تۆڕی زاراوەپارێزیی وشەدان



مووریچکە
مێروولەکردن، مووژەڵە، مۆریجانە
مۆدێلی هەرمەنووتیک
hermeneutic model, ڕێبازێکی هزرییە پەرۆشی لێکدانەوەی تێکستی وەهایە کە بە ئاسانی بەردەرک نین. مۆدێلی هەرمەنووتیک لە تەرجەمەدا جەختی لەسەر لێکدانەوەی تێکستە و بڕیاردانە لەسەر ئەوەی چی لە تێکستەکەدا تەرجەمەی ڕاستەوخۆ هەڵناگرێت و پێویستی بە داڕشتنەوە هەیە.
مێروولەکردن
مووژەڵە، مێرووچانە. کاتێک سووڕی خوێن لە بەشێکی جەستەدا بەباشی ناگەڕێت، ئەو جێیە سڕ دەبێت و دەتەزێت. پاش گەڕانەوەی خوێن، بروسکەی چقڵئاسا لەو شوێنەدا دەگەڕێت تا نێزیکەی خولەکێک.
مەترسیی دوودڵی
مەیلی ڕەنگاڵەبوون
variability-oriented, لە زمانەوانیدا دەکاتەوە بەکارهێنانی زمان بە شێوازی جیاواز، دەربڕینی جیاواز لەلایەن مرۆڤگەلی جیاوازەوە.
ناسوودە
نائاسوودە.
نووسیار
دۆکیومێنت.
نووسیاری زانستزا
Specialist literature, Nonfiction, non-fiction تێکستی «فاکت»ی جۆراوجۆر، وەک ماتەماتیک، جیۆگرافیا، مێژوو، فیزیا...هتد. فاکتنووس: کەسی نووسەرە لە بواری فاکتدا.
نووسیاری وێژەزا
Fiction, Belles-lettres تێکستی وێژەیی، دەقی ئەدەبی. وێژەنووس: کەسی نووسەرە لە بواری وێژەدا.
نووکەودەر
گۆشەی نووکەودەر، گۆشەی بچووکتر لە 180 پلە، گۆشەی ڕووگرد، نووکی گۆشەکە ڕووی لە دەرەوەیە.
نووکەوژوور
گۆشەی نووکەوژوور، گۆشەی گەورەتر لە 180 پلە، گۆشەی ڕووچاڵ، نووکی گۆشەکە ڕووی لە ژوورە.
نۆرە قووڵەکان
Deep-roles چەمکێکە Moxnes دایهێناوە بۆ ئەو شانۆرە (نۆرەی سەرەکی)ـیانەی لە سازمان دەبینرێن و ڕیشاڵیان لە خێزاندا هەیە: باوک، دایک، کوڕ، کیژ و ئەوجا یاریدەر (کە دەشێت: ئامۆژگاری ژیر، خزمەتکار... بێت). بە دیدی Moxnes خێزان یەکەی بنەڕەتی سازمانە و بریتییە لە سێ کۆڵەکەی سەرەکی: ڕەسین، جەندەر و هەرەم evaluation, gender, hierarchy.
نێزیکترین زۆنی فراژووتن
Zone of Proximal Development (ZPD)، چەمکێکی «ڤیگۆتسکی»ـیە بۆ ڕاڤەکردنی ئەو زۆنەی ڕێک لە بان ئەو نهۆمەوەیە کە زارۆک تێیدا زاڵە بەسەر توانا و زمانی خۆیدا. ئەمیان دەبێتە کایەی دنەدەر بۆ هەڵکشان.
هاوبەستەبوون
Interdependence, لە هاو-وابەستەبوون کورتکراوەتەوە بۆ بە واتای وابەستەبوونی هەمەلایەنە.
هاوتابوونی ئاڕاستەبار
هاوتابوونی خۆڕسک