تۆڕی زاراوەپارێزیی وشەدان



پەپکە
گونک، گرمووڵە، گوتکە. (کە.، ڕۆژ) پاپۆکەی ماری. (ئەردە) ئەنگوتکە هەویری پانکراوەوەیە. خەرمانی گێرەکراوە، کە هێشتا شەنە نەکرابێ. خەروای هەنجیرو پەنیرو ڤیر. گونک، (ئەردە) ئەنگوتکە هەویری پانکراوەوەیە._بەستن: پەپکەدان، پاپۆکەکردنی مار._خوواردن: پەپکەبەستن، پێچ خوواردن و جینگڵوانی مارە._دان: پەپکەخوواردن
پەپکە مالینچکانە(ئەردە)
پەپۆکە(خۆ.، ڕەوا)
کوللێرەی بچووک، خەپلە کە بۆ منداڵان دەکرێ
پەڕەئەسترێلکە
پەڕەسلێرکە
حاجی ڕەش، (باد) هاجی ڕەشک. هەچهەچک، (زەن) پلیسر، پەرەئەسترێلکە. (دەر) سیپرۆسنەک، (هەورا) پلیزگرد، (دەرکۆ) پەرەسێلکە، (دەر) تسێپرووسنەک، سپیسنک، پەڕەسووێلکە، باڵندەیێکی ڕەشی باڵ و کلک درێژە، هێندێکیان بەرگەردەنیان زەردە لە چۆلەکەی گەورەترەو تەنها لەنێو ئاوەدانییاندا دەژی و لە جێگای بڵند هێلانە دەکات، چونکو کە لەسەر زەوی بنیشێ ناتووانی بفڕێ
پەڕەسلێنکە
پەڕەسێلکە
پەڕەسلێرکە، باڵندەیێکی باڵ و سەر ڕەشی ژێر زگ سپی و بەرچەنە سووری کلک دوو فاقی چکۆڵەیە
پەڕەکە(ئەردە)
پەراسوو، پەڕەی چتی. پەڕەی ئاشی و ئیتر
پەیتووکە
باڵندەیێکی زرنگ و توندو تۆڵە، کلک هەڵتەکێنە، کلک هەڵسەنگێنە
پەیینکە
ئاردێکە دەکرێ بە گونکەوە لەکاتی کردنەوەیدا بە نان تا بەدەست و تیرۆکەوە نەنووسێ
پەیینکە(ئەردە)
ئاردێکە لەسەر کەوڵی بڵاو دەکەنەوە تا هەویرە ئەنگوتکی پێوە نەنووسێ
چارۆکە
(هەورا) کۆڵوانە، چاریکە، (باک) چارۆگە، چارک، شاڵینە، پارچە چیت یا هەر تنراوێک بێ ژنان لە کۆڵی خۆیانی وەردەگرن، لەناو شیناوەردیانیشدا چتی تێدەکەن. سەرپۆشی ئافرەتانە. منداڵدان، پزوو، پرزانگ. گیایەکە وەکوو بامێ وایە بەڵام نزمتره و گەڵایەکانیشی ووردترن، گوڵی زەرد دەگرێ ئاژاڵ باشی دەخووات
چاوسپیلکە
چاوقووڵکە
چاوەقووڵە(ئازارێکە)، (کە) بە چەوازی
چاوچاویلکە(خۆ.، کۆ)
چاویلکە، برینێکی پیسە. گەمەیەکە بە مەرج دووکەس چاو لێک دەکەن کامیان زووتر چاوی بقووچێنێ دەیدۆڕێنێ
چاوڕوونکە(هەو)
چاوکسکە(سەر)
گیایەکە
چاوکوتکە
گیایەکی گەڵاخڕی گوڵ زەردە
چاوکوتکە(موک)
جوورە ترێیەکی سپییە گلووی خڕو سپی و ڕوونە دەنکی لە نێویدا دیارە