تۆڕی زاراوەپارێزیی وشەدان



فەریکەمامۆستا
بە مامۆستایەک دەگوترێت کە ئەزموونی مامۆستایەتی کەمە و لە بەرایی کاریدایە پاش تەواوکردنی ڕشتەی خوێندنی مامۆستایەتی.
مۆدێلی ئامرازەکی
instrumental model, مۆدێلێکی تەرجەمەکردنە دەڵێت تەرجەمەکردن گواستنەوەیە و لەو گواستنەوەیدا خاڵ هەیە بە ناچاری وێڵ دەکرێن.
نامۆیاندن
foreignizing, تەرجەمەکردن بەشێوەیەک مەبەستی لێی، جگە لە گواستنەوەی پەیام و کارکرد، گواستنەوەی داڕشتن و چەمکی نوێیە بۆ زمانی ئارمانج.
نەومامۆستا
بەو مامۆستایە دەگوترێت کە تازە خوێندنی ڕشتەی مامۆستایەتی تەواو کردووە و ئەزموونی مامۆستایەتی نییە.
هاوئامێز
include, لەئامێزگرتن. لەسەرکردن، وەرگرتن، لێسەلماندن.پێچەوانەی دەرئامێز: exclude
وانەنامە
syllabus,
چەمکامێز
چەمکامێزاندن
conceptualization, چەمکامێزکردن، چەمکاندن. واتای یەکەم: پێڤاژۆی داڕشتنی بیرۆکەی گشتی، واتای دووهەم: بیرۆکەی گشتی دەربارەی بابەتێک یان دیاردەیەکی تایبەت کە گشت ئادگار و خەسڵەتەکانی ئەو بابەت و دیاردەیە گرد بکاتەوە.
کارامەیی جڤاکی
social skills
کارامەیی فێربوون
کارامەیی ڕاگەیەنکارانە
communicative competence, چەمکێکی سەربە زمانەوانییە، بۆ پڕکردنەوەی ئەو کەماسییەی لە چەمکی «کارامەیی زمانەوانیانە» linguistic competence دا بەدی دەکرا، هاتە داڕشتن بە واتای کارامەیی مرۆڤ لە دەرککردنی ڕێزمانزانیی خۆی - زانستی ڕستەسازی (سینتاکس) syntax, وشەسازی (مۆرفۆلۆژی) morphology و فۆنێمناسی (فۆنۆلۆژی) phonology ... هتد - وەک دیاردەیەکی کارکردانەی جڤاکی بۆ دەربڕینی دروست لە دۆخی، لە کات و جێی تایبەتدا. سەرچاوە: ڤیکیپەدیا https://en.wikipedia.org/wiki/Communicative_competence
سام
گەلێکی تایبەتە بە باکووری ئەورووپا، نیشتیمانەکەیان، سامەلاند دابەش بووە لە نێوان باکووری ڕۆژاوای ڕووسیا، باکووری فینلاند، سوێد و نۆروێژ.
ماهی مام
دۆش دامام، بە بۆمبەست گەیشتم، ماهی بە شاخێکی کوڕ دەڵێن کە دەرفەتی سەرکەوتن بە سەریدا نییە. لە باڵەکایەتی یەکێک کارێکی لێ ئەستەم بێت و دەروەستی نەیەت، دەڵێت، ماهی مام.
هۆکار و ئاکام
Cause and consequence.