تۆڕی زاراوەپارێزیی وشەدان



شەرماندن
شەرمشکێنە‌
سەرمەشقانەی پێ دەڵێن کە بە ئەصل «شەرمشکێنە‌»یە، بەو پارەیە، یان بەو شتە نرخدارەی وەک زێڕ و خشڵ دەگوترێ لە شەوی بووکێنی زاوا دەیدا بە بووک و شەرمی پێ دەشکێنێ و پەردەی لەسەر ڕوو هەڵدەداتەوە، ئا بەوە دەگوترێ،
نەزانان کردوویانە بە «سەرمەشقانە» کە لە «شەرمشکانە»وە هاتووە.
سەرچاوە: مەسعوود محەمەد، کتێبی «زاراوەسازی پێوانە» و «دەستە و دامەنی نالی»
شەشپاڵوو
نیگارێکی سێڕەهەندی ئەندازەکییە خاوەن هەشت ڕێکگۆشەیە، دوازدە لێوار و شەش دیو.
شەشگۆشە
Hexagon هێکساگۆن، شەشسووچی ڕێسابەند.
شەمچە
دەنکەشخارتە.
شەواو
ئاوپێوەنان. وەسەرگێڕانی ئاوێکی زۆر بۆ مەبەستی تێرئاوکردنی تووتن و گوڵەبەڕۆژە دوای هەراشبوون و نزیکبوونەوە لە پێگەیشتن، شەواو لە ناوەڕاستی هاوین و بە ئاوێکی زۆر دەکرێ و هەموو سەرەبەنداوەکان دەکرێنەوە، تا تووتنەکە بەتەواوی پاراو ببێ، ئەم کارە لە شەودا دەکرێ بەدوو هۆ، یەکەمیان، شەوان فێنکە و ئاوەکە هاڵاو ناکا و تووتنەکە گەرم نابێ. دوەم، شەوان تووتنەوانەکان بەکەمی ئیشیان بە ئاوە و نۆرەی لەسەر نییە و چەندی بتەوێ ئاو ڕادەبەستی.
شەپڕە
بە زاراوەی موکریان دەکاتەوە «فێ» واتە «داء الصرع»، بە لایتنیش «Epilepsy»، لە هەندێ باریشدا دەکاتەوە شەلەل. بەلاتینی پێی دەڵێن Polio.
بەشەکانی ئاخافتن
parts of speech
بەهاکێشەکێ
ڕێسای بەهاکێشەکێ Associative property – چەمکێکە لە ماتەماتیک و بەتایبەتی جەبری دەرهەستدا بەکار دێت بۆ ژمێرکارییەک (جاراندن یان کۆکاری) -ی سێ ژمارە و زیادتر، ڕیزبەندیی ژمارەکان بایەخی نەبێت بە مەرجێک ڕیزبەندیی «ژمێرکارییەکە» نەگۆڕدرێت، ئەنجام هەر یەکە: (x * y) * z = x * (y * z). // (x + y) + z = x + (y + z). // بۆ زاراوەی «بەهاکێشەکێ» بڕوانە «واتاکێشەکێ» لە «زاراوەسازیی پێوانە»دا، مەسعوود محەمەد. سایتی مامۆستا www.mamosta.net
فراژووتنی پیشەوەرانە
Professional development
فێربوونی پیشەوەرانە
Professional learning
مۆدێلی وشەمەنی
Lexical model
نەخشەدۆزی
نەخشەکاری
کار کردن لەتەک نەخشەدا، هەم نەخشەکێشان دەگرێتەوە و هەم سەروکاری دیکە.
هۆشەدەر
کەسێکە توانای «هۆشەدەری» Mentalization Capacity ی هەبێت. هۆشەدەری چەمکێکی سەربە دەروونناسییە بە واتای نۆڕین لە دیاردەیەک لە ڕوانگەی جۆراوجۆرەوە، خۆنۆڕین لە ڕوانگەیەکی دەرەکییەوە و بەرانبەرنۆڕین لە ڕوانگەیەکی نێوەکییەوە. «هۆشەدەر» لە «زاراوەسازیی پێوانە»دا هاتووە، بڕوانە لاپەڕە 55.
هۆشەدەری
پەیبردن و هۆششکان بە بابەت و دیاردەی جۆراوجۆر. «هۆشەدەر» ئەو کەسەیە پەی بە بابەت و دیاردە دەبات، هۆشی پێیان دەشکێت و دەرکیان دەکات.
بڕوانە: مەسعوود محەمەد، «زاراوەسازیی پێوانە»، سایتی مامۆستا www.mamosta.net.
هەستکێشەکێ
چەمکێکی جگە لە واتای بەرهەستی خۆی، هەستی دیکەش کێش بکات. بۆ واتاکێشەکێ، ئاواتکێشەکێ، هیواکێشەکێ، ترسکێشەکێ، تەماکێشەکێ، خەیاڵکێشەکێ، فریوکێشەکێ، درۆکێشەکێ، بڕوانە جەلیزادە، «زاراوەسازیی پێوانە»، www.mamosta.net,
وشەبین
literal, word-for-word, تەرجەمەی وشە-بە-وشە: Metaphrase, literal translation, direct translation, word-for-word translation, گواستنەوە تاکتاکی وشە لە زمانێکیەوە بۆ زمانێکی دیکە، سەرنجگیری وشەیە. بۆ پێچەوانەی «وشەبین» بڕوانە چەمکی «واتابین».
وشەخان
Vocabulary، گەنجینەی وشە، وشەزانی.
وشەدانسازی
lexicography, سەربە کاروباری وشەدانەوە، کاروباری فەرهەنگنووسییەوە.
وشەسازی
پیشەئاست
ئاستی کەسێک لە پیشەکەیدا، بۆ نموونە مامۆستای ئاستی بنەڕەتی یان ئامادەیی.
پیشەبژێری
Vocational preference، تێست و دیدار بۆ هەڵبژاردن و دامەزراندنی کارمەند. بۆ «پیشەبژێر» بڕوانە «لیستی زاراوەکانی فەلسەفە و ژیربێژی»، گۆڤاری کۆڕی زانیاری کوردی، ژمارە 4 ساڵی 1974. بڕوانە جەلیزادە م. م. «زاراوەسازیی پێوانە»، سایتی مامۆستا mamosta.net.
پیشەساڵ
ژمارەی ساڵ لە پیشەدا
پێشەوباز
بازدان بۆ پێشەوە. پێچەوانەکەی «پشتەوباز» بازدان بۆ پشتەوە.
پێشەوژمێر
ژماردن ڕووەو پێش یەک، دوو، سێ، چوار... هتد. پێچەوانەی پشتەوژمێر.
ڕەشەبای دارئاوس
ڕەشەبایەکی سێڕۆژەیە لەگەڵ کۆتایی چلە و لە هەفتەی یەکەمی کۆتایی زستانە کە هەفتەی خدرە، هەڵدەکات و گوایە دارەکان دەئاوسێن و خۆیان ئامادە دەکەن بۆ گەشە.
پاش ئەم بایە ئەوجا نۆرەی بای وەعدە دێت کە هەژدە ڕۆژ پێش نەورۆزە.