تۆڕی زاراوەپارێزیی وشەدان



دابۆڕین
(باک.): تێپەرین
دابەرزین
(زا.):سینگ ڕەپێشخستن بۆ شەڕ
دابەزین
لەسوواری هاتنە خووار، لە شووێنێکی قۆناخ گرتن، هاتنە خووار،داوەزین، خووارەوهاتن، داخوزین، داخزین
دابەشین
بەشکردن، بەشینەوە، پەخشکردن
داتاشین
تاشینە خووارەوە، داتاشرینە خووارەوە، داپاچین، پاچین. ساختە کردن. دروستکردنی ووشەیەک لەو وشەیەک
داتسین
داتەمین
(ئەردە.): خەم وتەم و خەفەت داگرتنی کەسێک، داتەمیان
داتەپین
تەپین،ڕۆچوونی زەوی سستەک و سەربان و ئیتر،دانمان،داتەپان، داهاتن، نزم بوونەوە و داتسانی بان و گووێسووانە. مەبەس لە پیربوون و بەناواچوونی گیاندار
داتەکین
مەبەس لەنابووت بوونی مەردومە، ئەوەندەم لەبازاڕ چتمەک کڕی داتەکیم، واتە هیچم نەما. بەتاڵ بوونی ئامانی پر لە چت ،کەهیچی تێدا نەمێنێ. بۆ پیربوون و لە ناوەوە چوونی گیانداریش بەکاردەبرێ
داجووین
جوویین،ڕۆیین، ڕۆشتن
داخزین
داخزان،خزان، خزین، تێخزان، خۆشین
داخوزین
(ئەردە.): لەسوواری ووڵاخیەوە دابەزین ،هاتنەخووار
داخوشین
داخوڕین
تیڕاخوڕین، گرماندن،گوڕڕاندن
دادڕین
دڕاندن،داتڵیشاندن،تڵیشاندن، دڕین ،دڕانی چت لەسەر باری درێژی، دڕاندنێکە لەسەرڕا بۆ خووارەوە
دادۆشین
ئاژاڵ و ماڵاتان و گیانداران دۆشین بە نهێم، لەناو ئاوی گەرمدا دەست بە ئەندامی لە جێ چوو داهێنان تا بێتەوە جێگای خۆی. گووی بڕی کردن، گیرفان تەکاندن، دەستبڕین، داڕووتاندنی مرۆڤ بە نا خونەک
دارجۆخین
دارێکە لە نێو جۆخینێیدا دەچەقێنن لە کاتی گێرە دا گای بنەی پێ دەبەسترێتەوە
داردۆخووین
(باک.): داردۆخین
داردۆخین