێزە(جا)
هەڵاوەسراو، چرایێکە شووشەی گەورەی پلپلەدارە بە میچەوە هەڵاوەسراوەو هەر لقێکی چرایەکی تێدا هەڵکراوە لە شەوێدا
ئاوێستا
اوستا
ئاوێستا
کتێبی پیرۆزی زەڕدەشت
ئاوێستا
بڕوانە: ئاڤێستا
سەرچاوە: فەرهەنگی خاڵ
ئاوێنە
شووشەیەکی پاکی ڕووناکە دیوێکی دەرمانێکی پێوەیەو دیوەکەی تری شت دەنوێنێ
ئاوێنە
آینه
ئاوێنە
[[پهـ: ئاپگینەک، ئاپکێنەک، ئایێنەک]]
«نتـ.» تەبەقە شووشە یان معدەنە کە ڕوویەکی مشت وماڵ کراوە یان دەرمانی تایبەتی تێدراوە، وێنەی ئینسان و شتی تر دەخۆیدا دەنوێنێ. «یەک زەڕڕە عەکسی پڕتەو دەرکەوت و «توور» ی سووتاند» «ئاوێنە سەخت ڕووبوو، لەم عەکسە تابی هێنا» «سالم: گمـ_۳۵» ٭نەینێ «زا». جام. نەینک، قۆدیک «بکـ.». هاوێنە «مکـ.». تێبــ.ینی: لە زەمانانی کۆندا، تەبەقە مەعدەنێکیان «زیاتر زێو» دەهێنا و ڕوویەکیان لێک و لووس دەکرد و مشت و ماڵیان دەدا، تا وێنەی دەخۆیدا دەنواند، بۆ گەلێ مەبەست کە یەکیان خۆئاڕاییش دان «بە تایبەتی ژنان» بوو. بەڵام ئێستا شووشە یان بلوور جێگەی «مەعدەن» ی گرتۆتەوە کە ڕوویەکی «نیترانی زێو» یا «قەڵایی» و جیوەی بەسەردا دەکرێ و بۆ ئەوەش کە «هەوا» خراپی نەکا ڕەنگی دەکەن. ڕەنگە کۆنترین جۆری «ئاوێنە» کە ئادەمیزاد وێنەی خۆی تێدا دیتبێ «ئاو» بێ و پاشان هەوڵی داوە شتێک لە وێنەی ئاو دروست کا و لەوە دەچێ کە ناوەکەشی لە «ئاو» و «وێنە» تەرکیب بووبێ، ئەوەش مەعلوومە کە هەردوک وشە گۆڕانێکی زۆریان بەسەردا هاتووە تا گەیشتوونە شێوەی ئێستایان. ئاوێنەی ئاسایی لە شووشەی تەخت دەکرێ، بەڵام بۆ هەندێ کاروبار و پێویستیی عیلمی جوورە ئاوێنەیەک لە شووشەی «کووڕ» دەکەن، کە ئەگەر دەرمانەکە لە دیوی زەقایی شووشەکە بدەن وێنەی شت بچووک دەکاتەوە و ئەگەر لە دیوی قووڵەکەشی بدەن ئەوا گەورەی دەکا، لە فیزیادا دوور و درێژ باسی ئەم جۆرە ئاوێنانە دەکرێ. ئاوێنەی باڵابەژن_ «نتـ.» پارچە ئاوێنەیەکی گەورە و چوارگۆشەی درێژووکەیە کە دە چوارچێوە گیرابێ. ٭ئاوێنەی باڵاڕوان، ئاوێنەی باڵانوان، ئاوێنەی باڵانوێن. تێبــ.ینی: جاران لە کوردستان، کە بووکیان بە سواری ئەسپ، یا بە پێیان دەگوێزتەوە، ئاوێنەیەکی ئاوایان ڕووبەڕووی ڕادەگرت تا دەیان گەیاندە ماڵی زاوای. ئاوێنەی باڵاڕوان_ «نتـ.» تمـ: ئاوێنەی باڵابەژن. ئاوێنەی باڵانوان_ «نتـ.» تمـ: ئاوێنەی باڵابەژن. «وەی وەی چەند جوانە، ئاوێنەی باڵانوانە» «فولکلۆر». ئاوێنەی باڵانوێن_ «نتـ.» تمـ: ئاوێنەی باڵابەژن.
ئاوێنە
نەینۆک، نەینک، وێنەی ئاو، ئاووێنە، ڕۆنایی،(باک)درووڤ، قبالە،(جا.، هەورا)جام،(هەمە)جامەک،(باک)قۆدک،(شوان.، جا)باڵەبان،(موک)ڕۆگە، ئاوێنە._ی باڵانووێن: ئاوێنەی گەورەیە._موک)_ی بەرد: ئاوێنەی بەردو بلوورین._بەند: شووێنێکە بەدیوارەکانیەوە زۆر ئاوێنە چەسپکرابێ._ی گچکە: قۆدیلە
ئاوێنە بەند
«ستـ.» تالار یا وەتاغێکی دارودیواری پارچە ئاوێنەی تێ گیرابێ: کۆشکی میرزێندینی هەمووی ئاوێنەبەند بوو. تێبــ.ینی: جاری وا هەیە کە ئەم وشەیە لە باتی «ستـ.» دەبێتە «نتـ.» ئەویش وەختێکە ئەو شوێنەی مەبەستە، زۆر مەشهوور بووبێ و ناوبانگی بڵاو بووبێتەوە.: ئاوێنەبەندەکەی شێخ حەمە سەددیقی نەهرێ جێگەی سەت کەسی زیاتر تێدا دەبێتەوە.
ئاوێنەبین
وێنەدانەوە لە ئاوێنەدا، وێنەی کەس یان بابەتێک لە ئاوێنەدا
سەرچاوە: فەرهەنگی خاڵ
ئاوێنەبەند
شوێنێکە کە ئاوێنەی زۆر چەسپ کرابێ بە دیوارەکانیەوە
ئاوێنەبەند
آینەبند
ئاوێژ
پاشگری بە مانا فڕی دەر، هاوێژەر: تفەنگ ئاوێژێکی دەس ڕاسە
ئاوێژ
بڕوانە: ئاوێژەر
ئاوێژەر
ئاوێژ، ئاوێژیار، هاوێژ، وەشێن، وەشێنەر، هاوێژەر، کەسێکە چتی باوێ و فڕێ بدات
ئاوەخان(موک)
میزدان، تەنەکەیەکی گچکەیە بۆ میز، بەبن لوولەی بلوێری لانکانەوە هەڵداوەسرێ
ئاوەخانە
[[ئاو+ئە+خانە]]
«نتـ.»، «مکـ.» قوتویەکی تەنەکەیە بە ژێر بێشکەی منداڵەوە هەڵداوەسرێ و بلوێری دێتە ناو، کە مناڵەکە میزی کرد بە بلوێردا دێتە ناو ئەو قوتوە.
ئاوەخوەری
آب خوری. (دهنەی عجمی.)