تۆڕی زاراوەپارێزیی وشەدان



بەرگوتی نێوانزمانەکی
interlingual effability, تەرجەمەکردنە لە زمانێکەوە بۆ زمانێکی دیکە.
بەرگوتی نێوزمانەکی
intralingual effability, داڕشتنەوە و دەربڕینی تێکست هەر بەو زمانەی خۆی (لەنێو زمانەکەدا) بەڵام بە شێوازێکی دیکە.
تەرجەمەی نێوانزمانەکی
interlingual translations, ، تەرجەمە لە زمانێکەوە بۆ زمانێکی دیکە
تەرجەمەی نێوزمانەکی
intralingual translations, ، تەرجەمە هەر بەو زمانە خۆی (لەنێو زمانەکەدا) بەڵام بە شێوازێکی دیکە
نێزیکترین زۆنی فراژووتن
Zone of Proximal Development (ZPD)، چەمکێکی «ڤیگۆتسکی»ـیە بۆ ڕاڤەکردنی ئەو زۆنەی ڕێک لە بان ئەو نهۆمەوەیە کە زارۆک تێیدا زاڵە بەسەر توانا و زمانی خۆیدا. ئەمیان دەبێتە کایەی دنەدەر بۆ هەڵکشان.
نێو-هێمابار
intrasemiotic, لەنێو چێوەی هەمان سیستەمی هێماباردا. تەرجەمەی نێو-هێماباری intrasemiotic translation واتە تەرجەمەکردن لە چێوەی یەک جۆر سیستەمی هێماباردا، بۆ نموونە لە زمانێکی دەنگی (ئاخافتن)ـی مرۆڤکارەوە بۆ زمانێکی دیکەی هاوجۆر. ئەم جۆرە تەرجەمەیە لە ڕووی هێمابارییەوە هاوتایە، لە هەردوو لادا، بۆ نموونە، کەناڵی دەنگی دەکاتە کەناڵی دەرککردنی واتا.
نێوان-خۆیەکی
inter subjective, چەمکێکی سەر بە جڤاکناسییە خەریکی کارلێکی جۆراوجۆری مرۆڤەگەلە. باسی لە پێکهاتنی مرۆڤ دەکات لەسەر دابونەرێت، ڕێوڕەسم، دیاردە، بۆچوون و بەهای «خۆیەکی»ـی پەسەند لە نێوانیاندا.
نێوان-خۆیەکەتی
نێوان-فەرهەنگی
نێوان-هێمابار
intersemiotic, لە نێوان جۆری جیاوازی سیستەمی هێماباردا. تەرجەمەی نێوان-هێمابار intersemiotic translation واتە تەرجەمەکردن لە سیستەمێکی هێمابارەوە بۆ سیستەمێکی دیکەی هێمابار. ئەم جۆرە تەرجەمەیە لە ڕووی هێمابارییەوە هاوتا نییە، بۆ نموونە تەرجەمە لە زمانێکی دەنگییەوە - وەک کوردی - بۆ زمانێکی نادەنگی، وەک زمانی ئاماژە یان زمانی برەیەڵ Braille (نووسینی نابینا) کە تێیاندا سیستەمی هێماکار، ڕێگەی دەرککردن لە کەناڵی دەنگییەوە دەگۆڕێت بە کەناڵی دیتن و کەناڵی دەستلێدان.
نێوانتێکستبارەتی
Intertextuality, هەڤبەندیی لە نێوانی تێکستی جیاوازدا، بەستەری نێوان تێکستی جیاواز.
نێوانجی
وەرگێڕ، موتەرجیم.
کە ئینگلیز دەبنە خاوەن دەسەڵات و بەرپرسی موراجەعەی خەڵق باوکم گوتبووی پێویستە لە مسڵمانان چەند کەسێک فێری زمانی ئینگلیزی ببن هەتا بێ نێوانجی لێیان تێبگەین.(کتێبی ((حەماغای گەورە))ی مامۆستا مەسعوود محەمەد. لاپەڕە 85)
نێوانزمان
interlingua, زمانێکی نێوان، زمانێکی داتازێی یاریدەر. جگە لەم واتایە، وشەی «ئینتەرلینگوا» Interlingual – یەکەم پیتی گەورەیە - ناوە بۆ زمانێکی هەڵبەستە (دەستکرد) ی هاوبەش کە لە ساڵانی 1937-1951 لەلایەن International Auxiliary Language Association (IALA) ـەوە هاتە داڕشتن. ئینتەرلینگوا گردکردنەوەی وشەمەنیی زمانە گەورەکانی ئەورووپا دەکاتە بنەما کە ڕیشەیان لە لاتین و گرێکیدایە. ڕێزمانی ئینتەرلینگوا زۆر ساکارە بۆ ئەوەی تێگەیشتن و بەرکارهێنانی ئاسان بێت.
نێوانساز
mediator, mediative
نێوانسازی
نێوانسازی زمان
language mediator, کەسێک زمانێک بگوێزێتەوە بۆ زمانێکی دیکە.
نێوبەریان
Intersubjective، نێوبەریانەتی Intersubjectivity- چەمکێکی سەربە دەروونناسییە مەبەست لێی: 1- ئەزموونی زیاتر دەرهەستی، نەک بەرهەستی، هاوبەشی چەندین کەسە، بۆ نموونە چەندین چاودێر لە تۆژینەوەی زانستیدا. 2- هاوسەمای دەستەیەک مرۆڤە کە بۆچوون، خولیا، مەیل و ...هتد-ی خۆیان لە چێوەی پەیوەندیی نێوخۆیان دەبینین، جا هەستاندنیان لە دیاردەکە وێکچوو بێت یان جیاواز. ئەم جۆرە هەستاندنە لە کەسانی دیکە خزمایەتی هەیە لەگەڵ چەمکی «هۆشەدەر». بڕوانە چەمکی «هۆشەدەر». سەرچاوەی ئەم پێناسەیە: فەرهەنگی دەروونناسی: Psykologilexikon. بۆ چەمکی «بەریان» یش بڕوانە لیستی زاراوە زانستییەکانی گۆڤاری «کۆڕی زانیاری کورد»- بەرگی چوارەم – ساڵی 1974. مەسعوود محەمەد، «زاراوەسازیی پێوانە».
نێوتۆژ
بنلێو، بنتۆژ. مەبەستێک و بابەتێکی بە ئاشکرا نەگوترێت بەڵام دیاریش بێت. پێچەوانەی پاتەوپات Explicit
نێوتۆژکاری
implication, چەمکێکی تەرجەمەناسییە دەڵێت: ئەوەی لە تێکستی سەرشاردا پاتەوپات explicit ـە، ڕوونکردنەوەی زیادی هەیە، لە تێکستی ئارمانجدا تێببرێت، کەمبکرێتەوە، نێوتۆژ implicit بکرێت. نێوتۆژکاری پێچەوانەی «پاتەوپاتکاری»ـە.
نێوتۆژکە
implicature, واتای مەیلەو پەنهان لە تێکستدا. مەبەستی شاراوە کە وشە و ڕستەی تێکست ڕاشکاوانە پێشانی نادەن.