تۆڕی زاراوەپارێزیی وشەدان



شەکە
شیکه، بەرازی مێینگەی یەک دووساڵانەیە. کڵاوێکی تووکنه لەپێستی بەرخ دروست دەکرێ.
شەکەرۆکە
(بابا.) کەرتەشی. سەلکه تەشی. (خۆ.) شەکرۆکه. گیایەکە گەزێک بڵند و گوڵی شین و تۆپ دەردەکات، بنەکەی بکوترێ تا دڕکوداڵی لێ جووێ دەبێتەوە دەبێتە پووشوو. جەویەکەشی لەگەڵ ئاردی گەنم و شیری بکرێته لۆلکه لەسەر برینی تەشەنەدار دانرێ چاکی دەکاتەوە. کۆڕیکی ترک زمانانی ئێرانییه بەرگی کچانی لەبەردەکەن و سوورا و وسپیاوی پێدەکەن و چەقەنەش لەدەستدەکەن لە نێو کۆڕی لۆتیاندا هەڵەدەپەڕی و چەقەنەی لێدەدا باب و مام و برا و ئیتری دمبەکی بۆ لێدەدەن پاش ماوەیەکی یەکەیەکە سەردەکاتە سەرکۆشی هەموویان، خۆم دووراودوور دیتومه.
شەیتانۆکە
قاقلۆکەشەیتان، قاقلەجنۆکە، ـ ی نیوگڵی، قەپووچکە، قەپووشکه، چتێکه لە کوژەکە کەرانە دەچێ و کرمیش تێدایە.
فرتکە
(سوور.): (موک.) فڕکه٬ باڵندەکە- ی کرد و ڕۆیشت٬ مرۆیەکە- ی کرد و ڕۆیشت: هێزی دا خۆی و ڕۆیی
فسکە
(کۆ.):سرتە٬ پیوازی فسقه٬ فیسکە
فڕفڕۆکە
فڕفڕۆک٬کژک٬ پەروانه٬ بادەوە٬ لە قاقەز وەکوو چەند قاپووچکێکی دروستدەکرێ بای لێدا دەسوڕێ
فڕکە
بەفڕکە٬ بەتاڵووکە٬ بەپەلە٬-ی کرد: بۆمرۆڤان:تیژتێپەڕیی بۆ هەموو زیندەوارێکی دەبێ٬بەواتا هێزیدا بەخۆی و ڕۆیشت و دەڕپەڕی.(باک.٬بابا.)بازوقه٬فیچقه٬ خووێن فیچقەی بەست. خووێن –ی بەست:خووێن بازرقەی بەست. فجووق٬ فچووز٬(سوور):فرتکه٬باڵندەکە-ی کرد واتە باڵی لێکدا و فڕی و ڕۆیشت
فڕۆکە
باڵافڕ٬ باڵوون٬پڤۆک
فیتکە
فوویەکە لەسەبیلەی دەکرێ بۆ فڕێدانی سووتووەکەی
فیسکە
فیشکە
جوورە دەنگێکە وەکوو دەنگی ماری وایه٬ دەنگ و فیشاندنی مار
فیشکە فیشک
لووشەلووش٬ فیشکەی یەک لەدووای یەکتری
فینکە
فونگە٬ فینگه٬ فینکەفینک
فیڕکە
گیابڕە٬دەردێکە بە گیاندار بگات بەخۆیدا دەفیڕێنێ و کوژندەیە
فیکفیکە
فیتفیته٬ فیقفیقە
فیکە
(بابا.کە.):فیقه٬ فیتوو٬ جوورە دەنگێکی باریکە بە لێو لێ دەدرێ بەدەم باوە لەزار دێتە دەرەوە٬ شووان ئاژاڵی پێ لێ دەخوڕێ٬ سووار ئەسپی پێ ئاودەدا و هێمنی دەکاتەوە دز هاواڵەکانی خۆی پێ ئاگادار دەکاتەوە
فیکە
فینکەی گریانێ
فێڵ و تەڵەکە
فێڵ و فەرەج٬ فێڵ و قوماربازی