تۆڕی زاراوەپارێزیی وشەدان



سەرچاوە: فەرهەنگی خاڵ
ئازووخە
پێ بژیوێکە کە هەڵبگیرێ بۆ خواردن
ئازووخە
آذوقه
ئازووخە
«نا.»، «سنـ.» تمـ: ئازووقە.
ئازووخە
دانەوێڵە، کوویت، تفاق، پێ بژێوێکە، کە بۆ خوواردن هەڵبگیرێ
سەرچاوە: فەرهەنگی خاڵ
ئازووقە
ئازووقە
آذوقه
ئازووقە
[[ ئاز + ئووقە = ئووکە] ]
«نتـ.»، «مکـ.، کئێر.» دانەۆیلە و رۆن و خواردەمەنی تر کە بۆ چەند مانگ یا چەند ساڵ یا فەسڵێک لە ماڵ دادەنرێ.: ئازووقەی ئەو ساڵمان داخستووە، لە کوردەواری چەند ڕۆژێکی بمێنێ بۆ ڕەمەزان ئازووقەی تایبەتی ئەم مانگە دادەخەن. * تفاق، زەخیرە تێبــ. ــ دوکتۆر معین لە فەرهەنگی فارسیدا «جـ ١، ل ــ ٤٩» ئەم وشەیە دەباتەوە سەر «ئازووق، ئازۆق» ی تورکی، کەچی سەر و گوێلاکی وشەکە بە لای منەوە لەوە نەدەچوو. تا لە قامووسەکەی «ژابا JABA» دا «ل ــ٧» تووشی وشەی «ئازپێش، ئازچی» هاتم بە مانای «ئاشپەز، ئاشچی». هەروەها خوالێ خٶشبوو «پوورداوود» کە «گاتها» ئاویستای وەرگێڕاوە و لێکی داوەتەوە لە لاپەڕەی ٤٦ی بەرگی دووەمی «یادداشتهای گاتها» ئاوا دەڵێ: «... ئازووتی = ئازووئیتی: لە ئەسڵا بە مەعنای «چەوری» یە، بەڵام زۆر جار مەبەست خواردەمەنییە لە بەرامبەر خشویدە کە خواردنەوەیە...» جا ئەگەر «ئازووقە» لە «ئازووئیتی» ئاوێستایی وەرنەگیرابێ سەیرە.
ئازووقە
تفاق، دانەوێڵە، کوویت، ئەو دانەوێڵەیەیە، کە لەماڵێدا بۆ خوواردەمەنی دابنرێ
ئازووقەداخستن
«مستـ. متـ.»، «کئێر.» کڕین یا پەیداکردنی خواردەمەنی، ئەوەندەی بەشی ماوەیێک بکا و عەمبار کردنی.
ئازوگووێز(کە)
گووێزتنەوە، ئاڵووگۆڕ، چت پێک گۆڕینەوە
ئازوگوێز
ئازوگوێزان: commutation، ئاوەڵناوەکەی دەبێتە ئازوگوێز Commutative - لە ژمێرکارییەکی جووت ئەندامدا (X و Y)، ئازوگوێز کردنی ئەو دوو ئەندامە کار ناکاتە سەر ئەنجامی ژمێرکارییەکە. واتە ئەنجام بەرتاوی ڕیزبەندیی دوو ئەندامەکە نییە، بۆ نموونە بڕوانە کۆکاری و جاراندنی «ژمارەی سروشتی»: X + Y = Y + X // X * Y = Y * X // 3 + 9 = 9 + 3 //5 * 4 = 4 * 5 // کەواتە کۆکاری و جاراندن ژمێرکاریی ئازوگوێزن بەڵام کەمکاری و دابەشین «ئازنەگوێزن»: noncommutative operations. «ئازوگوێز» لە گەرمیان بۆ «جێگۆڕکێ» بەکار دەهێنرێت و لێرەشدا بۆ خۆ لادان لە تێک گیرسانی ئەم چەمکە لەتەک «جێگۆڕکێ»ی فەرهەنگیدا، « ئازوگوێز» پەسەند کرا. بۆ «ژمارەی سروشتی» و «تامژمار» بڕوانە پەراوێزی تایبەت بەو دوو چەمکە.
ئازوگوێزان
ئاوەڵناوەکەی دەبێتە ئازوگوێز
ئازوەر
چاولەدوو، قاڕنان، زگبرسی، چاوچنۆک._ ی: چاولەدوویی، قاڕنانی، زگبرسێتی
ئازپیش
آشپز
ئازگار
تەواو، بەشوێن یەکدا بێ بڕانەوە و نێوان: دوو ساڵی ئازگار لە زیندان بووم
ئازۆخە
بڕوانە: ئازووخەو ئازووقە